لە نیوەگۆی باكووری زەوی وەرگەڕانی زستانە ڕوودەدات

ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەم لە نیوەگۆی باكووری زەوی وەرگەڕانی زستانە ڕوودەدات و ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵ دەبێت.

ناوەندی هەواڵ


بەپێی شارەزایانی کەشناسی، بەهۆی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا چوار وەرزەكەی  هاوین، پایز، زستان، بەهار دروست دەبێت، رۆژی پێنجشەممە ٢١ی کانوونی یەکەم، تیشكی خۆر لەسەر خولگەی كارژۆڵە ئەستون دەبێت لەسەر هێڵی بازنەی پانی نیوەگۆی باشووری زەوی.


ئاماژە بەوەکراوە، بەم هۆیەوە لە نیوەگۆی باكووری زەوی درێژترین شەو واتە "شەوی یەڵدا" دەبێت و كورتترین ڕۆژ دەبێت و پێی دەوترێت وەرگەڕانی زستانە واتە سەرەتای وەرزی زستان دەستپێدەكات، لەنیوەگۆی باشووری زەویش درێژترین ڕۆژو كورتترین شەو دەبێت واتە سەرەتای وەرزی هاوین دەبێت.