ڕۆژانە
-

داوادەکرێت پەلە بکرێت لە گەڕانەوەی عێراقییەکانی کامپی هۆل
داوا دەکرێت پەلە بکرێت لە ڕێکارەکانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی سەرجەم خێزانە عێراقییەکانی کامپی ھۆڵ بۆ سنووری نەینەوا.
-

ژنان لە کۆمۆنە خۆبەڕێوەبەرەکاندا کێشەکانیان چارەسەر دەکەن
ئەندامی کۆنگرەی ستار و ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەر لە شاری حەلەب ڕایگەیاند، ئەوان لە ڕێگەی ئەنجومەن و کۆمۆنەکانەوە کێشەی ژنان چارەسەر دەکەن و دەرگاکانیان کراوەیە بۆ هەموو ژنان.
-

دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر دیواری ژنان ڕەشکرایەوە
لە زانکۆی ODTU لە ئەنقەرە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر دیواری ژنان ڕەش کرایەوە، ئەو خوێندکارانەی کە دروشمەکەیان نووسیەوە، ئاماژەیان بەوە کرد، دەبێتە یەکێک لە دروشمە گرنگەکانی تێکۆشانی ژنان.
-

کۆنسێرتی "لە پێشوازی پایزدا ئاوازێک بۆ ئارامی" لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو
لە باخی گشتی پارێزگای هەڵەبجە، کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک بەناوی "لە پێشوازی پایزدا ئاوازێک بۆ ئارامی" بەڕێوەچوو.
-

ژنانی کۆچبەری لوبنان: دەبێت پشتگیری بەردەوام بێت
ئەو ژنانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە لوبنانەوە کۆچیان کردووە و ئێستا لە دێرەزۆر نیشتەجێکراون، ڕایانگەیاند، خۆبەڕێوەبەری کاریان بۆ دەکات و هیوادارن پاڵپشتییەکە تەنانەت لەم بارودۆخە سەختەشدا بەردەوام بێت
-

داوای باشترکردنی ڕۆڵی مامانەکان دەکرێت
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای بەهێزکردنی ڕۆڵی مامانەکان لە خزمەتگوزارییەکانی چاودێریی منداڵبوون دەکات، چونکە دەتوانێت زیاتر لە ٦٠%ی گیانلەدەستدانی دایکان و تازەلەدایکبووان کەمبکاتەوە.
-

کارەساتێکی مرۆیی بەرفراوان ڕوو لە باشووری ئەفریقا دەکات
ڕێکخراویبەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداری دا لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی لە باشووری ئەفریقا، ئەمەش بەهۆی وشکەساڵییەکی مێژووییەوە کە زیانی بە بەروبووم و ئاژەڵەکانی وڵاتانی وەک زامبیا و زیمبابۆی گەیاندووە.
-

پەیەدە: پێویستە کوردستانیان دەنگ بە یەنەکە بدەن
هاوسەرۆکەکانی پەیەدە پیشتیوانی خۆیان لە یەنەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ڕایانگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین دەنگ بە یەنەکە بدەن.
-

١٠٠ ڕۆژ بەسەر چاوپێکەوتنی پەخشان عەزیزی و بنەماڵەکەی تێدەپەڕێت
کەمپەینی ئازادیی پەخشان عەزیزی داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و ئازادکردنی دەکەن و ڕایانگەیاند، ١٠٠ ڕۆژە پەخشان عەزیزی لەگەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنی نەکردووە.
-

ڕژێمی ئێران سزای ١٠ مانگ زیندانی بەسەر ژنێکی کورددا سەپاند
ئاژانسی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران "هەرانا" بڵاویکردەوە، ژنێکی کورد لە شاری بۆکان بە ١٠ مانگ زیندانی سزادرا.
-

تەرمی ڕۆژین کابایش لەسەر شانی ژنان بە خاکسپێدرا
لە شاری وان، تەرمی ڕۆژین کەبەیش کە ١٨ ڕۆژ دوای دیارنەمانی دۆزرایەوە، لەسەر شانی ژنان لە گۆڕستانی یەنیکۆ لە ئامەد بەخاک سپێردرا.
-

ڕاپۆرتێک ٣٠ حاڵەتی پێشێلکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن لە یەمەن ئاشکرا دەکات
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی یەمەن ڕایگەیاند، لە ماوەی چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا چاودێری نزیکەی ٣٠ حاڵەتی پێشێلکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن کردووە.
-

ژنانی شەنگال: زەلال بناغەی تێکۆشانی لە شەنگالدا بونیادنا
ژنانی تێکۆشەری ئێزیدی زەلال عەفرینیان لە نزیکەوە دەناسی و لەگەڵیدا کاریان دەکرد، ڕایانگەیاند، ئاستی تێکٶشان و ڕێکخستنی شەنگال لە سایەی کەسایەتییەکانی وەک زەلال دامەزرا.
-

"ژن لە جەنگی جیهانی سێیەمدا داهاتووی خۆیان دەنەخشێنن"
فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێیی کانتۆنی فورات، لە بارەی پێشهاتە جیهانیەکان ڕایگەیاند، لە جەنگی جیهانی سێیەمدا ژنان زەمینەیەکی هاوبەش و بەرەیەکی هاوبەشیان هەیە بۆ شەڕکردن، بۆیە لەم نەخشە نوێیەدا خۆیان چارەنووس و داهاتووی خۆیان دیاری دەکەن.
-

تەرمی ڕۆژین کابایش دۆزرایەوە
تەرمی ڕۆژین کابایش، خوێندکاری زانکۆی وان یوزونجو یڵ، کە ماوەی ١٨ ڕۆژە بێسەروشوێن بوو، لە کەناری دەریاچەی وان دۆزرایەوە.
-

گروپێکی فاشیست هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی ژن
لە زانکۆی کۆچ لە ساریەری ئیستەنبوڵ، گروپێکی فاشیست هێرشیان کردە سەر ئەو خوێندکارە ژنانی کە کۆمەڵکوژی ژنانیان شەرمەزار دەکرد.
-

نوسینگەی ژنان دەبێتە پەناگەیەک بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی دەبن
هوەیدا محەمەد، جێگری دەستەی ژنانی کانتۆنی جزیرە، باسی لە کار و چالاکییەکانی نوسینگەی پاراستنی ژنانی ئەنجومەنی ژنان کرد و ڕایگەیاند، نوسینگەکە دەبێتە پەناگەیەک بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی دەبن.
-

دیالۆگێکی تایبەت لەسەر " ژنان و پرسی هەڵبژاردن" ئەنجامدرا
دیالۆگێکی تایبەت لەسەر گرنگی ڕۆڵی ژنان لە بەشداریکردنی کایە سیاسیەکان و ئاماری بەربژێرانی ژن لە پەرلەمانی هەرێمی کوردساتان بۆ خولی شەشەم، بە ئامادەبونی ژنانی بەربژێر و سیاسەتمەدار ئەنجامدرا.
-

ژمارەی سودانییەکان کە کۆچیان کردووە بۆ لیبیا ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە
داتاکانی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخەن کە ژمارەی پەنابەرانی سودان کە دەچنە لیبیا لە زیادبووندایە.
-

وریشە مورادی داواکاری پزیشک بۆ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە ڕەتدەکاتەوە
مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی چالاکوانی مافی ژنان، لە ڕۆژی شەشەمدا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی داواکاری پزیشک، بەردەوامە.