ڕۆژانە
-

بێریڤان محەمەد: ئامانجی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوایە
بێریڤان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە لە باشووری کوردستان دەڵێت: بە ئامانجی نەمانی خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوای کوردستاندا، دەوڵەتی تورکیا هێرشی درۆنی ئەنجام دەدات.
-

لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ٣١ پەرلەمانتار ژنن
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، ٣١ ژن دەچنە خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
-

تاڵیبان ڕێگری لە گوێگرتنی ژنان لە دەنگی یەکتری دەکات
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ سنووردارکردنی ئازادییەکان و سەپاندنی یاسای توند لە ئەفغانستان و سەپاندنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ئەو وڵاتەدا، بزووتنەوەی تاڵیبان بڕیارێکی دەرکرد کە گوێگرتن لە دەنگی یەکتری لە ژنان قەدەغە کرد.
-

بەهۆی تەعریبەوە لە کەرکوک بانگەواز بۆ دواخستنی سەرژمێریی کرا
بانگەوازێک لەلایەن ڕێکخراوەکانی شاری کەرکوکەوە ئاڕاستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕای گشتیی کرا کە هەوڵبدرێت ڕێگری لە ئەنجامدانی سەرژمێری لەو شارە بکرێت چونکە بەشێکە لە جێگیرکردنی ئەو تەعریبەی ١٠٠ ساڵە لەو ناوچانە بەڕێوە دەچێت.
-

شیلان میرزایی لە تورکیا دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
شیلان میرزایی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان و ئەو زیندانییانەی مەترسییان لەسەرە، مانی لە خواردن گرتووە.
-

گۆڕینی زانکۆکان بۆ سەربازگە
یەکێک لە خوێندکارانی شاری سنە دەڵێت: بێدەنگی و سەرکوت لە دەستکەوتە نوێیەکانی زانکۆی کوردستانە و ئەم دۆخە وایکردووە خوێندکاران بێزار بن.
-

بەهۆی دۆخی غەززە نەرویج پەنا بۆ دادگای نێودەوڵەتی دەبات
بەهۆی بۆردومانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە دەیان کەسی سڤیل کوژران و برینداربوون، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، هاوکات ڕێڕەوی هاوکاری ١٠٠ هەزار ئاوارەی باکووری کەرتی غەززەی پچڕاندووە.
-

ژنان لە لیبیا ڕۆڵێکی کارا بۆ سەقامگیری و بنیادنانی دەگێڕن
ئەو ژنانەی لە لیبیا نیشتەجێن، باسیان لە دۆخی ئاشتی و ئاوەدانکردنەوەی لیبیا کرد، بەتایبەتی لە هەردوو دیوی ڕۆژهەڵات و باشوور و دووپاتیان کردەوە، ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی لیبیادا هەبووە.
-

هەوڵی دابەشبوونی نەتەوەیی و فرەچەشنی کولتووری لە ئەفغانستان دەدرێت
دروستکردنی ململانێی نەتەوەیی لە نێوان مرۆڤەکاندا واتایەکی ئەوتۆی نییە، چونکە خەڵکی ئەفغانستان سەرەڕای گرژی و ئاڵۆزییەکان، لە یەک خاکدا دەژین و بەشێکی زۆریان پەیوەندی خێزانییان هەیە.
-

نووسەرێکی تونسی خەڵاتی وێژەی عەرەبی ساڵی ٢٠٢٤ی بەدەستهێنا
ئەمیرە غەنیم، نووسەری تونسی خەڵاتی وێژەی عەرەبی بەدەستهێنا، کە ئامانجی تیشک خستنە سەر داهێنەری عەرەبی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتییە.
-

ئەشکەنجەدانی ئاوارەکان لە کامپێکی عێراق ئاشکرا دەکرێت
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد، لە کامپی جدعەی باشووری شاری موسڵ، ئاوارەکان لەلایەن ئیدارەی کامپەکەوە ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەدان و ڕفاندن دەبنەوە.
-

خەونی غادە سەلامەتی و گەڕانەوەیە بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە
غادە حیجازی لە غەززەوە دەڵێت: تەنها دەمەوێت منداڵەکانم بە سەلامەتی بژین، با بگەڕێینەوە بۆ ماڵەکەمان کە وێران بوو، خانوویەکی نوێ لە گۆشەیەکیدا دروست بکەین و درێژە بە ژیانمان بدەین.
-

"تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنان دەبێتە هۆی تێکشکاندنی ڕژێم"
هێڤین ڕەشید، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی عەفرین-شەهبا، ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لە ڕێگەی خەباتی ژنانەوە هەڵوەشاوەتەوەو بۆ لابردنی هەموو بڕیارەکانی لەسێدارەدان، تێکۆشانێکی چالاک پێویستە.
-

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە دوو منداڵیان تێدایەو ٥٨ کەسیش برینداربوون.
-

بە دروشمی "تۆ دایکت ڕزگار بکە" هۆشداری لە بارەی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەوە خرایەڕوو
لە شاری سلێمانی، پانێڵێک بۆ خوێندکاران بە ئامانجی هۆشیارکردنەوە و گەیاندنی زانیاری لە بارەی شێرپەنجەی مەمکەوە، لەلایەن پزیشکان و مامۆستایانەوە ئەنجامدرا.
-

لە ماوەی هەفتەیەکدالە سودان ٤٦ هەزار کەس ئاوارە بوون
نوسینگەی کۆردیناسیۆنی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو ململانێیانەی لە هەفتەی ڕابردوودا ڕوویدا، ٤٦ هەزار کەس لە ویلایەتی جزیرا کە دەکەوێتە بەشی ناوەڕاستی سودان ئاوارە بوون.
-

ئەم بەیانییە زیاتر لە ٧٧ کەس لە کۆمەڵکوژییەکدا لە بەیت لاحیە کوژران
هێزەکانی ئیسرائیل لە پرۆژەی بەیت لاحیە لە باکووری کەرتی غەززە کۆمەڵکوژییەکی نوێیان لە دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٧٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
-

لە هەولێرەوە زیاتر لە ٢٥٠ ئاوارە گەڕانەوە نەینەوا
ئەمڕۆ ٢٥٩ ئاوارە لە كامپی "حەسەن شام یو٣" لە سنووری پارێزگای هەولێر گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە نەینەوا.
-

وریشە مورادی کۆتایی بە مانگرتن لە خوارن هێنا
وریشە مورادی، زیندانی سیاسی کورد، زیندانی لە زیندانی ئێڤین، لە ڕۆژی ١٩یەمینی مانگرتنەکەیدا، دوای تێکچوونی باری تەندروستی و لەسەر داوای کەژار و چالاکوانان، کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەی هێنا.
-

"لە ئەفغانستان ژنانی زیندانیکراو ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبنەوە"
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن تاڵیبانەوە لە نێوان مانگی کانوونی دووەم تا ئابی ٢٠٢٤ لە ئەفغانستان بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوەکراوە، توندوتیژی دژی ژنان زیادی کردووە و ژنانی ناو زیندانەکان ئەشکەنجە دەدرێن.