ڕۆژانە
-

لە سەرەتای ساڵەوە ١٥ کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز خنکاون
کەناڵی ئینگلیز، کە ڕێگای پەڕینەوەی کۆچبەرانە لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، سەرەڕای کورتی ماوەی نێوانیان بەڵام یەکێکە لە مەترسیدارترین ناوچەکان و لە ماوەی ئەمساڵدا ١٥ کەس لەو کەناڵەدا خنکاون.
-

زۆزان بەکر: بە پەرۆشییەوە دەچینە هەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ئایار
زۆزان بەکر، وتەبێژی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣٠ی ئایار وتی: بۆ هەڵبژاردنەکان کە لە ٣٠ی ئایاردا ئەنجام دەدرێن، پێشهەڵبژاردن بەڕێوەچوو ئەمەش دەبێتە مۆدێلی ژیانێکی نوێ بۆ هەموو هێزە ناوخۆیی و هەرێمییەکان کە ژنان پێشنەگایەتی
-

٥ چالاکوانی کورد کە یەکێکیان ژنە لە ئێران دەستبەسەر کران
بە فەرمانی داواکاری گشتی لە شاری پیرانشار ٥ چالاکوانی کورد دەستبەسەر کران، کە یەکێکیان ژنە.
-

٨ی ئایار؛ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە و هۆشیارکردنەوە دژی شێرپەنجەی هێلکەدان
هەموو ساڵێک لە ٨ی ئایار، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی هێلکەدان، هۆشیاری جیهانی بۆ ئەم نەخۆشییە کوشندەیە بەڕێوە دەبرێت، چونکە پیشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٤٠ ژمارەی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە زیاد بکات.
-

ژنانی ئامەد دەخوازن دژی قڕکردن خۆپاراستن پێشبخرێت
ژنانی ئامەد ئاماژەیان بەوەکرد، کوشتنی ژنان بە سیاسەتی سزانەدان زیاد دەکات و وتیان: دەبێت خۆڕێکخستن و خۆپاراستن زیاد بکرێت.
-

بانگەواز بۆ ژنانی گەنج: دژی شەڕی تایبەت ڕابپەرن و تێبکۆشن
ژنانی گەنج ڕۆڵی ژنانی گەنجیان لە ڕێکخستنی گروپەکان و هاوکارییەکان و کۆمەڵگەدا دەربڕی و داوای پاراستنی ناسنامەی ژنانیان کرد، وتیان: لە دژی شەڕی تایبەت ڕابپەڕن و تێبکۆشن.
-

یەکێتی ئەوروپا یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانی پەسەند کرد
کۆنسەی یەکێتی ئەوروپا کە ٢٧ وڵاتی تیادا ئەندامە، یاسایەکی پەسەند کرد، کە هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەرەوپێش دەبات.
-

لە یەمەن بە ملیۆنان منداڵ لە خوێندن دابڕاون
یونیسێف ئاشکرای کرد، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە ملیۆنان منداڵ لە یەمەن لە خوێندن دابڕاون.
-

ژنانی قامیشلۆ ڕێپێوانیان ئەنجام دا
بە بەشداری سەدان ژن و ئەندامانی ڕێکخراوەکان، دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجام درا.
-

قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە دوو ژنە چالاکوان
نوێنەرایەتیی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان، قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە دوو ژنە چالاکوانی بوارسی ژنان 'فەوزیە عەبدولکریم و ئاوارە کوردیی'.
-

ڕۆژنامەنووسان نورجان یاڵچین و دەریا ئوس ئازاد دەکرێن
حەوت کەس ئازاد کران کە ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو نورجان یاڵچین و دەریا ئوسی تێدابوو.
-

ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی دهۆک بووە هۆی برینداربونی دوو خوێندکار
نزیکی کاتژمێر ١٢ـی شەوی ڕابردوو ئاگرێک لە بەشە ناوخۆیی کوڕان لە زانکۆی دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو خوێندکار برینداربوون، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی پەنگ خواردنەوەی غازەوەبووە.
-

لە سلێمانی هەزاران خاوەن پێداویستی تایبەت گردبوونەوە
لە سلێمانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە دژی کەمی و زیادنەکردن و هاوتا نەکردنی مووچەکانیان هاوشێوەی عێراق گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
-

ژنانی ئەفغانستان: پێویستە ژنان دەستی یەک بگرن
ژنانی ئەفغانستان کە ڕووبەڕووی چەندین زەحمەتی دەبنەوە لە هاوسەرگیری بەزۆر و فرە هاوسەریگری، وتیان: ژنان لە ئاستێکدان کە دەتوانن تاڵیبان و بیری تالیبان دژی ژنان لەناو ببەن و پێویستە ژنان دەستی یەک بگرن.
-

بەهۆی بارانبارینەوە لە ئەفغانستان ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەفغانستان بەهۆی باران بارینەوە کە بووە هۆی لافاو، ٨ کەس بەهۆی لافاوەکەوەو ٧ کەسیش بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیان لەدەستدا.
-

ئەنجومەنی ژنان لە ئامەد دادەمەزرێت: دەبینە هێزی چارەسەر
نەڤین ئۆیمان لە کۆمسیۆنی ژنان ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ دامەزراندنی "ئەنجومەنی ژنان" لە شارەوانی گەورەی ئامەد کە ئامانج لێی برەودانە بە کاری ژنان و چارەسەرکردنی پرسەکانی ژنان و گەیشتن بە هەموو ژنانە.
-

لە عێراق هەزاروو ٨٨٦ کەس بەهۆی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەستگیرکراون
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی بە مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایکرد، ساڵی رابردوو زیاتر هەزارو ٨٨٦ کەسیان لە چوارچێوەی بازرگانیی بە مرۆڤەوە دەستگیر کردووە.
-

ژنانی گەنج باس لە نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن: ئامانج هەنگاونانی مێژووییە
نادیا یوسف، بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنانی گەنجی ئەنجومەنی گەنجانی دیموکراتیک دەربارەی کۆنفرانسی ژنانی گەنج تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنانی گەنج لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ژنان.
-

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای هەولێر-کۆیە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدان
-

یەک لەسەر سێی ئاوارەکانی ناوخۆی یەمەن لە مەترسیدان
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتیکردەوە زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئاوارەکان واتە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە مەترسییەکی زۆردان و پێویستیان بە پێداویستییە مرۆییەکان هەیە.