ڕۆژانە
-

لە سیمینارێکدا مەترسییەکانی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسی خرایەڕوو
لە سیمینارێکدا ڕازاو گوڵی مەحموود، چالاکوانی بواری ژنان و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە یاسای باری کەسیدا، باسی لە مەترسی و لێکەوتەکانی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسی کرد، کە دەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی ژن و هەڵوەشاندنەوەی شیرازەی خێزان.
-

گوڵستان تارا لەو شوێنەی لێی لەدایکبووە بە خاک سپێردا
دوێنێ بە مەراسیـمێکی شکۆدارەوە لە شاری سلێمانی ماڵئاوای لە گوڵستان تارا کرا و بەرەو باکووری کوردستان ماڵئاوایی لێکرا، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو تەرمی گوڵستان تارا گەیشتەوە زێدی خۆی وسەرەڕای هێرشی پۆلیسی تورک، لەو شوێنەی لێی لەدایکبووە، بە خاک سپێردرا.
-

تاوانەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و توندوتیژی زایەندی لە گواتیمالا
بەرپرسی فەرمانگەی داکۆکی لە منداڵان سەبارەت بە کۆمەڵێک حاڵەتی ناو مەزهەبی لیف تاهور ڕوونی کردەوە، سکاڵا لەسەر هاوسەرگیری زۆرەملێ و ژنانی گەنجی دووگیان و مامەڵەی خراپ لەناو مەزهەبەکەدا هەیە.
-

لە قەڵادزێ ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ گردبوونەوە
دەستەی مامۆستایانی وانەبێژان لە پشدەر، لە شارۆچکەی قەڵادزێ، کە بەوتەى خۆیان ناویان لە ناو لیستی مامۆستایانی وانەبێژدا دەرهێندراوە و نەکراون بە گرێبەست گردبووەنەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.
-

کۆنگرەی ستار هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد
کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا بەیاننامەیەکی دژی ئەو ڕووداوە بڵاوکردەوە کە دوێنێ لە قامیشلۆ ڕوویدا، ئاماژە بەوە کراوە، ئەوان لە دژی هێرشەکان درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن.
-

وەرزشکار مەرزیە حەمیدی داوای پشتیوانی بۆ ژنانی ئەفغانستان کرد
مەرزیە حەمیدی، یاریزانی تایکۆواندۆی ئەفغانی، بەو گرتە ڤیدیۆییەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، داوای لە هەموو لایەک کردووە دژی سیاسەتەکانی تاڵیبان بێنە دەنگ.
-

گەلی کۆبانێ دژی هێرشی قامیشلۆ ڕێپێوانیان کرد
دانیشتووانی کۆبانێ دژی هێرشی سەر شاری قامیشلۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە چوونە مەیدانەکان ژنان ئاماژەیان بەوەکرد، بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دژی هەموو جۆرەکانی قڕکردن تێدەکۆشن.
-

ژنانی ئەفریقا تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووسانیان شەرمەزار کرد
ڕێکخراوی هەماهەنگی هەرێمی جیهانی ژنان لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیدانەی بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسانی کرد و ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دژی دڕندەیی و دەستدرێژیکردن تێدەکۆشن.
-

بە مەراسیم تەرمی گوڵستان تارا بۆ زێدی خۆی لە باکووری کوردستان ڕەوانە كرا
لە پاركی ئازادی مەراسیمێكی شایستە بۆ ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا ئەنجام دراو تەرمەکەی بەرەو شاری ئیلح "باتمان" لە باكووری كوردستان بەڕێ کرا.
-

هێزەکانی ڕووسیا بە گولـلە ژنێکیان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بریندار کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دانیشتووانی چلاخا لە کانتۆنی جزیرە، ڕێگرییان لە هێزەکانی ڕووسیا کرد کە دەوریەیەکی هاوبەش لەگەڵ سوپای تورکیا دەستپێبکەن، لەو چالاکییەدا هێزەکانی ڕووسیا بە دەمانچە ژنێکیان بریندار کرد.
-

تەرمی گوڵستان تارا لە پزیشکی دادەوە بەرەو پاڕکی ئازادی بەڕێکرا
تەرمی رۆژنامەنووس گوڵستان تارا لە پزیشکی دادوەری سلێمانی وەرگیرایەوە و بەرەو پارکی ئازادی بەڕێکرا کە بڕیارە مەراسیمێکی بۆ ساز بکرێت.
-

"گەل هەروەک چۆن تێکۆشەران لەبیر ناکات، خیانەتکارانیش لەبیر ناکات"
ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و سیاسەتمەداران تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان شەرمەزار کرد، تیشکیان خستەسەر هاوکاری نێوان پەدەکە و ئاکەپە-مەهەپەو ڕایانگەیاند، گەل هەروەک چۆن تێکۆشەران لەبیر ناکەن، خیانەتکارانیش لەبیرناکەن.
-

"هێرشەکان بۆ سەر ژنان سیاسی و پلان بۆ داڕێژراون"
ڕۆژنامەنووس مەهتاپ ئۆراک باسی لە هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان و ژنان کرد و ڕایگەیاند، دەسەڵات خۆی لەسەر ئینکاری و لەناوبردنی ژنان بونیاد دەنێت، بۆیە ژنان دەکەنە ئامانج و ە هێرشەکان بە شێوەیەکی سیاسی و پلان بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدرێن.
-

بۆ دووەم جار دانیشتنی دادگایی چالاکوان وریشە مورادی دواخرا
دانیشتنی دادگایی چالاکوان وریشە مورادی، کە بڕیار بوو ٢٨ی ئاب بەڕێوەبچێت، دیسان بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری داواکاری گشتیی و دادوەر عەموزادە ڕاوێژکاری دادگا، بۆ دووەم جار دواخرا.
-

ژنێک بەکارهێنانی پلاستیک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی قەدەغە دەکات
تارا محەمەد یهكهم بهڕێوهبهری ژنه كه بهكارهێنانی پلاستیكی له بەڕێوەبەرایەتییەکەی، بە مەبەستی سەلامەتی و پاراستنی ژینگە، قهدهغه كردووە.
-

هەڵمەتی "نا بۆ لەسێدارەدان لە سێشەممەدا" لە هەفتەی ٣١دا بەردەوامە
دەسەڵاتدارانی ئێران هەڵمەتەکانیان لە دژی ئۆپۆزسیۆن چڕتر کردەوە و دەرکردنی سزای لەسێدارەدانیان لە دژی دەستگیرکراوەکان زیادی کردووە، ئەمەش وایکرد زیندانیان بە تایبەت ژنان هەموو سێشەممەیەک مان لە خواردن بگرن.
-

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٧٢ ڕۆژنامەنووس
ماوەی ١٠ مانگە هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە و ترسناکترین کۆمەڵکوژییان لە دژی فەلەستینییەکان ئەنجامداوە، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە خەڵکی ئاوارە داڵدە دراون.
-

لە هێرشەکەی قامیشلۆ دایکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە قامیشلۆ دایکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا.
-

سزای دیسپلین بەسەر ٣١ زیندان لە زیندانی ژنانی شاکران سەپێندرا
زانراوە کە ٣١ زیندانی کراوی زیندانی ژنانی شاکران، یەک مانگ قەدەغەکردنی کۆبوونەوەیان بەسەردا سەپێندراوە.
-

سەردەشت، قەیرانی ئاو ئازاری ژنان گەورەتر دەکات
قەیرانی ئاوی شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنانی خستووەتە بەردەم ئاستەنگە گەورەکانی ڕۆژانە، هەر لە هەڵگرتنی ئاو بۆ بەکارهێنانی ناوماڵەوە تا ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی جەستەیی و تەندروستی کە لە ئەنجامی نەبوونی ئاوی پاکەوە سەرهەڵدەدات.