ڕۆژانە
-

ڕۆژانە ٢٣ ملیۆن تۆن پاشەڕۆ لە عێراق فڕێ دەدرێت
سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، بە پشت بەستن بە توێژینەوەیەکی کۆمپانیای "ئای کیو ئایەر"ـی سویسری بۆیان دەرکەوتووە، ڕۆژانە لە عێراق ٢٣ ملیۆن تۆن پاشەڕۆ فڕێ دەدرێت.
-

ئایلا ئاکات ئاتا: پێویستە بیری چارەسەری دیموکراتیک کۆمەڵایەتی بکەین
ئایلا ئاکات ئاتا، سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند، چارەسەری پرسی کورد ئامانجی سەرەکییانەو وتی: دەبێت بیری چارەسەری دیموکراتیک کۆمەڵایەتی بکەین.
-

کۆنفرانسێک بە دروشمی "دووبارە نووسینەوەی مێژووی ژیان و شارستانیەت" بەڕێوەچوو
لە زانکۆی سلیمانی، بەسەرپەرشتی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی شوێنەوارناسی زانکۆی سلێمانی، ئەنجامە بەراییەکانی کنە و پشکنینەکانی پڕۆژەی شوێنەواری دێکۆن ڕاگەیەندرا.
-

لە سودان سێ منداڵ و دایکیان کوژران و هۆشداری لە تێکچوونی بارودۆخی مرۆیی دەدرێت
شەڕی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هۆشداری نوێ لەبارەی دەرئەنجامەکانی توندوتیژی لەسەر خەڵکی سڤیل و کرێکارانی فریاگوزاری دەدرێت.
-

ژنانی ڕەققە: چارەسەری قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلانە
ژنانی ڕەققە تیشکیان خستەسەر گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاماژەیان بەوەکرد، تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی لە مەیدانەکاندا دەبن و وتیان: چارەسەری قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە.
-

تۆمەتی کۆبانێ لە دژی ٥ پەرلەمانتاری هەدەپە ئامادەکرا
لەچوارچێوەی چالاکیەکانی کۆبانێدا تۆمەتنامەیەک لەسەر ٥ پەرلەمانتاری هەدەپە ئامادەکرا، داواکاری گشتی داوای سزادانی ٣٨ سزای قورسی بۆ هەر ئەندامێکیان کرد.
-

بەهۆی پشتگیریکردنی لە ڕاپەڕین مامۆستایەک لە وانەوتنەوە دوورخرایەوە
مامۆستا شەهربانۆ ئەسەدی لە لایەن دەستەی هەڵبژاردن لە شاری گیلانی ئێران لە وانەوتنەوە دوورخرایەوە.
-

لە عەفرینی داگیرکراو دەستدرێژی زایەندی دەکرێتە سەر منداڵێک
یەکێک لە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە شاری عەفرینی داگیرکراو دەستدرێژی کردە سەر منداڵێک.
-

داوای سزای بێ کەمکردنەوە بۆ بکوژی توگبا ئۆزەل دەکرێت
بکوژ موراد ئاتیلگان کە بەتایبەتی توگبا ئۆزەلی لە ٨ی ئاداردا ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان کوشت، دادگا بڕیاریدا کە بکوژەکە سزای کەم بکرێتەوە.
-

هونەرمەندی کورد ئەمەل چیفتچی بێتاوان دەرچوو
هونەرمەند ئەمەل چیفتچی کە بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراو" و "بەڕێوەبردنی ڕێکخراو" دادگایی کرابوو، لە دۆسیەکەی بێتاوان دەرچوو.
-

بەهۆی شەڕی سودانەوە ژنان پەروەردەی بەکارهێنانی چەک دەبینن
ئەو ژنانەی دوای شەڕی ناوخۆی سودان کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە، ڕووبەڕووی دەستدرێژی و ڕفاندن بوونەتەوە، بەردەوامن لە پەروەردەی چەک و شەڕ.
-

"شارە بێ شاخەکەم"
گەزیزە عومەر، شانۆکار و دەرهێنەر، لەبارەی بڕینی شاخی گۆیژە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون دەنووسێت، "نەمان زانی ڕۆژگارێک دێت شاخ شەل و نابینا و کەڕ و کەچەڵ دەکرێت".
-

کۆمسیۆنی گەڕەک و ئەنجومەنی ژنان جارێکی دیکە بونیاد دەنرێنەوە
ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە کە دوای هەڵبژاردنەکان بە دیاریکردنی نەخشەڕێگای خۆی دەستی بە کارەکانی کردووە، ئامادەکاری دەکات بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنی گەڕەک و ئەنجومەنی ژنان.
-

"هێزی خۆمان لە بەرخۆدانی زیندانەکان وەردەگرین"
خەدیجە ئیبۆ، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا، ئاماژەی بەوەکرد، چالاکییەکانی ناو زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە و وتی: هێزی خۆمان لە بەرخۆدانی زیندانەکان وەردەگرین.
-

چالاکوان مەیسون مەجیدی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
مەیسوون مەجیدی چالاکوانی کورد دوای نزیکەی پێنج مانگ دەستبەسەری لە ئیتالیا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نادیارانەی خۆی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.
-

"پێویسته له پاڵ لایهنی پهروهردهیی گرنگی به خولیا و حهزهكانی خوێندكاران بدهین"
سۆزی جەمال و ئهڤین جلال خوێندکاری كۆلیژی پۆلهتهكنیکین بهڵام بههۆی حهز و خولیایان بۆ هونهر به دوور له خوێندنهكهیان پێشانگایهكی هونهریان كردهوه
-

هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکیەتی ژنانی یەمەن لە عەدەن
یەکیەتی ژنانی یەمەن لە عەدەن پشتڕاستی کردەوە کە هێرشیان کراوەتە سەر و تاڵان کراون و ژنانی دانیشتووش تووشی ترساندن و هەڕەشەی کوشتن بوون.
-

کارۆلین گارسیا گەیشتە قۆناغی دووەمی ڕۆلاند گارۆس
کارۆلین گارسیا یاریزانی فەرەنسی سەرکەوت بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ڕۆلاند گارۆس.
-

بۆردومانی کەمپەکانی ئاوارەکانی شاری ڕەفەح زیانی بە دەیان کەس گەیاند
لە پێشێلکارییەکی نوێ و ئاشکرای بڕگەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیدا، هێزەکانی ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکیان لە ئۆردوگاکانی ئاوارەکان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران و برینداربوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
-

ژمارەی زیان بەرکەوتووان لە غەززە ١١٧ هەزار كەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین ئاماری قوربانییەكانی بڵاو كردەوە، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٦ هەزار و ٥٠ هاوڵاتیی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٨١ هەزار ٢٦ كەسیش برینداربوون.