ڕۆژانە
-

سێ شار بوونەتە ناوچەی مەترسیدار لە کەرتی غەززە
دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل ٤ کۆمەڵکوژییان لە دژی خێزانەکان لە غەززە ئەنجامدا، ژمارەی زیان لێکەوتووان بۆ ٣٦ هەزار و ٤٣٩ کەس بەرزبووەوە.
-

پێشانگایەک تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە، پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت.
-

تاژێ داوایەکی ئاڕاستەی سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق کرد
ئەهرام حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ داوای له سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنانی عێراق کرد بەشداری لەو بەیاننامەیەدا بکەن کە سبەینێ ٣ی حوزەیران لە موسڵ دەدرێت.
-

لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر گوندەکانی باشووری لوبنان ژنێک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان ژنێک گیانی لەدەستداو ژمارەیەک کەسی دیکەش کە منداڵیان تێدایە بریندار بوون.
-

سکاڵای یاسایی لەسەر ٦ ژن بەبیانووی گۆرانی کوردی و کوردستان تۆمار کرا
بەبیانووی گۆرانی کوردی و کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر ٦ ژن تۆمارکرا کە بەشدارییان لە بۆنە و ئاهەنگەکانی ٨ی ئادار لە شاری سێرت کرد، چونکە گۆرانی کوردییان وتووە.
-

لە ئەستەنبوڵ ١٠ کەس کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل دەستبەسەر کران
١٠ کەس لە گرووپی "هەزار گەنج بۆ فەلەستین"ی کۆمپانیای نەوتی ئازەربایجانی سۆکار کە نەوت بۆ ئیسرائیل دەنێرێت، لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەر کران.
-

لە دژی هێرشەکان لە مەنبەج گەل بە یەکێتی خۆی دەپارێزێت
لە مەنبەج، ئەو ژنانەی کاریگەری هێرشی دەوڵەتی تورکیان لەسەرە ئاماژەیان بەوەکرد، هەرچییەک ڕووبدات، خاکی خۆیان بەجێناهێڵن و بە یەکێتی دەیپارێزن.
-

تاژێ لە موسڵ سەردانی ڕێکخراوەکانی ژنانی کرد
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "دژ بە قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" سەردانی ڕێکخراو و دامودەزگاکانی ژنانی لە موسڵ کرد.
-

لە دەڤەری ڕاپەڕین یادی ڕۆژی جیهانی منداڵان کرایەوە
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، تەڤگەری ئازادی کوردستان شەوە ئاهەنگێکی لە دەڤەری ڕاپەرین بۆ مندالان ڕێکخست.
-

لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لە سودان، هاوڵاتیان ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە
بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستیان کردەوە کە خەڵکی سودان ڕووبەڕووی مەترسییەکی نزیک لە برسێتی"بوونەتەوە، دوای ئەوەی نزیکەی ١٨ ملیۆن کەس تووشی برسێتی توند بوون، لە نێویانیشیاندا ٣.٦ ملیۆنیان منداڵ.
-

دوو ژن کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی
دوو ژن بە ناوەکانی "کلۆدیا شەینبام" لە پارتی چەپ و "سۆچیتل گەلڤێز"، کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتی مەکسیک
-

سلێمانی، ڕۆژی جیهانی منداڵان بە چالاکی یاری و گۆرانی پیرۆز کرا
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان، لە سلێمانی بەچەند چالاکییەن یادەکەیان پیرۆزکرد.
-

زیان لێکەوتووانی غەززە نزیک دەبێتەوە لە ١١٩ هەزار کەس
وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین ئاماری ئاماری لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٦ هەزار و ٣٧٩ هاوڵاتیی غەززە گیان لەدەستدان و ٨٢ هەزار ٤٠٧ كەسیش برینداربوون بڵاوکردەوە.
-

پێشانگایەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان کرایەوە
وەک نەریتێکی ساڵانە لە ڕۆژی جیهانی مندالاندا پیشانگای کتیب بۆ منداڵانی شاری هەڵبجە کرایەوە
-

"کەسە یەکەمەکانی منداڵ بۆ پەروەردەیەکی دروست پشت بە بەهاکانی نەتەوەو کۆمەڵگە ببەستن"
ڕژاک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو ئاماژە بەوەدەکات، زۆر پێویستە کەسە یەکەمەکانی منداڵ بۆ پەروەردەیەکی دروست پشت بە بەها ئەخلاقییە ژیانییەکانی نەتەوە و کۆمەڵگە ببەستن.
-

منداڵێکی دیکە لە غەززە بەهۆی بەدخۆراکی گیانی لەدەستدا
هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە بەردەوامە و دەروازە سنوورییەکان داخراون و هەوڵەکانی هاوکاری مرۆیی گیراون، منداڵێکی دیکە کە تەمەنی ١٣ ساڵە بەهۆی بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە گیانی لەدەستدا.
-

"ڕێژەی ئەو منداڵانەی كاردەكەن بە شێوەیەكی مەترسیدار لە هەڵكشاندایە"
ڕاپۆرتێكی لیژنەی ڕزگاركردنی نێودەوڵەتیی لە عێراق ئاشکرایدەکات، ڕێژەی ئەو منداڵانەی كاردەكەن بە شێوەیەكی مەترسیدار لە هەڵكشاندایەو هۆکارێکە بۆ وازهێنان لە خوێندن و بێبەش بوونیان لەمافی منداڵێتی و مافە بنەڕەتیەكانیان.
-

ژنێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا
هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە گوندی یەنگیجەی بۆکان هێرشیان کردە سەر ماڵێک و ژنێکیان بە ناوی هەتاو ئەکرەمی دەستبەسەر کرد و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای چالاکی دژی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات
بڕیارنامەی گۆڕانی کەشوهەوا و تەندروستی لە کۆڕبەندی ساڵانەی لیژنەی تەندروستی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پەسەندکرا، گۆڕانی کەشوهەوا وەک هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر تەندروستی جیهانی دەستنیشان کراوە.
-

بۆ مەراسیمی کۆچی دوایی نورا کۆرتیناسی ئەندامی دایکانی پلازا دی مایۆ سەدان کەس کۆبوونەوە
سەدان کەس بەشدارییان لە پرسەی نورا کۆرتیناس یەکێک لە دامەزرێنەرانی دایکانی پلازا دی مایۆ کرد و ئاڵا و گوڵیان لە تەنیشت تابوتەکە دانا.