ڕۆژانە
-

"بە بەرخۆدان و ئیرادەمان کۆتایی بە داگیرکاری دەهێنین"
ئەندامانی ڕێکخراوی سارا سەر بە ناوچەی عەفرین-شەهبا، دووپاتیان کردەوە کە بە بەرخۆدان و ئیرادەی خۆیان کۆتایی بە داگیرکاریی دەهێنن و ژنانی عەفرینی داگیرکراو ئازاد دەکەن.
-

قامیشلۆ، کرێکارە بریندارەکەی چاپخانەی سیماڤ باس لە هێرشەکە دەکات
ڕۆبن خەلیل، لە کاتی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە چاپخانەی سیماڤ بریندار بوو، یەکێکە لە شایەتحاڵەکانی کۆمەڵکوژییەکە و باس لە کاتی هێرشەکە دەکات.
-

بە مەراسیمێک ماڵئاوایی لە شەهیدانی هێرشەکەی تورکیا کرا
دانیشتوانی شاری قامیشلۆ لە گۆڕستانی شەهیدان دەلیل سارۆخان لە کانتۆنی جزیرە مەراسیمی ماڵئاواییان لە ٦ هاوڵاتی، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا گیانیان لەدەستدا، ڕێکخست.
-

پاریسا ئازادا، چالاکوانی ئەفغانی ئازاد کرا
پاریسا ئازادا، خۆپیشاندەر و ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئەفغانستان بۆ دادپەروەری و ئازادی، دوای ٤١ ڕۆژ لە زیندانیکردنی لەلایەن تاڵیبان، ئازادکرا.
-

ڕژاک لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک داوای دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو دەکات
ڕژاک ئاماژە بەوەدەکات، ئهم هێرش و پهلهاوێژیانەی دەوڵەتى داگیرکەری تورک لهو كاتانه چڕتر دهبنهوه كه سوپا دۆڕاوهكهی دهوڵهتی تورك له چیاكان گورزی جهرگبڕ دهخوات.
-

لە ٣٢ شار هەڵکوتانە سەر ماڵان؛ سەدان کەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاکتاوی سیاسیدا، لە ٣٢ شار پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و لە ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر سەدان کەس لە بەڕێوەبەرانی پارتی دەم و چالاکوانان دەستگیرکران.
-

خوێندکارێک ئۆتۆمبێل کردی بە ژێرەوە و گیانی لەدەستدا
لە بەردەم پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک ئۆتۆمبێلێک ژنێکی گەنجی خوێندکاری ٢٠ ساڵانی شێلا و هەڵهات.
-

وەزارەتی کشتوکاڵ: ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان و دهۆک لەنێوان ٢٠ بۆ ٧٧ سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.
-

چاودێری پزیشکی بۆ زەینەب جەلالیان، سیاسەتمەداری کورد ڕەتکرایەوە
زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسی کورد، لە ١٦یەمین ساڵی زیندانی کردنیدا هێشتا ڕێگە نەدراوە خزمەتگوزاری پزیشکی پیشکەش بکرێت و سەردانیکردنی خێزانەکەشی ڕەتکراوەتەوە.
-

هەموو ساڵێک هیواکانیان بۆ گەڕانەوە بۆ شارەکەیان نوێ دەبێتەوە
لەگەڵ هاتنی ساڵی ٢٠٢٤، هیوای ژنانی ئاوارە لە عەفرینی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نوێ دەبێتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ خاکی داپیران و باپیرانیان کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدایە.
-

ژنانی گەنجی پارتی دەم: هێزی خۆمان بەهێزتر دەکەین
ژنانی گەنج ڕایانگەیاند، کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دەم وەڵامی سیاسەتەکانی گۆشەگیری و شەڕی تایبەتی دەسەڵات دەداتەوە، بەهێزتر تێدەکۆشن و هێزی خۆیان زیاد دەکەن.
-

هێرشی دەوڵەتی تورک بەردەوامە؛ ٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی کانوونی یەکەمەوە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ٨ کەس، لەناویاندا دوو ژن، گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش برینداربوون.
-

فۆزا یوسف: پێویستە گەلەکەمان لە دژی کۆمەڵکوژییەکان بجوڵێت
فۆزا یوسف ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا شەڕێکی تەواو لە دژی گەلی ناوچەکە دەکات و وتی: بەرخۆدانی تەواو ڕادەگەیەنین، پێویستە گەلەکەمان لە دژی شەڕی قڕکردن بجوڵێت.
-

لە مانگێکدا ١٠ ژن لە ئەفغانستان کوژراون
لە ئەنجامی فشار و سنووردارکردنی تاڵیبان، ژمارەی کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان زیادی کردووە، هەروەها ژنانی گەنج ناچار دەکرێن کۆتایی بە ژیانیان بهێنن.
-

زۆرێک لە شوێنە خزمەتگوزارییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆپباران کران
دەوڵەتی تورکیا ژێرخان و ناوچە خزمەتگوزارییەکانی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا ٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ٩ هاوڵاتی بریندار بوون.
-

دوای ٧٢ ساڵ چین نزمترین پلەی گەرما تۆمار دەکات
لە چین پلەی گەرما بۆ ژێر ٤٠ پلەی سەدی دابەزیوە، ئەمەش وادەکات چین دوای ٧٢ ساڵ نزمترین پلەی گەرما تۆمار بکات.
-

کارمەندانی چاپخانە: گرنگی بە بڵاوکراوە کوردییەکان دەدرێت
پێشانگای پەرتوکی میزۆپۆتامیا لە ئامەد کرایەوە، کارمەندانی چاپخانەکان دەڵێن: فرۆشەکان کەمبوونەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە، بەڵام سەرەڕای نرخەکە، بایەخ بە بڵاوکراوە کوردییەکان دەدرێت.
-

لە کۆمەڵکوژییەکی کامپی مەغازیدا ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا
یەکێک لە توندوتیژترین هێرش و کۆمەڵکوژییەکان کە ئیسرائیل لە سەرەتای دەستدرێژیەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامی داوە، بۆردوومانکردنی چوار ماڵە لە کامپی مەغازی، کە ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەس تا ئێستا لە ژێر داروپەردوودا ماون.
-

زەینەب خۆراسان: ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی خاوەنداری لە بەهاکان بوو
زەینەب خۆراسان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی ئازاد و دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کۆدار" هەڵسەنگاندنی بۆ بارودۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد و وتی: ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی خۆناساندن و خاوەندارێتی بەهاکان بوو.
-

١٠ ملیۆن کەس لە ئێراندا نەخوێندەوارن
جێگری وەزیر و بەرپرسی دەزگای بزووتنەوەی خوێندەواری ڕایگەیاند: لە ئێران ٧،٤٠٠،٠٠٠ نەخوێندەواری تەواو و ٢،٥٠٠،٠٠٠ کەسی کەم خوێندەوار هەن.