ڕۆژانە
-

دانانی قەیوم لە جۆلەمێرگ شەرمەزار کرا
بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوە یاساییەکان، دانانی قەیوم لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە، لە شارەوانی جولەمێرگ شەرمەزارکرا.
-

KCDP: لە ماوەی مانگی ئایاردا ٤٠ ژن لە تورکیا کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتی پلاتفۆرمی ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگرین، مانگی ئایاری ٤٠ ژن کوژراون کە ٪٦٣یان لەناو ماڵەکانیاندا کوژراون.
-

"لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی فەرماندەیی گشتیدا، نە لەبیرمان دەچێت و نە لێی خۆش دەبین"
لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی فەرماندەیی گشتیدا، دەستپێشخەریی نا بۆ چەوساندنەوەی ژنانی سودان، جەختی لەوە کردەوە، ئەندامانی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵی ئەوان لە پاراستنی شۆڕشی سودان لەبیر ناکەن.
-

ڕێپێوان لە جولەمێرگ دەستیپێکرد
لە دژی دانانی قەیوم لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە، بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە گەل و پارتە سیاسییەکان، ڕێپێوان دەستیپێکرد
-

سیمینارێک لە بارەی هۆشیارکردنەوەی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر پێشکەشکرا
تۆڕی هاوبەشی ڕێکحراوەکان، سیمینارێکی بۆ پاریزەر جوانە عەبدولواحید، لەسەر مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر ڕێکخست و وتی: گەنجان کە بناغەی دروستبونی گۆمەڵگەن، پێویستە ئەو کەسانەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن بەزووترین کات چارەسەریان بۆ بکرێت.
-

بەهۆی بەرزی پلەی گەرما ٢١١ کەس لە هندستان گیانیان لەدەستداوە
شەپۆلی بەرزی پلەی گەرما هندستانی گرتووەتەوەو لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ٢١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

ژمارەی زیانبەرکەوتووانی غەززە لە ١٢٠ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین زیانبەرکەوتووانی بڵاو كردەوەو ئاماژە بەوەکراوە، لەماوەی ٩ مانگدا ٣٦ هەزار و ٥٥٠ هاوڵاتیی گیانیان لەدەستداوەو ٨٢ هەزار ٩٥٩ كەسیش برینداربوون.
-

کاردانەوە دژی دانانی قەیوم: بۆ دیموکراسی تێدەکۆشین
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات بە بەیاننامەیەکی نووسراو کاردانەوەی بەرامبەر دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ نیشان دا و وتی: وەک خەباتمان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری، بۆ دیموکراتیک کردنی تورکیا تێدەکۆشین.
-

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە شاری مێرسین دامەزرا
ژنە ڕۆژنامەنووسانی شاری مێرسین، بۆ درێژەدان بە خەباتی ڕێکخراو لە دژی نایەکسانی ڕەگەزی، نادادپەروەری، پێشێلکردنی مافەکان لە ژیانی پیشەیی خۆیاندا، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنیان دامەزراند.
-

"هیوادارین ژنانی سووریا تێکۆشانێکی هاوبەش ئەنجام بدەن"
ئیمان ئەبو عەساف، پارێزەری مافی مرۆڤ لە سوەیداوە ڕایگەیاند، ژنان پێشەنگایەتی بۆ دیموکراتیکبوونی سووریا دەکەن و وتی: ڕەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا زەمینەیەکی هاوبەش دابمەزرێت کە ژنانی سووریا بتوانن پێکەوە تێکۆشان بکەن.
-

جولەمێرگ، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل ئێشکگری بەڕێوەبرا
شەوی ڕابردوو پەرلەمانتاران تا سەرلەبەیانی لە دژی بڕیاری دانانی قەیومێک بۆ شارەوانی جولەمێرگ چالاکی ئێشکگرییان بەڕێوەبرد.
-

ئەندامانی گروپی هەزار گەنج بۆ فەلەستین ئازاد کران
١٣ کەس لە گروپی هەزار گەنج بۆ فەلەستین، کە بەهۆی ئیدانەکردنی بازرگانی سۆکار لەگەڵ ئیسرائیل دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.
-

تەواف داودی ئێزدی ڕزگار کرا
ژنێکی دیکەی ئێزدی دوای ئەوەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوو و لە کامپی هۆڵ ڕزگار کرابوو، گەیشتەوە شەنگال.
-

وتارێکی ئیلهام ئەحمەد یەکەم وتاری ساڵرۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری ئازادی ڤییەنا بوو
لە فێستیڤاڵی "کۆماری دیموکراتی ڤییەنا" کە هاوکاتی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری ئازادی ڤییەنا بوو وتارێکی ئیلهام ئەحمەد، وەک یەکەم وتاری ساڵیادەکە پێشکەش کرا و وەک " خوشکێکی کۆماری ئازادی ڕۆژاڤا" بە ناو کرا.
-

وشکەساڵی لە عێراق سەدان خێزان لە چەند شارێک ئاوارە دەکات
بەهۆی وشكەساڵی و گرتنەوەی ئاو لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کە بووەتە هۆی بەبیابان بوونی بەشێکى خاکى زیقار، موسەنا و دیوانیە، کە دەکەونە سەر ڕووباری فورات ٧٤٣ خێزان ئاوارەى نەجەف بوون.
-

هەفتەیەکی فێستیڤاڵی کۆماری دیموکراتی ڤییەنا تایبەت بوو بە ژنۆلۆژی
ناوەندی ژنۆلۆژی لە بروکسل بەشداری لە فێستیڤاڵی "کۆماری دیموکراتی ڤییەنا" کرد کە لە ساڵی ١٩٥١ەوە هەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت و لە ماوەی ٤٥ ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا، هەفتەیەکی بۆ چەندین چالاکی لەسەر شۆڕشی ژن، ژنۆلۆژی و شۆڕشی ڕۆژئاوا تەرخان کرد.
-

بەڕێوەبەری کۆنگرە ستاری تل تەمر: ئامانجمان ژیانێکی دیموکراتیک و هاوبەشە
هیام یوسف، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە تل تەمر ڕایگەیاند، بەهێزکردنی پێکەوەژیانی دیموکراتیک و ئاشتیانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکێکە لە ئامانجەکانی خەباتیان.
-

٨٠ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی دەستگیرکران، ١٢ دیکەش بێسەروشوێن بوون
کۆمەڵەی زیندانیانی فەڵەستینی ڕایگەیاند لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٨٠ ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە دەستبەسەر کراون، هەروەها ١٢ ڕۆژنامەنووسیش بێسەروشوێن بوون.
-

داوا دەکرێت دادگاییکردنی نێرگس محەمەدی بە ئاشکرا بەڕێوە بچێت
سی و شەش ژنە زیندانیی سیاسی و چالاکوانانی مافی ژنان لە زیندانی ئەڤین نامەیەکیان ئاراستەی بەرپرسانی دادگای ئینقلابی ئێران کرد و خوازیاری ئەوەن کە دادگایی کردنی نێرگس محەممەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ بە ئاشکرا و بە ئامادەبوونی میدیای سەربەخۆ بەڕێوەبچێت.
-

بانگەوازێک لە کەژەکەوە: با پلانی جینۆساید لە کوردستان هەڵبوەشێنینەوە
هەماهەنگی کەژەکە داوای لە هەموو خەڵکی جولەمێرگ و هەموو کوردستان و ژن و هێزە دیموکراسیەکان کرد کە پلانی جینۆسایدی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە لەناوببەن.