ڕۆژانە
-

چالاکوانێکی تونسی: ڕزگاری لە ڕێگەی تێکۆشانی هاوبەشەوە بەدەستدێت
هاجەر قاسمی، بەرپرسی یەکێتی نیشتمانی ژنانی تونسی، ڕایگەیاند کە لە ناوچە گوندنشینەکانی تونس ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و چەوساندنەوەی کار دەبنەوە و ڕایگەیاند کە ڕزگاری لە ڕێگەی تێکۆشانی هاوبەشەوە بەدەستدێت.
-

سزای نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەمەدی بۆ ٥ ساڵ کەمکرایەوە
دادگای تێهەڵچوونەوەی ئێران تۆمەتی هاوکاریکردنی ئەمریکایان لەلایەن نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەمەدی، بەسەر ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەدا ڕەتکردەوە و سزای زیندانیی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەیان بۆ ٥ ساڵ کەمکردەوە.
-

هاوپهیمانی ژنانی كوردستان ڕەخنە لە شێوازی توندی بانگەشەی هەڵبژاردن دەگرێت
هاوپهیمانی ژنانی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە شێوازی توندی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و دەڵێن: له پێناو بهرێوهچوونی ههڵبژاردنیێكی هێمن و شارستانی و زامنی كوردستانێكی ئارام، پێویستە زمانی نەرم بەکاربهێنرێت.
-

ئامەد، گەل لە ڕێپێوانی ئازادی بەردەوامە و پۆلیسی تورک ئاستەنگ دروستدەکات
ئەمڕۆ لە ئامەد، بەرفراوانترین گردبوونەوەی ئازادی، بۆ داواکاریی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیریی و چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگەی دیموکراسی بەڕێوەدەچێت و سەرەڕای ڕێگرییەکانی پۆلیس، گەل بە هەڵپەڕکێ ڕێپێوان دەکەن.
-

هۆڵێکی بێ بەرامبەر بۆ ژنانی هەڵەبجە کرایەوە
بە بودجەی سەد ملیۆن دینار لەلایەن قایمقامی هەڵەبجەوە هۆڵێکی لەشجوانی مۆدێرن تایبەت بە ژنانی هەڵەبجە کرایەوە.
-

دۆسیەی ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامیدی بۆ جێبەجێکردنی سزاکان نێردرا
وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاند، توندترین سزا جێبەجێ دەکرێت و دۆسیەی ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامیدی ڕەوانەی جێبەجێکردنی سزاکان دەکات.
-

یەکێتی ئەوروپا: هەموواری یاسای باری کەسێتی پێشێلی مافی مرۆڤە
یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە هەموواری یاسای باری کەسێتی لە عێراق، هۆشدارییان داوە لە دەرئەنجامەكانی پێشنیازەکە، كە پێشێلكردنی پابەندییە نێودەوڵەتییەكانی عێراقە سەبارەت بە مافە سەرەتاییەكانی ژنان.
-

لە فێستیڤاڵی پرتەقاڵی زێڕیندا بانگەوازی بۆ ''پەیماننامەی ئیستەنبوڵ'' کرا
نور سورەر و بنوور کایا کە لە ٦١ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی پرتەقاڵی زێڕینی ئەنتاڵیا خەڵاتی باشترین ئەکتەریان پێبەخشرا و داوای گەڕانەوەی تورکیا بۆ پەیماننامەی ئیستەنبوڵیان کرد.
-

"لە عێراقدا لە سێدارەدانی بە کۆمەڵ هەیە"
ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، لە عێراقدا لە سێدارەدانی بە کۆمەڵ هەیە و داوای ڕوونکردنەوە لەو بارەیەوە دەکات.
-

نامەی وریشە مورادی بۆ کۆمەڵگەی ئازاد و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان
وریشە مورادی، چالاکی مافی ژنان و زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین، نامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە مانگرتنە نادیارەکەی بە ئامانجی تیشک خستنە سەر ئەو کوشتار و لەسێدارەدانی ناوخۆییە کە ڕۆژانە لەژێر ئاڵای ئیسلامی سیاسی لە ئێران بەڕێوەدەچن.
-

باران کەوسەری لە ئامادەبوون لە نمایشی فیلمەکەی قەدەغەکرا
دەرهێنەری فیلمی "شاری بێدەنگ" ڕایگەیاند، باران کەوسەری ڕێگەی پێنەدراوە بەشداری نمایشکردنی فیلمەکەی بکات.
-

"دەزانین زیادبوونی کوشتن دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی دەوڵەت"
ژنانی ئامەد ئاماژەیان بەوە کردووە، ڕووداوەکانی توندوتیژی و هەراسانکردن و دەستدرێژی و کوشتن بەرانبەر بە ژنان ڕوو لە زیادبوونە و سیاسەتەکانی بێ سزای دەوڵەت هۆکاری زیادبوونی کوشتنی ژنانە.
-

ژنان لەڕێگەی پەروەردەوە فێری فریاگوزاری سەرەتایی دەبن
ژنان و ژنە گەنجەکانی کامپی مەخموور سەرەڕای هێرش و گەمارۆکان، بەشدارییان لە خولی پەروەردەی تەندروستی کرد کە بۆ ماوەی دوو مانگە بەردەوامە و ڕایانگەیاند، تاکە ئامانجیان بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروستە.
-

نەسرین عەبدوڵا: ژنۆلۆژی نەخشەڕێی تێکۆشانمان دیاری دەکات
نەسرین عەبدوڵا، فەرماندەی یەپەژە جەختی لەوەکردەوە، ژنۆلۆژی بۆ یەپەژە نەخشەڕێی تێکۆشان دیاری دەکات و وتی: تا مرۆڤ خۆی بناسێت، دەتوانێت خۆی بپارێزێت.
-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە بووە ٤٢ هەزار و ١٧٥ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٩ کەس گیانیان لەدەستداو لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بووە ٤٢ هەزار و ١٧٥ کەس.
-

١٥ ساڵ چاوەڕوانی ئازادی... بەردەوامی زیندانیکردنی مریەم ئەکبەری
سەرەڕای کۆتایی هاتنی ١٥ ساڵ زیندانی، بەڵام بەهۆی تۆمارکردنی دۆسیەیەکی نوێ لە دامەزراوە ئەمنییەکان، زیندانیکردنی مریەم ئەکبەری بەردەوام دەبێت.
-

بوڵتەنی گۆشەگیری ئۆهەدە: ٢٤ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٨ ڕۆژە گۆشەگیری جێبەجێدەکرێت
بوڵتەنی گۆشەگیری کە لایەن ئۆهەدەوە ئامادەکراوە، ئاماژە بەوە کراوە گۆشەگیری لە ئیمرالی بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٨ ڕۆژ جێبەجێکراوەو باس لەوە کراوە کە ئەم دۆخە زۆر مەترسیدارە.
-

تەندروستی جیهانی: ئیسرائیل ڕێگری لە تیمەکانی فریاگوزاری دەکات بچنە غەززە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، بڕیاری ئیسرائیل جێگەی قبوڵ کردن نییە کە ڕێگری لە تیمەکانی فریاگوزاریی دەکات بچنە غەززە.
-

ڕێکخراوی ستێرک بەیاننامەیەکی دژی کوشتنی منداڵان بڵاوکردەوە
ڕێکخراوی ستێرک بۆ داکۆکی لە مافی منداڵان بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی تەهنا لە مەنبج بڵاوکردەوەو لە ئەنجامدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستداو سێ منداڵیش برینداربوون.
-

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور: هەزاران کەس لە کەمپی جیبالیا گیریان خواردووە
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری غەززە، هەزاران کەس لە کەمپی پەنابەرانی جیبالیادا گیریان خواردووە.