ڕۆژانە
-

پاژک: سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی تەشەنەسەندنی هێڵی بێریتانە
کۆردیناسیۆنی پاژک لە یادی ٢١ ساڵەی بێریتان هێڤیدا ڕایگەیاند، سەرهەڵدانی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە لە هەموو گۆشەکانی کوردستان و جیهاندا دەنگی دایەوە، تەشەنە سەندنی هێڵی بێریتانە.
-

١٦ جار شەنگال بۆردوومان کراوە
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شەوی ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە بۆ سەر شەنگال، باشووری کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، تەنها لە شەنگال ١٦ جار بۆردوومان کراوە.
-

لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە زیاتر لە ٦٠ کەس دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورکیا، لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە پۆلیسی تورک زیاتر لە ٦٠ کەسی دەستگیر کرد.
-

لە هێرشەکانی ئیسرائیل ٣ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا
لە هێرشی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بۆ سەر شاری حەسبا لە باشووری لوبنان ٣ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا.
-

ژنانی ئێزدی: بە هێرش ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن
ژنانی ئێزدی کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک نیشان دا و ڕایانگەیاند، هەرگیز لە فڕۆکە و تانک و تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک ناترسن و هێرشە دڕندەکان هەرگیز ئیرادەیان ناشکێنێت.
-

قوربانیانی هێرشی سەر شەهبا: بەرخۆدان دەکەین
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لە شەوی ٢٣ی تشرینی یەکەمدا، ٤ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە، ژنانی برینداریش دەڵێن: بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان.
-

داوای وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا دەکرێت
٣٤ حزب و لایەنی سیاسی داوای وەستاندنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن.
-

ژنان لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشە جینۆسایدییەکان بەبڕیارن
لە شەوی ٢٣ی تشرینی یەکەم دەوڵەتی تورک هێرشیجینۆسایدی بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە. ئەو ژنانەی کە لەهەموو بوارێکدا بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیانتێکۆشان دەکەن، جەختیان لەوە کرد کە لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشە جینۆسایدییەکان بەبڕیارن
-

بەشداربووانی ڕێپێوانی کۆبانێ: خاک و دەستکەوتەکانمان دەپارێزین
سەرەڕای بۆردومانکردنی شاری کۆبانی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، دانیشتووانی کۆبانێ لەدژی هێرشە بەردەوامەکان چوونە سەر شەقامەکان و وتیان: خاک و دەستکەوتەکانمان دەپارێزین.
-

لە یەمەن زیاتر لە ١٠هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمار کراوە
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا و تای خوێنبەربوون و سورێژە تۆمارکراوە.
-

لە ١٠ ساڵدا نزیكەی دوو هەزار و ٧٨٦ ژن لە یەمەن لەلایەن حوسییەكانەوە كوژراون
تۆڕی ماف و ئازادییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، حوسییەکان پێشێلکارییان بەرامبەر بە زیاتر لە ١٠ هەزار ژن کردووەو لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا حوسییەکان دوو هەزار و ٧٨٦ ژنیان کوشتووە.
-

لە جزیرەی سودان ٣٥٠ خێزان بە زۆرەملێ ئاوارەبوون
لە ویلایەتی جزیرە دوابەدوای پێکدادانەکانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ٣٥٠ خێزان لە گوندەکانی دەوروبەری جزیرە بە زۆرەملێ لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.
-

"پێویستە گەنجان پێشەنگی گۆڕانکاری بن"
ئەنجومەنی گەنجانی سووریای دیموکراتیک هەڵمەتێکی نوێی بۆ بەهێزکردنی گەنجان لە گۆڕەپانی سیاسیدا دەستپێکرد، سارا حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی گەنجان داوای بەشداری لە هەڵمەتەکەدا کرد و ڕایگەیاند، پێویستە گەنجان پێشەنگی گۆڕانکاری بن.
-

کۆنگرەی ستار: کات کاتی بە بێریتان بوونە
کۆنگرەی ستار گوڵناز کاراتاش "بێریتان"ی بەبیر هێنایەوە و داوای لە هەموو ژنان و بەتایبەت گەلی باشووری کوردستان کرد کە خەبات دژی خیانەت و ستەم بەرز بکەنەوە.
-

بە سەردانی ماڵان و شوێنە گشتییەکان گوندنشینان لە مەترسییەکانی مین ئاگادار دەکرێنەوە
دەزگای گشتی کاروباری مین بڵاوی کردەوە، لهرێگهى بڵاوكردنهوهى پێدانى ڕێنمایی گوندنشینانیان ئاگادار دەکرێنەوە له مهترسییهكانى مین.
-

داوای ئازادکردنی پەخشان عەزیزی و نێرگس محەمەدی دەکرێت
هاوپەیمانی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە نامەیەکدا سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر پەخشان عەزیزی و نێرگس محەمەدی ئیدانە دەکات و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێتاوانی تەواوی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو دەکات.
-

ژنانی ئێزدی: خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرز دەکەینەوە
ئەندامان و بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ ئەنجامی هەڵمەتی یەک ساڵەی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال'یان هەڵسەنگاند و ڕایانگەیاند، ساڵێک خەباتیان تێپەڕاندووەو بیری عەبدوڵا ئۆجالان دەهێنن بۆ ژیان.
-

نووسینگەی یاسایی سەدە: پێویستە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمرالی ڕابگیرێت
نووسینگەی یاسایی سەدە سەبارەت بە کۆبوونەوەی ٢٣ی تشرینی یەکەم، لە نێوان ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەکەی ڕایگەیاند، پێویستە پێشێلکاریی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمرالی ڕابگیرێت و دەرفەت بدرێت بە پارێزەران کۆببنەوە.
-

ڕاپۆرت: ٤٠٪ هەموو گیانلەدەستدان لە شەڕەکاندا ژنن
ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە، ڕێژەی کوژراوانی ژن لە شەڕە چەکدارییەکان لە ساڵی ٢٠٢٣ دوو هێندە زیاد دەکات، چونکە ژنان ٤٠٪ی کۆی گشتی کوژراوان لە شەڕەکاندا پێکدەهێنن.
-

ئەو کەسەی ئەڤینی کوشت لە شوێنی ڕووداوەکە دوورکەوتەوە
لە ئامەد عەبدوڵا شەیموسۆئۆغڵو، کە توندوتیژیی سیستماتیکی دژ بە ئەڤین دەمیرتاش بەکارهێنا و تەنانەت دوای جیابوونەوەش بەردەوام بوو لە هەڕەشەکردن، شایەتحاڵەکان ڕایانگەیاندووە، پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن درەنگ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژ دوورکەوتووەتەوە