ڕۆژانە
-

دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر شەنگال: بریندار هەیە
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی زیراڤیکی سەر بە تل عوزێر لە شەنگال بۆردوومان کرد، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلەکە کراوەتە ئامانج هی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال بووە.
-

هیومان ڕایتس وۆچ: داگیرکەرانی تورکیا هەموو جۆرە پێشێلکارییەکیان ئەنجام داوە
هیومان ڕایتس ۆوچ لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کردووە کە داگیرکاری تورکیا بەرپرسیارێتی پێشێلکارییەکان و تاوانەکانی جەنگ لەو ناوچانەدا هەڵدەگرێت کە داگیری دەکات.
-

دەسەڵاتدارانی ئێران فشار دەکەن خەڵک بەشداری هەڵبژاردن بێت
ژنانی شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتڕاستیان کردەوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران میکانیزمی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن بۆ ناچارکردنی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی لە کاتی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکاندا دەستگیرکراون فشاریان لەسەرە.
-

١٧ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بانگەوازییان بۆ دیجلە موفتو ئۆغڵو کرد
١٧ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوسەرۆکی DFG بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا داوای ئازادکردنیان کرد.
-

لە تل تەمر چالاکی دار چاندن لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە ڕێکخرا
کۆنگرەی ستار لە ناوچەی تل تەمر بە چاندنی دار لە دەوروبەری گۆڕستانی شەهیدانی تل تەمر بەردەوامە لە چالاکییەکانی ٨ی ئادار.
-

پڕۆژە یاسای ڕێکخستنی هەلومەرجی ژنانی کرێکار لە کەرتی کشتوکاڵی تونسدا ڕێکدەخرێت
چاوەڕوان دەکرێت لە تونس یاسای پەیوەندیدار بە مافەکانی کرێکارانی ژن لە کەرتی کشتوکاڵدا ڕێکبخرێت، کە تەواوکەری یاسای ٥١ی ساڵی ٢٠١٩دەبێت.
-

پەرلەمانی فەڕەنسا پشتیوانی لە مافی لەباربردن دەکات
پەرلەمانی فەڕەنسا بە زۆرینەی دەنگ دەنگی دا بۆ چەسپاندنی مافی ژنان بۆ لەباربردن لە دەستووردا.
-

پاشماوەی جەنگ لە ماوەی دوو مانگدا ١٨ کەسی لە سودان کوشتووە
کلیمنتاین نکویتا سەلامی، ڕێکخەری نیشتەجێی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٨ کەس بەهۆی مین و پاشماوەکانی جەنگەوە لە سودان گیانیان لەدەستداوە.
-

ئامادەکارییەکان بۆ ٨ی ئادار لە وان: کۆتاییەکە به کۆبوونەوەیەکی گەورە دەبێت
ژنانی وان لە گۆڕەپانەکان دەبن تا ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، زەینەب کایا ڕایگەیاند، بە ڕێکخستن و ئیرادەی ژنان قەیوم لادەبەن.
-

لە ٨ی ئاداردا ژنان دژ بە داگیرکردن و قڕکردن لە مەیدانەکان دەبن
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو بەیاننامەیە کرد کە لە ٢٤ی شوبات بڵاوکرایەوەو وتی: دروشمی ٨ی ئادار "بە ئیرادەی ژنانی ئازاد، سیاسەتی قڕکردن و داگیرکردن و گۆشەگیری تێکدەشکێنین" بارودۆخی ناوچەکە باس دەکات.
-

هاوڵاتیان دەستیان کردووە بە بڕینەوەی دار
بەهۆی بڕینەوەی دار بە شێوەیەکی بەردەوام، هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.
-

چالاکوانانی شاری سنە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەن
چالاکوانانی مافەکانی ژنان بە دروشمی "نەخێر بۆ سندووقی دەنگدان و نمایشی سیستمێکی تاکڕەو"، بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێرانیان کردوو داوایان کرد تەواوی خەڵکی بایکۆتی بکەن.
-

لە سوەیدا خۆپیشاندەران بە گولە وەڵامیان دەدرێتەوە
بەهۆی خۆپیشاندانی بەردەوامی خەڵکی سوەیدا، حکومەتی دیمەشق بۆ ڕاوەستاندنی خۆپیشاندەران گولەی بە ڕوویاندا تەقاند، بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکە بریندار بوو.
-

ڕێژەیەکی کەمی نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنی ناوخۆییدان
بەهۆی نەبوونی یاسای یەکسانی، ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنی ناوخۆیی تونس لاوازتر بووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پرۆسەی کاری ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکانیش کردووە و بووەتە هۆی نەبوونی هاوسەنگی جێندەری.
-

دەستپێشخەری نون: پێویسته سی پی تی به خێرایی سه ردانی ئیمراڵی بکات
دەستپێشخەری نون بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان لە لێدوانێکی نووسراودا سەرکۆنەی داوای لە سی پی تی کرد بەزووترین کات سەردانی ئیمراڵی بکەن و بارودۆخی عەبدوڵا ئۆجالان ڕوون بکەنەوە.
-

ئەکتەرێکی ئەمریکی دەستگیر کرا کە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل کاردانەوەی هەبوو
هونتەر شەفەر، ئەکتەری ئەمەریکی بە تۆمەتی دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستگیرکرا.
-

فیلمی "گۆرانییەکانی پرچ سوور" لە ٣ی ئادار نمایش دەکرێت
فیلمی مۆسیقی "گۆرانییەکانی پرچ سوور" کە مێژووی خەباتی ژنانی جیهان لە دژی پیاوسالاری دەگێڕێتەوە، لە ٣ی ئاداردا نمایش دەکرێت.
-

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ ژن لە تورکیا کوژراون
ژنان خۆیان ئامادە دەکەن لە ٨ی ئادار بۆ مافەکانیان بچنە مەیدانەکان، بەڵام لە ماوەی ڕۆژێکدا ٨ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە شارەکانی تورکیا کوژران و ژنێکیش بە سەختی بریندار بوو.
-

١٢ ژنی دەستگیرکراو ئازادکران
١٢ ژن کە لە کاتی دەستگیرکردنی خەڵکدا لە ئیزمیر و ئیستەنبول لە کادیکۆی خۆپیشاندانیان کردو دەستگیرکران ئازادکران.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: ملیۆنێک کەس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێ کارەبان
رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، ملیۆنێک کەس لە باکوورو ڕۆژهەلاتی سووریا بێ کارەبان و هێرشەکان زیانی بە تەواوی دەزگا خزمەتگوزارییەکان گەیاندووە.