ڕۆژانە
-

٩٠٠ خێزانی ئاوارە گەڕێندرانەوە زێدی خۆیان
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەرانەوەی نزیکەی ٩٠٠ ئاوارە لە کامپەکانی سنووری سلێمانییەوە بۆ سەر زێدی خۆیان لە شنگال و پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
-

تونس ڕووبەڕووی تۆمەتی سەرکوتکردنی میدیا بووەتەوە
دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ پشتڕاستیان کردەوە، دەسەڵاتدارانی تونس سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕینیان چڕکردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی فەزای مەدەنی کە لە دوای شۆڕشی ٢٠١١ەوە سەریهەڵداوە.
-

"دانوستاندنکردن لەگەڵ تاڵیبان خیانەتکردنە لە مافەکانی ژنانی ئەفغانستان"
ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئەفغانستان لە شوێنێکی داخراو کۆبوونەوە و سێهەمین کۆبوونەوەی دۆحەی سەبارەت بە ئەفغانستان ئیدانە کرد.
-

چالاکی تایبەت بە منداڵان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە منداڵانی باخچە و خوێندنگە بنەڕەتییەکان، بە بۆنەی ١ـی حوزەیران جەژنی منداڵانەوە، چالاکییەکی هاوبەش ئەنجامدرا و پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ منداڵان کرایەوە.
-

زیان لێکەوتووان لە کەرتی غەززە ١١٨ هەزار كەسی تێپەڕاند
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٦ هەزار و ٢٢٤ هاوڵاتیی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٨١ هەزار ٧٧٧ كەسیش برینداربوون.
-

کاردانەوەکان بۆ دەستدرێژی ژینگە و شێواندنی شاخی گۆیژە بەردەوامی هەیە
لە ڕێکخراوی ئازادبوون چەند ڕێکخراوی فێمنستی ژینگەیی بۆ بەرهەڵستکاری تێکدانی ژینگەی کوردستان کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
-

دەم پارتی بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی وەزارەتی دادی کرد
سەڤدا چەلیک و ئۆزتورک تورکدۆغان، هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی یاسایی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان "دەم پارتی" بۆ ئەوەی بتوانن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، سەردانی وەزارەتی دادیان کرد.
-

"هاوپەیمانی گەل و ژنان بۆ ئازادی" دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد
لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، "هاوپەیمانی گەل و ژنان بۆ ئازادی" لە قامیشلۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ گوێگرتن لە بۆچوونی کارمەندانی ڕاگەیاندن ئەنجامدا، لە شەهباش بانگەشەی دەستپێکرد.
-

دۆسیەی ئەندامانی تەژەئا ڕەتکرایەوە
لە دۆسیەی فیگەن ئەکتی و مەکیە ئۆرمانچی، چالاکوانانی تەژەئا کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە ناوەندی ئەنقەرە دەستبەسەر کراون و بۆ ماوەی ١١ مانگ زیندانی کران، بڕیاری ڕەتکردنەوەی دۆسیەکە درا.
-

١١ مامۆستا کە دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران
مامۆستایان بۆ دەربڕینی داواکارییەکانیان چوونە بەردەم وەزارەتی پەروەردە لە ئەنقەرە، ١١ مامۆستایان دەستبەسەر کران و دواتر ئازاد کران.
-

لە یەمەن زیاتر لە ٦ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی مەترسیی توندوتیژی دەبنەوە
سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات لە یەمەن زیاتر لە ٦ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی مەترسیی توندوتیژی دەبنەوە زیاتر لە ٦ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی مەترسیی توندوتیژی دەبنەوە.
-

سەرژمێریی ئەزمونی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەستپێدەكات
ڕۆژی ٣١ی ئایار، سەرژمێریر ئەزمونی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەستپێدەكات و ١٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
-

منداڵێک بەهۆی مووشەکێکی ئیسرائیلی کە شاری بانیاسی کردە ئامانج گیانی لەدەستدا
مووشەکێکی ئیسرائیلی کەوتە سەر شاری بانیاس لە سووریا، منداڵێکی کچی تەمەن ٧ ساڵ گیانی لەدەستدا.
-

مزگین خەلیل: ئەوانەی لە دۆسیەی کۆبانێدا دادگایی دەکرێن، داکۆکییان لە کەرامەتی مرۆڤایەتی کردووە
مزگین خەلیل، جێگری ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات ڕایدەگەیەنێت، زیندانیانی دۆسیەی کۆبانێ کەرامەتی مرۆڤایەتییان پاراستووە و لەبری ئەوەی ئاکەپە بە تاوانی پەرەپێدانی تیرۆر دادگایی بکرێت، بەرخۆدێرانی کورد دەستگیر دەکرێن و سزا دەدرێن.
-

"پرسی ژنان لەناو یەکێتیدا ڕووی لە پاشەکشە کردووە"
لە کۆڕێکدا د.دڵپاک تاهیر، مامۆستای زانکۆ ڕەخنەی لە گرنگیپێدان و هاندانی ژنان گرت و وتی: لە ئێستادا مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ژناندا لەناو یەکێتی ڕووی لە پاشەکشەکردووە و هاندانی ژنان نییە.
-

ژمارەی زیان لێکەوتووان لە غەززە لە هەڵکشاندایە
وەزارەتی تەندروستی دووپاتیکردەوە ژمارەی زیان لێکەوتووانی جەنگ زیادی کردووە، هەروەها کۆمەڵکوژی نوێ ئەنجام دەدرێت لە کاتێکدا ئیسرائیل دووپاتی دەکاتەوە کە شەڕەکە بۆ ماوەی حەوت مانگی دیکە بەردەوام دەبێت.
-

دایکانی ئاشتی بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری لە وانەوە چوونە ئەنقەرە
دایکانی ئاشتی بۆ ئەوەی گۆشەگیریی توندی سەر ئیمرالیی نەمێنێت، پاش ئەوەی ڕێگرییان لێ کرا کە وەزیری دادی تورکیا ببینن، سەرپۆشەکانیان لەسەر زەوی ڕاخست و داوایانکرد گوێ لە داواکانیان بگرن.
-

لە ماوەی کەمتر لە نیوەی ئەمساڵدا چوار هەزار و ٥٠٠ کەس ئاوارە بوو
ڕاپۆرتێکی یەکەی کارگێڕی بۆ بەڕێوەبردنی کامپەکانی ئاوارەکان لە یەمەن، ئاوارەبوونی هەزاران کەسی لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئەنجامی پەرەسەندنی بەردەوامی حوسییەکان و تۆڵەسەندنەوەکان لە دژی خەڵکی مەدەنی ئاشکرا کرد.
-

داوای ئازادکردنی چالاکوانێکی سودانی دەکرێت
بزووتنەوە فێمینیستەکان لە سودان ئیدانەی دەستگیرکردنی چالاکوانی مافی مرۆڤ، بە ناوی نەدا هاشمیان کرد کە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
-

کار دەکرێت بۆ نەهێشتنی ئاوارە لە سنوورى سلێمانی
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی شووباتەوە تا ئێستا هەزار و ٢٧٥ خێزانى ئاوارە لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕێندراونەتەوە زێدى خۆیان