ڕۆژانە
-

بەهۆی نەخۆشی کۆلێراوە ژیانی هەزاران هاوڵاتی یەمەنی لە مەترسیدایە
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، لە یەمەن زیاتر لە ٢٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرای تۆمارکردووە، ئەمەش وڵاتەکەی خستووەتە دۆخێکی قورسەوە و لە قەیراندایە.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان لە لافاوەکەی بەرازیل زیادی کردووە
ژمارەی ئەو کەسانەی لە باشووری بەرازیل بەهۆی کارەساتی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٠٠کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەسەڵاتداران داوایان دەکرد هاولاتیان نەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان لە غەززە لە ئاستی بەرزدایە
لە سەرەتایی شەڕەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ٩٠٤ هاوڵاتیی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٧٨ هەزار ٥١٤ كەسیش برینداربوون.
-

هەڕەشە لەسەر ژیانی ٧٥٠ هەزار منداڵی سوودان هەیە
لە شاری فاشری ڕۆژئاوای سوودان برسێتی و کەمی خۆراک و ئاوی خواردنەوە و نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون بووەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی ملیۆنیک و ٢٥٠ هەزار کەس لە شارەکە، لەو ژمارەیە ٧٥٠ هەزاریان منداڵن.
-

وێنەگرێکی ڕۆمانی: ژنانی کورد جەنگاوەرن
وێنەگرێکی ڕۆمانی، کە وێنەی ژنانی باکووری کوردستانی گرتووە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکان نووسیویەتی: ژنانی کورد جەنگاوەرن، جوانن، میهرەبان و مێشک فراوانن، لەکاتی ئەم وێنانەدا بابەتێکم بیرکەوتەوە دەربارەی ژنە شەڕڤانەکانی کورد، کە چۆن داعشیان تێکشکاند.
-

زەهرا دۆغان لەو دۆسیەیەدا بێتاوان دەرچوو کە دووبارە دادگایی کرایەوە
نیگارکێش زەهرا دۆغان لە دۆسیەی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" بێتاوان دەرچوو، کە دووبارە دادگایی کرایەوە لەسەری.
-

ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو: پێویستە زیاتر دەنگمان بەرز بکەینەوە
پارێزەر ئەلیف تیرەنچ ئیپێک دەستبەسەرکردنی بە بیانووی ناردنی پارە بۆ زیندانییەکان هەڵسەنگاندن و نورجان یالچینی ڕۆژنامەنووس، کە بە هەمان هۆکار دەستبەسەر کرابوو، وتی: پێویستە دەنگمان بەرز بکەینەوە.
-

دوای زیندانیکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەریسا ساڵحی دراوە
هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی پەریسا ساڵحی و هەوڵی دەستگیرکردنیان دا، لە کاتێکدا پەریسا لە زینداندایە.
-

دوای لافاو هۆشداریی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە کینیا دەدرێت
نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لەناو دانیشتوانی کینیادا دەربڕی، ئەوەی دوای ئەوەی دێت کە دەیان حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکران.
-

ئەنجومەنی ژنانی شەهبا پاڵپشتی ژنانی کرێکار دەکات
ئەنجومەنی ژنانی عەفرین-شەهبا باخچەیەکی ساوایانی منداڵانی لە ناحیەی تل رەفعەت کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ژنانی کرێکار.
-

توندوتیژیی دەسەڵاتدارانی ئێران دژی ژنان بە "جەنگ" پێناسە دەکرێت
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باسی له زیادبوونی توندوتیژیی پۆلیس له دژی ژنانی ئێران و ڕێوشوێنه کانی ڕێژیم له باره ی سەرپۆشی بە زۆر کرد هەروەها بە "جه نگێک له دژی ژنان" پێناسە دەکات.
-

لافاو لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا زیانی بە نزیکەی ٧٥٠ هەزار کەس گەیاندووە
لافاو لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا زیانێکی بەرچاوی بە نزیکەی ٧٥٠ هەزار کەس گەیاند و ٢٣٤ هەزار کەسی دیکەش ئاوارەبوون، کینیا زۆرترین پشکی زیان و گیان لەدەستدانی بەرکەوتووە.
-

منداڵان بەهۆی ئەلەکترۆنیاتەوە دەستدرێژیان دەکرێتە سەر
ژمارەی ئەو کەسانەی لە دۆسیەی باندی "تیکتۆکەر" دا دەستگیرکراون و گومانیان لێدەکرێت دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بە مەبەست کرابێت بۆ ١٠ کەس بەرزبووەتەوە.
-

لافاوەکەی بەڕازیل زیانی بە هاوڵاتیان گەیاندووە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی بەرازیلەوە گیانیان لەدەستداوە کە چەند ڕۆژێکە لە ویلایەتی ڕیۆ گراندە دو سول لە باشووری بەڕازیل بەردەوامە بۆ ٩٥ کەس بەرزبووەتەوە.
-

ژمارەی زیانلێکەوتووانی غەززە ١١٣ هەزار کەسی تێپەڕاند
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ٨٤٤ هاوڵاتیی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٧٨ هەزار ٤٠٤ كەسیش برینداربوون.
-

دەستپێشخەری ئاشتی بۆ کوردستان نامەیەکی بۆ سی پی تی نارد
لە ئینگلتەرا، زیاتر لە ٧٠ کەس، لەناویاندا پەرلەمانتاران، ئەندامانی سەندیکاکان، ئەکادیمییەکان، پارێزەران و ڕۆشنبیران، نامەیەکی هاوبەشیان بۆ سی پی تی نارد و داوایان کرد, شاندەکە بەزووترین کات سەردانی ئیمراڵی بکەن.
-

٢٢ کەس لە کامپی هۆلەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان
١١ هاوڵاتی ئەمریکی، ٦ هاوڵاتی کەنەدی، ٤ هاوڵاتی هۆلەندی و هاوڵاتییەکی فینلەندی لە کامپی هۆلەوە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان، کە خێزانی چەتەکانی داعش تێیدا نیشتەجێن.
-

دژی پاوانخوازی و تاکڕەوی و کپکردنی دەنگی ئازاد گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە گردبوونەوەیەکی ناڕازی دژی دەستگیرکردن و کپکردنی دەنگی ناڕازی، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، پێویستە شکۆی مامۆستا لەکەدار نەکرێت.
-

ژنانی ئەفغانستان: دەبێت تاڵیبان دادگایی بکرێت
بزووتنەوەی ناڕەزایەتی دەنگی ژنانی ئەفغانستان تیشکی خستەسەر دۆخی ژنانی ئەفغانستان و ڕایگەیاند، پێویستە ڕێگری لە هەڵاواردنی ڕەگەزی دژی ژنان بگیرێت و داوای لێپێچینەوە لە تاڵیبان دەکات.
-

ئاکرێ، فشار و هەڕەشەی پیاو بووە هۆی خۆسووتاندنی ژنێک
بەهۆی فشار و هەڕەشەکردن لێی لەلایەن پیاوێکەوە، لەمیس فەهد فازلی ١٧ ساڵ سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆی سەختی سووتاوییەکەیەوە، گیانی لەدەستدا.