پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە یاسای باری کەسی کۆدەبێتەوە
پەرلەمانی عێراق کە سبەی دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات، کە ٥ بابەت لە کارنامەدایە، یەکێک لە تەوەرەکانیش هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسییە.
ناوەندی هەواڵ
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ ١ی کانوونی یەکەم، کاتژێمر ١٠:٠٠ی بەیانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ٥ پرس دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە پێکدێت لە پڕۆژەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی، پڕۆژەی گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، ڕەشنووسی دووەمی هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی.
هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای شارە پیشەسازییەکان دەکرێت