ڕۆژانە
-

سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵوەشایەوە
سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لە دادگای باڵا هەڵوەشێندرایەوە و ڕەوانەی هەمان لق کرا.
-

ڕژێمی ئێران سزای سێ مانگ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی زمانی کوردیدا سەپاند
ڕژێمی ئێران سزای سێ مانگ زیندانی بەسەر مامۆستا سەوسەن حەسەن زادە، مامۆستای زمانی کوردیدا سەپاند.
-

"ئەسیری غەززە" ڕۆمانێکی وێژەیی کە باسی بەرخۆدان دەکات
نووسەر ئەمەل محمد ئەبو سەیف باسی لەوە کرد کە لە غەززە جگە لە توندوتیژی و وێرانکاری، زۆر ئەزموونی بەرخۆدانی هەیە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە کاتی شەڕدا دەستی بە نووسینی ڕۆمانی "ئەسیری غەززە" کردووە، مەبەستیشی پێناسەکردنی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە.
-

ناڕەزایەتی ژنان دژی هەموواری یاسای باری کەسێتی پەرلەمانی ئەوروپای هێناوەتە دەنگ
ناردنی یاداشتی ناڕەزایەتی هاوپەیمانی ١٨٨ی ژنان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان و پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە هەموواری یاسای باری کەسێتی، یەکێتی ئەوروپای هێنایە دەنگ.
-

ژنانی عێراق بەردەوامن لە ڕەتکردنەوەی هەموواری یاساری باری کەسێتی
لە بەغدای پایتەختی عێراق، سەدان کەس کە زۆربەیان ژن بوون، خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەمووارکردنی یاسای باری کەسێتی کە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
-

ژنانی سوەیدا داوای دادپەروەری و یەکسانی دەکەن
بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکان که له شاری سوەیدا به ڕێوەچوو، داوای باشترکردنی ژیانی ئابووری و سیاسی و جێبەجێکردنی بڕیارنامه ی ٢٢٥٤ی نەتەوەیەکگرتووەکانیان کرد.
-

نەرمین قادر بۆ مەسرور بارزانی: حکومداری ئاوا دەکرێت؟
هونەرمەند نەرمین قادر پەیامێکى ئاڕاستەى مەسرور بارزانى کرد و وتی: هەتا ئێستا ٧ دەفتەر دۆلار مووچەى پاشەكەوتم لاتە، لە پاش ٣٨ ساڵ خزمەت چاوەڕێی مووچە بکەیت بۆ چارەسەرى پزیشکى، بە سێ مانگ جارێک، ئەویش بیکات بە مژدە، حکومداری ئاوا دەکرێت؟.
-

لە بۆردومانی سەر جەبەلیا ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا منداڵ و ژنیان تێدایە
بەرگری شارستانی لە کەرتی غەززە کوژرانی ٣٠ هاوڵاتی مەدەنی لە بۆردومانی کامپی جەبەلیا لە باکووری کەرتی غەززە، کە چەندین قوتابخانە لەوێ ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێن ڕاگەیاند، لە ناویاندا منداڵ و ژنیش هەن.
-

١٧ هەزار و ٩٤٨ کۆچبەری لوبنانی پەنایان بۆباکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بردووە
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ١٧ هەزار و ٩٤٨ کەس لوبنانیان بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەجێهێشتووە، مانگی سووری کوردی هەڵمەتێکی هاوکاری بۆ کۆچبەران دەستپێکرد.
-

دیداری ژنانی كاندیدی لایهنه سیاسیهكان له هەڵەبجە بهڕێوهجوو
لە دیدارێکدا دید و تێڕوانینی ژنانی بازنهی هەڵەبجە بۆ خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان و بانگهشهی ههڵبژاردن و پڕۆژەی ژنانی کاندید خرایەڕوو.
-

لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکیادا ٣ ئەندامی تەڤدەم گیانیان لەدەستدا
تەڤدەم ڕایگەیاند، لە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەهبا لە ٩ی ئەم مانگەدا، ٣ ئەندامیان گیانیان بەختکرد، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین دژی فاشیزمی تورکیا بوەستنەوە".
-

لە ئەنجامی دوو هێرشی ئیسرائیل لە ناوەڕاستی بەیروتدا ٢٢ کەس کوژران
لە ئەنجامی دوو هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوەڕاستی بەیروت و ناوچەی ڕاس ئەلنەبا ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-

ژنانی بەغدا دژی هەموواری یاسای باری کەسێتی خۆپیشاندانیان کرد
ئەمڕۆ لە شاری بەغدا ژنانی چالاکوان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی دژی هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی، کە خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە، خۆپیشاندانیان کرد.
-

لە باکووری غەززە خزمەتگوزاری تەندروستی نەما
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ غەززە، کە نزیکەی هیچ خزمەتگوزارییەکی تەندروستی لە باکووردا نەمایە.
-

کۆنگرەی ستار: بە ڕۆحی هەڤرین خەلەف و دایکە عەقیدە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین
کۆنگرەی ستار ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی لە ساڵیادی تیرۆرکردنی هەڤرین خەلەف و دایە عەقیدە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بە ڕۆحی هەڤرین خەلەف و دایکە عەقیدە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان".
-

شاندی ئیتالیا سەردانی دامودەزگاکانی شەنگالیان کرد
شاندێکی ئیتاڵی کە پێکهاتوون لە ڕۆشنبیران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و پزیشکان، سەردانی شەنگالیان کرد.
-

ناساندنی پەرتوکی ئاواتی مانگ
"زۆر کێشەم هەبوو لە دۆزینەوەی پەرتوکێکی برێل، هەر بۆیەش ویستم پەرتوکەکەم بە خەتی برێل چاپ بکرێت بۆ ئەوەی خوێنەرانی نابینا بێزار نەبن".
-

وریشە مورادی لە دژی سزای لەسێدارەدان بۆ ماوەیەکی نادیار دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنان و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار لە هەمان کاتدا لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان، بۆ ماوەیەکی نادیار دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.
-

ژنە نووسەرێکی کۆریای باشوور خەڵاتی نۆبڵی بۆ وێژە پێدرا
لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ رایگەیاند، هان کانگ، نووسەری کۆریای باشوور بەهۆی نووسینی رۆمانی "رووەکخۆرەکە" ووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ وێژە.
-

لوبنان لە گێژەڵوکەی شەڕی غەززەدایە و ئیسرائیلیش هەڕەشە دەکات
سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا داوای لە ئیسرائیل کردبوو لوبنان نەکاتە غەززەیەکی دیکە، لەماوەی ڕۆژی سێشەممە بۆ چوارشەممە لە لوبنان ٢٢ کەس کوژراون و ٨٠ کەسیش برینداربوون.