لیژنەکانی دادپەروەری لە دۆسیەی گوڵستان دۆکو پلانی کارکردنی بەپەلە ڕادەگەیەنن
دوای شەش ساڵ لە دیارنەمانی گوڵستان دۆکو، خوێندکاری زانکۆ لە دێرسیم، دۆسیەکە سەریهەڵدایەوە و لیژنەکانی داد پلانی کارکردنی بەپەلەیان ڕاگەیاند دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی لێکۆڵینەوەکان و دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند تۆمەتبارێک.
ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیاندنی کوشتنی گولستان دۆکو، خوێندکاری زانکۆ دیالۆگی توندوتیژی دژی ژنانی تورکیای هەڵگیرساندەوە، دیارنەمانی ئەو ژنە گەنجە کە ساڵانێک بوو بە نهێنی مابووەوە، بووە هۆی بانگەوازی بەرفراوان بۆ دادپەروەری، لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی مردنی، فشارە گشتی و مافەکانی مرۆڤ زیاد دەکات بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی دۆسیەکە و لێپرسینەوە لە بەرپرسیارەکان.
لیژنەکانی دادپەروەری بۆ گوڵستان دۆکو کە ماوەیەکە پرسیاریان کردووە "گوڵستان دۆکو لە کوێیە؟" ماوەی شەش ساڵە لە دوای دیارنەمانی لە دێرسیم لە ساڵی ٢٠٢٠، پلانی کارکردنی بەپەلەیان لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کەیسەکەدا ڕاگەیاندووە.
شیڤین ئۆزدن، نوێنەری لیژنەی دادی گوڵستان دۆکو کە دوای دیارنەمانی ئەو خوێندکارە دامەزراوە، هەڵسەنگاندنێکی بۆ پێشکەوتنی لێکۆڵینەوەکە پێشکەش کرد، وتی: دەستگیرکردنی ١٣ کەس، لەنێویاندا تۆمەتباری سەرەکی، زینال ئاباکارۆف، زۆر درەنگ بووە، جەختی لەسەر نەبوونی درێژخایەنی لێکۆڵینەوەیەکی کاریگەر کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغە جیاوازەکانی دۆسیەکەدا سێ سەرۆکی داواکاری گشتی دەستنیشانکراون، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە نەبووەتە هۆی دەستگیرکردنی هیچ تۆمەتبارێک یان هیچ پێشکەوتنێکی بەرجەستە، سەرەڕای مەترسییەکانی لەناوچوون یان دەستکاریکردنی بەڵگەکان، هەروەها لە دۆسیەی ڕۆژین کابایشدا نەخشێکی هاوشێوە بەدی کراوە، جگە لە هەوڵدان بۆ داخستنی دۆسیەکە بە بیانووی خۆکوشتن، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و بەدەستهێنانی دادپەروەری.
شیڤین ئۆزدن سەرنجی بۆ لێدوانی شایەتحاڵە نهێنییەکان و سەرهەڵدانی تۆمەتی نوێ سەبارەت بە چارەنووسی گوڵستان دۆکو ڕاکێشا و وتی: ئەو لێدوانانە پەیوەستن بە سیاسەتی بێ سزای، هەروەها خەباتی ژنان بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت، هەوەها بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دادگاییکردنی ئەوانەی بەشدارن تا چارەنووسی گوڵستان دۆکو ئاشکرا دەبێت.
جەختی لەسەر پێویستی پشکنینی وردی هەموو بەڵگەنامەکان و تۆمارە ڤیدیۆییەکان و لێدوانی شایەتحاڵەکان کردەوە، داوای لێکۆڵینەوەی کاریگەریشی دووپاتکردەوە.
هەروەها دەستپێکردنی پلانێکی بەپەلەی کارکردنی لەلایەن لیژنەکانی دادەوە ڕاگەیاند، داوای لە ژنان کرد بە هاودەنگی بڕژێنە سەر شەقامەکان و وتی: ئەم دەستگیرکردنانە بەرهەمی خەباتە.
سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان و گیانلەدەستدانی گوماناوی ژنان وتی: ئەم حاڵەتانە لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، جەختی لەسەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەی ژنکوژی و گیانلەدەستدانی گوماناوی کردووەتەوە.
”دەستگیرکردنی نوێ”
لە لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی دۆسیەی گوڵستان دۆکو، لێپرسینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بەردەوامە، جەلال ئاڵتاش، نورسین ئەرکان، فەرحات جوفن، جەمیل یوجر، ئینجین یوجەر و زینال ئاباکارۆف کە لێدوانەکانیان وەرگیراوە، بە داواکاری فەرمانی دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگا کران، هەروەها تۆمەتبار ئوگورکان ئەجیکجوز و بە داواکارییەک بۆ سەپاندنی چاودێری دادوەری ڕەوانەی دادگا کراوە، کە ڕێگری دەکات لە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات.
دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ جەلال ئاڵتاش، نورسین ئەرکان، فەرحات جیوفن، جەمیل یوجر، ئینجین یوجەر و زینال ئاباکارۆفی دەرکرد، جگە لە ئەفسەری پێشوو ئینجین یوسەر، پێنج دەستگیرکراوەکەی دیکە بۆ زیندان گوازرانەوە.
لە کاتی گواستنەوەی دەستگیرکراوەکان لە دادگا بۆ زیندان، ژمارەیەک هاوڵاتی لە دەرەوە گردبوونەوە و توڕەیی خۆیان دەربڕی، پۆلیس ڕێگری لێکردن لە نزیکبوونەوەیان، دروشمیان ئاراستەی دەستگیرکراوەکان کرد، لەوانە "ئایا تونجای سونیل ڕزگارتان دەکات؟ هەمووتان لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت، ئەی بکوژینە!"