ڕۆژانە
-

"ڕاگەیاندن ڕۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی چەشنە تێڕوانینە کۆنەپەرستانەکانی ژنان هەیە"
ڕۆژنامەنووس ئەمەل هەواری پێی وایە بەرەنگاربوونەوەی چەشنە کۆنەپەرستانەکان پێویستی بە هۆشیاری کۆمەڵایەتی هەیە، هەروەها ڕۆژنامەگەری ڕۆڵی تێدا هەیە بە وەستاندنی بڵاوکردنەوەی ژەهری تێڕوانینە کۆنەپەرستەکان بە ناو کۆمەڵگەدا.
-

بەهۆی بۆردوومانەوە ڕۆژنامەنووس عەلا دحدوح لە کەرتی غەززە گیانی لەدەستدا
لە درێژەی زنجیرەی بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان لە کەرتی غەززە، عەلا دحدوح، ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی لە ئەنجامی بۆردوومانی ماڵەکەی لە گەڕەکی ئەلجەلا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە گیانی لەدەستدا.
-

ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا: بۆ چارەسەری سیاسی بانگ لە ژنان دەکەین
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا داوایان لە ژنان کرد تێبکۆشن و خۆیان ڕێکبخەن و وتیان: داوا لە ژنان دەکەین لەژێر چەتری ئەنجومەنی ژنانی سووریا کاربکەن بۆ دروستکردنی چارەسەرێکی ئاشتیانە.
-

تەرمی ژنێکی گەنج لە سلێمانی دۆزرایەوە
لە نزیک پارکی ئازادی سلێمانی، تەرمی ژنێکی گەنج دۆزرایەوە، پۆلیس بۆ زانینی وردەکاری گیان لەدەستدانی، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کرد.
-

ئەو پارێزەرەی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر گۆشەگیری، بە زۆر برایە دانیشتنی دادگا
مەرڤە نوردۆغان، پارێزەری دەستگیرکراو ئامادە نەبوو بەشداری دانیشتنی دادگا بکات و بەزۆر برایە دانیشتنەکە، سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا لە غەززە دەدرێت
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاری فەڵەستین بەهۆی قەرەباڵغی پەناگە و كامپەكان و نەبوونی پاكوخاوێنی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا لە غەززە دەدات.
-

داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ منداڵانی سودان دەکرێت
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە، ژیانی منداڵانی سودان لە ژێر مەترسیدایە، پێویستە ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی منداڵان لە برسێتی و نەخۆشی و گیان لەدەستدان.
-

ژنێکی گەنج لە کەرکوک بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە شارەدێی ڕیازی سەر بە پارێزگای كەركوك تۆماركرا، کە ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بووەو دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوتووە ئەو ژنە بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستداوە.
-

نورا کۆرتیناس، یەکێک لە دایکانی پلازۆ دی مایۆ کۆچی دوایی کرد
نورا کۆرتیناس، ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دایکانی پلازۆ دی مایۆ، کە پشتیوانی لە خەباتی گەلی کورد دەکرد، شەوی ٣٠ی ئایار کۆچی دوایی کرد.
-

ژنێکی فەڵەستینی بە گوماناوی لە دهۆک گیانی لەدەستدا
ژنێکی فەڵەستینی کە لە دهۆک کاری دەکرد، بە شێوەیەکی گوماناویی سووتاو گیانی لەدەستدا، تا ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی دەربارەی ڕووداوەکە نەخستووەتەڕوو.
-

کەسوکاری زیندانییان: ئینکاری و پشتگوێخستن بێئەنجام دەبێت
بنەماڵەی زیندانیان داوای پشتیوانی لە چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن دژی سیاسەتی گۆشەگیری لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەکەن و وتیان: تا کۆتایی لە پشت منداڵەکانمان دەبین.
-

فاتمە بیلەن: لە دۆسیەی کۆبانێدا ئیرادەی گەل پێشێل دەکرێت
فاتمە بیلەن، هاوسەرۆکی شارەوانی کامپی پەنابەرانی مەخمور، سەبارەت بە دادگاییکردنی سیاسەتمەدارانی کورد لە دۆسیەی کۆبانێ بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی: بە دادگاییکردنی سیاسەتمەداران ئیرادەی گەل پێشێل دەکرێت.
-

٩٠٠ خێزانی ئاوارە گەڕێندرانەوە زێدی خۆیان
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەرانەوەی نزیکەی ٩٠٠ ئاوارە لە کامپەکانی سنووری سلێمانییەوە بۆ سەر زێدی خۆیان لە شنگال و پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
-

تونس ڕووبەڕووی تۆمەتی سەرکوتکردنی میدیا بووەتەوە
دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ پشتڕاستیان کردەوە، دەسەڵاتدارانی تونس سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕینیان چڕکردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی فەزای مەدەنی کە لە دوای شۆڕشی ٢٠١١ەوە سەریهەڵداوە.
-

"دانوستاندنکردن لەگەڵ تاڵیبان خیانەتکردنە لە مافەکانی ژنانی ئەفغانستان"
ئەندامانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئەفغانستان لە شوێنێکی داخراو کۆبوونەوە و سێهەمین کۆبوونەوەی دۆحەی سەبارەت بە ئەفغانستان ئیدانە کرد.
-

چالاکی تایبەت بە منداڵان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە منداڵانی باخچە و خوێندنگە بنەڕەتییەکان، بە بۆنەی ١ـی حوزەیران جەژنی منداڵانەوە، چالاکییەکی هاوبەش ئەنجامدرا و پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ منداڵان کرایەوە.
-

زیان لێکەوتووان لە کەرتی غەززە ١١٨ هەزار كەسی تێپەڕاند
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٦ هەزار و ٢٢٤ هاوڵاتیی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٨١ هەزار ٧٧٧ كەسیش برینداربوون.
-

کاردانەوەکان بۆ دەستدرێژی ژینگە و شێواندنی شاخی گۆیژە بەردەوامی هەیە
لە ڕێکخراوی ئازادبوون چەند ڕێکخراوی فێمنستی ژینگەیی بۆ بەرهەڵستکاری تێکدانی ژینگەی کوردستان کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.
-

دەم پارتی بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی وەزارەتی دادی کرد
سەڤدا چەلیک و ئۆزتورک تورکدۆغان، هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی یاسایی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان "دەم پارتی" بۆ ئەوەی بتوانن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، سەردانی وەزارەتی دادیان کرد.
-

"هاوپەیمانی گەل و ژنان بۆ ئازادی" دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد
لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، "هاوپەیمانی گەل و ژنان بۆ ئازادی" لە قامیشلۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ گوێگرتن لە بۆچوونی کارمەندانی ڕاگەیاندن ئەنجامدا، لە شەهباش بانگەشەی دەستپێکرد.