ڕۆژانە
-

ڕەمزیە بایهان، هاوسەرۆکی نسێبینی دەبەپە دەستگیرکرا
ئەمڕۆ پۆلیسى دەوڵەتى تورک لەناوچەی نسێبین لە سنورى ماردین هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و تێیدا ڕەمزیە بایهان، هاوسەرۆکی دەبەپەی ناوچەکە دەستگیرکرا و گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ماردین.
-

ئەمساڵ سەدان منداڵ و هاوژینی داعش ڕادەستی وڵاتەکانیان کرانەوە
ئەمساڵ ٧٢٦ منداڵ و هاوژینی چەتەكانی داعش لە کامپى هۆل ڕادەستی وڵاتەكانیان كراونەتەوە.
-

بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی، ڕۆژانە کار لەسەر پۆڵیشکردنی کەلوپەلە کانزاییەکان دەکات
بە سووربوون ژنان دەتوانن سەربەخۆیی خۆیان بەدەست بهێنن، ئەمەش وایکردووە ڕائیدە حەسەن هەنگاو بنێت بۆ کردنەوەی کاری خۆی.
-

چەند مانگێک دوای زریانی دانیال، زریانی باران لیبیای گرتەوە
بارانبارینی زۆر لە لیبیا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە زیانی بە زۆربەی ناوچەکان گەیاندووە و هەندێک لە خێزانەکانیش بەهۆی لافاوەوە لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون.
-

"دەبێت دەستبەجێ دەنگ بە داواکارییە ڕەواکانی زیندانیان بدەن"
گیزەم میران، پارێزەری ئۆهەدە ڕایگەیاند، ئەو زیندانییانەی مانیان لە خواردن گرتووە، لە زیندانی تاکەکەسیدا زیندانیکراون و هەندێک لە زیندانییەکان لێیان دەدرێت، دەبێت دەستبەجێ دەنگ بدەن بە داواکارییە یاساییەکانی زیندانییەکان.
-

فەریدە شەنگالی : پێویستە هەموو ئێزدییەک دەنگ بە ئیرادەی خۆی بدات
فەریدە شەنگالی، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی پارێزگاکان کرد و داوای لە خەڵکی شەنگال کرد دەنگ بە داهاتوو بدەن و بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
-

هەدەپ ناوی گۆڕی بۆ "پارتی دەم"
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "هەدەپ" ڕایگەیاند، ناوی پارتەکە بۆ پارتی دەم گۆراوەو وتی: ناوە نوێیەکەمان ڕۆحی سەردەمێکی نوێ، ساتی سەرەتایەکی نوێ و جێبەجێکردنی وشەیەکی نوێ دەردەبڕێت.
-

" بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن کەس پێویستییان بە هاوکاری هەیە"
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، بۆ ساڵی داهاتوو ١٨٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار كەس لە جیهان بەهۆی شەڕ و ململانێكان و گۆڕانی کەشوهەوا و چەند هۆكارێكی دیكە،پێویستیان بە هاوكاریی مرۆیی هەیە.
-

١٤٢ ژن لە دەستپێکی شەڕەوە لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان و مەترسییان لەسەرە
لە دەستپێکی هێرشە زەمینییەکانەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، ئیسرائیل ١٤٢ ژن و منداڵی کچی دەستگیرکردووە، لە ماوەی دەستگیرکردنیاندا ڕووبەڕووی فشاری دەروونی و جەستەیی بوونەتەوە، ئەمەش ئاستی ترس لە چارەنووسیان زیاد دەکات.
-

کۆیە، لە کۆتا ڕۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ٢٥ نەمام چێندران
هەڵمەتی چاندنی ٢٥ نەمام لە کۆتا ڕۆژی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو.
-

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن: دەبینە دەنگی ژنان
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن "ROJIN" سێیەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، هێز لە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" وەردەگرن و دەبنە دەنگ و ڕەنگی ژنان بۆ ئەوەی ڕاستی لە تاریکیدا نەمێنێتەوە.
-

گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی بۆ ١٧ ساڵ تا ٢٧ ساڵی داهاتووی بەریتانیا زیاد دەکات
کاربەدەستانی تەندروستی بەریتانیا هۆشداری دەدەن لەوەی لەوانەیە هەندێک لە بەریتانیا لە ساڵانی ٢٠٤٠ تا ٢٠٥٠ بەهۆی بڵاوبوونەوەی مێشوولەکانی ڤایرۆسی دێنگی و چیکۆنگونیا و زیکا بناڵێنێت.
-

زیاتر لە یەک لەسەر سێی ژنان دوای منداڵبوون کێشەی تەندروستیان هەیە
ساڵانە بەلایەنی کەمەوە ٤٠ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی کێشەیەکی تەندروستی درێژخایەن دەبنەوە کە بەهۆی منداڵبوونەوە دروست دەبێت.
-

"بەشە ناوخۆیی، زانکۆ و قاوەخانەکان کراونەتە ناوەندی شەڕی تایبەت"
ئەلیف دەلال ئالاکوش، خوێندکاری زانکۆ دەڵێت: ئامانجمان ئەوەیە گەنجان ئاگادار بکەینەوە لە سیاسەتی شەڕی تایبەت و وەستانەوە لە دژی.
-

لە هەرێمی فورات سێ ساڵە بەهۆی بڕینی ئاوەوە گرفت بەردەوامە
لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە، دەوڵەتی تورکیا بەشی سووریای لە ئاوی فورات بڕیوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا قەیرانێکی گەورە لە هەرێمی فورات ڕوویداوە و کاریگەری لەسەر بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاو و وزە و تەندروستی کردووە.
-

لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە سکاڵا ئاڕاستەی دەستەی مافی مرۆڤ دەکرێت
مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی نوێیان هەیە کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە سکاڵا دەنێردرێت بۆ دەستەی مافی مرۆڤ و بەدواداچوون بۆ سکاڵاکە دەکرێت.
-

تەرمی ژنێک لە عەفرینی داگیرکراو دۆزرایەوە
تەرمی ژنێک لە ڕێگای شاری عەفرین- عەزاز لە شەرای عەفرین دۆزرایەوە.
-

هۆشداری لە سەر کەرتی تەندروستی غەززە دەدرێت
دوای چەندین جار هۆشداری، ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانی دۆخی تەندروستی غەززە بە كارەساتبار وەسف كرد و ئاماژەی بەوەکرد ، تا دێت كارەساتەكانی سەر تەندورستی غەززە زیاتر دەبن.
-

بەهۆی ڕێگریەکانی حکومەتی شام منداڵێک گیانی لەدەستدا
گەمارۆکانی حکومەتی شام و دابین نەکردنی پێداویستییەکانی ژیان بۆ خەڵکی عەفرین، وای کرد منداڵێک بە ناوی سۆزدار حەسەن لە شەهبا لە سەرمادا گیان لەدەستبدات.
-

هەڵمەتێک بۆ پشتیوانی لە ژنانی یەمەن و بەرزکردنەوەی هۆشیاری پیاوان بەڕێوەچوو
لە درێژەی چالاکیەکانی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، "پلاتفۆرمەکەم ٣٠" بۆ پشتگیریکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری پیاوان هەڵمەتێکی دەستپێکرد.