ڕۆژانە
-

پۆلیس دەستی بەسەر شارەوانی جۆلەمێرگدا گرت و هاوسەرۆکیشی دەستبەسەر کرد
بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر شارەوانی جۆلەمێرگ و محەمەد سدیق، هاوسەرۆکی شارەوانی دەستبەسەر کرا.
-

دەم پارتی: ئەم ڕێبازەی قەیومەکان ڕەتدەکەینەوە
دەم پارتی کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشی پۆلیس بۆ سەر شارەوانی جولەمێرگ نیشاندا و وتی: ئێمە ئەم ڕێبازەی قەیومەکان ڕەتدەکەینەوە، ئەم عەقڵیەتە هێرشکارەی قەیومەکان نەک تەنها بۆ جولەمێرگ، بەڵکو بۆ ئیرادەی تەواوی گەلی تورکیاش مەترسییە.
-

ئەمشا موسا بریندارێکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک: با بە ئارامی بژین
ئەمشا موسا تەمەن ٥٠ ساڵ کە یەکێک بوو لەو کەسانەی لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی تەمیم لە ناحیەی تل حەمیسە لە کانتۆنی جزیرە بریندار بوو، باسی لە هێرشەکە کرد و وتی: تورکیا چی لێمان دەوێت؟ با بە ئارامی بژین، لە دەرەوەی ئەم بیابانەدا هیچمان نییە.
-

"داواکارین دەستبەجێ هەموو ئەو پرۆژانەی لە بناری گۆیژەدا هەن ڕابگیرێن"
تیمی "گۆیژە بپارێزە" یەکەم چالاکیان دژی بڕینی شاخی گۆیژە بۆ یەکەی نیشتەجێبوون ئەنجامدا، ڕایانگەیاند، دەنگی ناڕەزایی و توڕەیی خۆمان هەڵدەبڕین بەرانبەر بەو دەستدرێژیی پێشێلکارییانەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە ڕەگەزەکانی سرووشت و دایکە زەوی دەکرێت.
-

نانەواخانەیەک بۆ ئاوارەکانی کامپی واشۆکانی کرایەوە
بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژنانی کۆچبەری کامپی واشۆکانی، لیژنەی ئابووریی کۆنگرەی ستار نانەواخانەیەکی بە ناوی "تەنوری عشتار" کردەوە.
-

ئاوارەکان لە زێدی خۆیان شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە
ئەندامێکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاوارەکان پێویستی بە تەرخانکردنە زۆری دارایی هەیە، بەهۆی ئەوەی ٧٥٪ـی ئاوارەکان خانوویان نییە.
-

منداڵانی سوودان لە ژێر هەڕەشەی برسێتیدان
ڕێکخراوی یونسێف، بەرنامەی خۆراکی جیهانی و تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، بە هۆکاری بەردەوامی جەنگی نێوان سوپای سوودان و گرووپی چەکداریی پاڵپشتی خێرا منداڵانی سوودان لە ژێر هەڕەشەی برسێتیدان.
-

لە چالاکیەکی خوێندنەوە، پێکەوەژیانی ئازاد باس کرا
"پێکەوە ژیانی ئازاد" لە چالاکیی خوێندنەوە کە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی ئازاد TJA لە شاری مانیسا بەڕێوەچوو، تاوتوێ کرا.
-

سێ شار بوونەتە ناوچەی مەترسیدار لە کەرتی غەززە
دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل ٤ کۆمەڵکوژییان لە دژی خێزانەکان لە غەززە ئەنجامدا، ژمارەی زیان لێکەوتووان بۆ ٣٦ هەزار و ٤٣٩ کەس بەرزبووەوە.
-

پێشانگایەک تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە، پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت.
-

تاژێ داوایەکی ئاڕاستەی سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق کرد
ئەهرام حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ داوای له سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق کرد بەشداری لەو بەیاننامەیەدا بکەن کە سبەینێ ٣ی حوزەیران لە موسڵ دەدرێت.
-

لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر گوندەکانی باشووری لوبنان ژنێک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان ژنێک گیانی لەدەستداو ژمارەیەک کەسی دیکەش کە منداڵیان تێدایە بریندار بوون.
-

سکاڵای یاسایی لەسەر ٦ ژن بەبیانووی گۆرانی کوردی و کوردستان تۆمار کرا
بەبیانووی گۆرانی کوردی و کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر ٦ ژن تۆمارکرا کە بەشدارییان لە بۆنە و ئاهەنگەکانی ٨ی ئادار لە شاری سێرت کرد، چونکە گۆرانی کوردییان وتووە.
-

لە ئەستەنبوڵ ١٠ کەس کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل دەستبەسەر کران
١٠ کەس لە گرووپی "هەزار گەنج بۆ فەلەستین"ی کۆمپانیای نەوتی ئازەربایجانی سۆکار کە نەوت بۆ ئیسرائیل دەنێرێت، لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەر کران.
-

لە دژی هێرشەکان لە مەنبەج گەل بە یەکێتی خۆی دەپارێزێت
لە مەنبەج، ئەو ژنانەی کاریگەری هێرشی دەوڵەتی تورکیان لەسەرە ئاماژەیان بەوەکرد، هەرچییەک ڕووبدات، خاکی خۆیان بەجێناهێڵن و بە یەکێتی دەیپارێزن.
-

تاژێ لە موسڵ سەردانی ڕێکخراوەکانی ژنانی کرد
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "دژ بە قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" سەردانی ڕێکخراو و دامودەزگاکانی ژنانی لە موسڵ کرد.
-

لە دەڤەری ڕاپەڕین یادی ڕۆژی جیهانی منداڵان کرایەوە
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، تەڤگەری ئازادی کوردستان شەوە ئاهەنگێکی لە دەڤەری ڕاپەرین بۆ مندالان ڕێکخست.
-

لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لە سودان، هاوڵاتیان ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە
بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستیان کردەوە کە خەڵکی سودان ڕووبەڕووی مەترسییەکی نزیک لە برسێتی"بوونەتەوە، دوای ئەوەی نزیکەی ١٨ ملیۆن کەس تووشی برسێتی توند بوون، لە نێویانیشیاندا ٣.٦ ملیۆنیان منداڵ.
-

دوو ژن کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی
دوو ژن بە ناوەکانی "کلۆدیا شەینبام" لە پارتی چەپ و "سۆچیتل گەلڤێز"، کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتی مەکسیک
-

سلێمانی، ڕۆژی جیهانی منداڵان بە چالاکی یاری و گۆرانی پیرۆز کرا
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان، لە سلێمانی بەچەند چالاکییەن یادەکەیان پیرۆزکرد.