ڕۆژانە
-

بەبۆنەی ٨ی ئادار سمیناری ژنۆلۆژی لە لوبنان بەڕێوەچوو
بەبۆنەی ٨ی ئادار، لە سیمینارێکدا کە لەلایەن ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە نیالای لوبنان بەڕێوەچوو، ژنان داوای زیادکردنی خەباتیان کرد.
-

فەریبا بەلوچ خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی بردەوە
فەریبا بەلوچ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ژنان، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ وەرگرت.
-

مەرال دانش بێشتاش: بۆ چارەسەری کێشەکانی گەل کاندیدین
مەرال دانش بێشتاش، کاندیدی دەم پارتی بۆ شارەوانی گەورەی ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند، ئیستەنبوڵ شارێکی ئازادی دەبێت و وتی: کاندیدبوونی ئێمە هیچ پەیوەندییەکی بە هەڵوێستی حکومەتەوە نییە بۆ ڕێککەوتنی لایەنەکانی دیکە.
-

یەکەم ژنی جەزائیری خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕادەگەیەنێت
زوبیدە عەسول، سەرۆکی پارتی یەکێتی بۆ گۆڕانکاری و پێشکەوتن "UCP" بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەنیازە خۆی کاندید بکات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی جەزائیر کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
-

کاردانەوەی ژنانی عەفرین بۆ یونسێف: پێویستە ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن
نەسرین چاوش، ئەندامی کۆمیتەی ژنانی شارەوانی گەلی عەفرین-شەهبا، ئاماژەی بەوەکرد، بڕینی ئاو لەلایەن یونسێفەوە کارەساتێکی گەورە دەبێت، هەروەها ژنان لە کامپەکاندا کاردانەوەیان بەرامبەر یویسێف نیشاندا.
-

لە شوێنی تیرۆرکردنی فریال سلێمان ڕژاک چالاکییەکانی ٨ی ئاداری دەستپێکرد
بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادیی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین" ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە شوێنی تیرۆرکردنی سیاسەتمەدار، فریال سلێمان خالید دەستپێکی چالاکییەکانی ٨ی ئاداری ڕاگەیەند.
-

نوێنەرایەتی هەدەپە: تائێستا ٧ ئەنداممان لە سلێمانی تیرۆر کراوە
نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تائێستا لە سلێمانی ٧ ئەندامیان تیرۆر کراون، پێویستە حکومەت و لایەنەکانی هەرێم هەوڵی جدیی بخەنەگەڕ بۆ ڕاگرتنی ئەو کردەوانە.
-

مامۆستایەک بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانی کچ بە ٣٠ ساڵ زیندانی سزادرا
دادگایەکی مەغریب سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکدا سەپاند کە دەستدرێژی زایەندی کردووەتە سەر منداڵانی کچی قوتابخانەیەک.
-

"بەشداری هەڵبژاردن ناکەین کە بە خوێنی منداڵەکانمان مۆر کراوە"
ژنانی شاری تاران جەختیان لەوە کردەوە کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا ناکەن و مۆری ڕەزامەندی لەسەر خوێنی خەڵک نادەن دوای ئەوەی دەسەڵاتداران هەموو جۆرە سەرکوتێکیان لە دژی گەلەکەیان ئەنجامدا.
-

کەژەکە: لە ٨ی ئاداردا هەموو جیهان بکەنە مەیدانی ڕاپەرین
کەژەکە لە بەیاننامەیەکی نوسراودا بۆ هەموو ژنان لەبارەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئادارەوە ڕایگەیاند، لە ٨ی ئاداردا هەموو جیهان بکەنە شوێنێکی ڕاپەرین و بونیادنانەوە، هاوڕێیەتی ژنان لەم وڵاتەدا بەهێز بکەن و خەبات زیاد بکەن.
-

بەهۆی نقوم بوونی بەلەمێکەوە ٢٦ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
دەسەڵاتدارانی سەنیگال تەرمی ٢٦ کۆچبەریان لە کەناراوەکانی باکووری وڵاتەکەدا دۆزیووەتەوە دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا نقوم بوو.
-

ژنانی ئێزیدی: لە ٨ی ئاداردا لە مەیدانەکان دەبین
ژنانی ئێزیدی ڕۆژی ٨ی ئاداریان بە ڕۆژی ڕاپەڕینی ئازادی ژنان پێناسە کرد و وتیان: لە ٨ی ئاداردا لە مەیدانەکان دەبین.
-

هەڵمەتی واژۆ بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە
ڕۆزەلین کۆشان، ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.
-

ناهید تەقوە، گەڕێندرایەوە زیندانی ئەڤین
دوای ئەوەی چارەسەر بۆ چالاکوان ناهیدە تەقوە کرا، لە پاشان گەڕێندرایەوە زیندانی ئەڤین.
-

بە گفتوگۆ باس لە ڕۆژی جیهانی ژنان کرا
بە دیبەیتێک گفتوگۆ لەسەر ڕۆژی جیهانی ژنان و گرنگی ئەو ڕۆژە کرا، تیایدا ئاماژە بەوەکرد ژنان پێویستیان بە هۆشیاری بەردەوام هەیە بۆ ئاگاداربوون لە مافەکانیان.
-

لە شنگال چالاکییەکانی ٨ـی ئادار ڕاگەیەندرا
تاژێ و ئەنجوومەنی ژنانی عەرەب بە دروشمی "بە فەلسەفەی 'ژن-ژیان-ئازادی' تۆڵەی ئەو ٧٤ کۆمەڵکووژییە دەکەینەوە"، لە گۆڕستانی شەهیدان دڵگەش و بەرخۆدان لە سەردەشتی چیای شنگال، چالاکییەکانی ٨ی ئاداریان ڕاگەیاند.
-

کوژراوانى غەزە ٣٠ هەزار کەسى تێپەڕاند
بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، تا ئێستا هەزار و ٤٠٠ كەس، گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.
-

هاوڵاتییەکی خەڵکی باکوور لە باشووری کوردستان تیرۆکرا
کردەی تیرۆرکردن لە باشووری کوردستان بەردەوامە، لە درێژەی تیرۆرەکانیشدا ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە شاری سلێمانی کرایە ئامانج.
-

زەینەب جەلالیان داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی کرد
زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد لە زیندان پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاوڵاتیان کرد بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی سبەینێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن.
-

ڕژاک دەستپێکردنی چالاکییەکانی بۆ ٨ی ئادار ڕاگەیاند
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و تەڤگەری ئازادی و دایکانی لەچک سپی و کۆنگرەی ستار، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستپێکردنی چالاکییەکانی ٨ی ئاداریان ڕاگەیاند.