لە خوێندنگەو نەخۆشخانەکان کۆمەڵکوژییەکانی هێزەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی مەدەنی بەردەوامن
تۆپبارانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی مەدەنی لە ناویاندا ژن و منداڵ هەن.
ناوەندی هەواڵ
لەناو دۆخێکی مرۆیی کارەساتباردا لەژێر گەمارۆدانی کەرتی غەززەدا، هێزەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامن لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی،
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی دووەم، لە ئەنجامی تۆپبارانی فڕۆکەکانی هێزەکانی ئیسرائیل لە باکووری ڕۆژئاوای کەرتی غەززە، دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
پێشتریش لە ئەنجامی بەردەوامی تۆپبارانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە سێ فەلەستینی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش لە ئەنجامی تۆپخانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هاووڵاتییان ماڵەکان لە کامپی بورێیج و نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامدا هێزەکانی ئیسرائیل خوێندنگەی هەڵاوایان کردە ئامانج کە لە شارۆچکەی جەبەلیای باکووری کەرتی غەززە کە ئاوارەکانی تێدایە، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون کە منداڵێکیان تێدایە.
دوێنێ ١١ی کانوونی دووەم، هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی لە شەقامی ئەلنەفەق لە گەڕەکی ئەلدەراج لە ناوەندی شاری غەززە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار هاوڵاتی مەدەنی و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.
هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگری دەکەن لە چوونە ژوورەوەی تیمەکانی فریاگوزاری بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی سەدان کەسی کوژراو، ئەمەش وایکردووە سەگی بێسەرپەرشت تەرمەکانیان بخۆن و هەندێکی تر کە کەس ناتوانێت پێی بگات.