ڕۆژانە
-

ئاماری ٢٠٢٣ی پەیامنیرانی بێسنوور: ٤٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد، ٤٥ ڕۆژنامەنووس کوژراون ڕۆژنامەنووسانی کورد و ژن بە تایبەتی کرانە ئامانج.
-

پانێڵێک لە بارەی بەرگری لە خاک و ژیان بەڕێوەچوو
لە پانێڵێکدا بە بەشداری ژنانی کورد و عەرەب، باس لە بەرگری لە خاک و ژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا، کە ژنان دەتوانن ڕۆڵی سەرەکی تیادا ببینن.
-

یونسکۆ: لە ڕاگەیاندنەکانی کەمبۆدیادا ئامادەیی ژنان تەنها ٥% پێکدەهێنێت
دامەزراوەی یونسکۆ ئاشکرایدەکات، لە ڕاگەیاندنەکانی وڵاتی کەمبۆدیادا ئامادەیی ژنان تەنها ٥% پێکدەهێنێت، هەر بۆیە هەڵمەتێک بەناونیشانی "کێ هەواڵەکانی کەمبۆدیا ئامادە دەکات؟" ڕاگەیەندراوە.
-

لە ئەمریکا جارێکی دیکە مافی مرۆڤ و لەباربردن دەگەڕێتەوە
دادگای باڵای ئەمەریکا ڕازی بووە بە گوێگرتن لە کەیسێک کە بڕیار لەسەر بەردەستبوونی حەبی لەباربردن دەدات دوای ئەوەی دادگای خوارووتر ڕێگەپێدانی سنووردار کرد بۆ حەبی لەباربردن کە "میفێپریستۆن"ی تێدایە.
-

٨ هەزار کەس لە غەززە بێسەروشوێنن
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئاشکرای کرد، بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی هێزەكانی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا ٨ هەزار هاوڵاتی غەززە بێسەروشوێنن و دۆزینەوەیان ئەستەمە.
-

دادگای تونس سزای زیندانیکردنی ساڵێکی بۆ شەیما عیسا دەرکرد
دەسەڵاتی دادوەری سەربازی تونس سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر شەیما عیسا، ئەندامی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی تونس سەپاند.
-

"بەرخۆدانی ژنان و زیندان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە"
کژار بە ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە بەرخۆدانی ژنانی زیندانیکراوی زیندانەکانی ئێران ڕایگەیاند، زیندان قەڵای خەبات و بەرخۆدانە، قەڵایەک کە بەرخۆدان دروستدەکات و بەرخۆدان ژیان دەئافرێنێت.
-

ژنانی کۆبانێ: لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان گیانی خۆمان دەکەینە قەڵغان
ژنانی کانتۆنی کۆبانێ دژی هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێستیان دەربڕی و وتیان: خاکی مرۆڤ شەرەفمەندانەیە، لە بەرامبەر تانک و تۆپی داگیرکەر گیانی خۆمان دەکەینە قەڵغان بۆ پاراستنی خاکەکەمان.
-

زیلان ئەحمەد: قەیرانەکانی ئێستا بە بەرخۆدان تێدەپەڕێت
زیلان ئەحمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنان بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری، پشتڕاستی کردەوە کە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ناوچە کشتوکاڵییەکان دەکەنە ئامانج و وتی: ئامانجی هێرشەکان قوڵکردنەوەی قەیرانی ئابووری و شکستپێهێنانی بەرخۆدانی گەلە.
-

COP28 داوای وازهێنان لە سووتەمەنی بەردینی دەکات
کۆنفرانسی لوتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان-COP28 گەیشتە ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە دەتوانێت بۆ یەکەمجار پاڵپشتی وڵاتان بکات بۆ دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی.
-

بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە دار بڕین زیادی کردووە
نەبوونی سووتەمەنی و دەستپێکردنی سەرمای وەرزی زستان حاڵەتەکانی دار بڕینی زیاد کردووە و پۆلیسی داستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ پاراستنی ژینگە چەندین کەسی دەستگیر کرد.
-

٪١ی بودجەی ژنان بۆ ساڵی داهاتوو لابرا
بەپێی بڕیارنامەی ساڵی ڕابردووی وڵاتی ئێران ٪١ی بودجە بۆ ژنان تەرخانکرابوو، بەڵام ئێستا لە پڕۆژەیاسای بودجەی ١٤٠٣ لابراوە.
-

ململانێی بەردەوام لە سودان قەیرانی خۆراک گەورەتر دەکات
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دوای پەرەسەندنی قەیرانی خۆراک لە سودان زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا و داوای کرد ڕێوشوێنی بەپەلە و پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی کارەساتی مرۆیی ڕوونەدات.
-

بۆردوومانی باشووری کوردستان بەردەوامە و سەربازانی تورک ڕێگری لە هاتوچۆی دانیشتووان دەکەن
دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان، هەروەها سەربازانی تورک لەناو خاکی باشووردا ڕێگری لە دانیشتووانی هاتوچۆی برادۆست دەکەن.
-

لە ماوەی دوو ڕۆژدا... ئیسرائیل ٢٥ کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە ئەنجام دا
لەگەڵ بەردەوامبوونی جەنگدا، منداڵانی غەززە ڕووبەڕووی دۆخێکی کارەساتباری بەدخۆراکی و لەدەستدانی دەرمان و داڕمانی سیستمی تەندروستی دەبنەوە دوای ئەوەی زۆرێک لە نەخۆشخانەکان لە خزمەتگوزاری وەستاون، ئەمەش کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییە گوازراوەکان
-

ژنانی سوەیدا: داواکاریمان ژیانێکی مرۆڤانەیە
ئەو ژنانەی کە لە سوەیدا پشتگیری ناکرێن دەڵێن: داواکاریمان تەنها ژیانێکی مرۆڤانەیە.
-

ژنانی کامپی مەخموور: چارەسەر لە ئیمرالییە
ژنان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتن لە خواردن دەربڕی، کە لەلایەن زیندانیانی سیاسییەوە دەستی پێکردووە و داوای "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن.
-

پەخشان عەزیزی ڕۆژنامەنووس بۆ زیندانی ئەڤین گواسترایەوە
پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و زیندانی پێشووی سیاسی کورد، دوای چوار مانگ لە لێکۆڵینەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین گواسترایەوە.
-

ڕێکخراوی سارا تاوان و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین شەرمەزار دەکات
ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە عەفرین-شەهبا لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەی تاوانەکانی داگیرکاری تورکیا دژی ژنان لە عەفرینی داگیرکراو دەکات و داوای لە هەموو وڵاتان و لیژنەی مافەکانی مرۆڤ کرد کۆتایی بەو تاوانانە بهێنن.
-

داوا دەکرێت ڕێگە بە خێزانەکەی ژینا ئەمینی بدرێت گەشت بکەن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ
لە نامەیەکدا نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا داوایان لە ڕژێمی ئێران کرد ڕێگە بە خێزانەکەی ژینا ئەمینی بدات گەشت بکەن بۆ فەڕەنسا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ.