ڕۆژانە
-

بەشداربووانی ڕێپێوانی کۆبانێ: خاک و دەستکەوتەکانمان دەپارێزین
سەرەڕای بۆردومانکردنی شاری کۆبانی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، دانیشتووانی کۆبانێ لەدژی هێرشە بەردەوامەکان چوونە سەر شەقامەکان و وتیان: خاک و دەستکەوتەکانمان دەپارێزین.
-

لە یەمەن زیاتر لە ١٠هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمار کراوە
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا و تای خوێنبەربوون و سورێژە تۆمارکراوە.
-

لە ١٠ ساڵدا نزیكەی دوو هەزار و ٧٨٦ ژن لە یەمەن لەلایەن حوسییەكانەوە كوژراون
تۆڕی ماف و ئازادییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، حوسییەکان پێشێلکارییان بەرامبەر بە زیاتر لە ١٠ هەزار ژن کردووەو لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا حوسییەکان دوو هەزار و ٧٨٦ ژنیان کوشتووە.
-

لە جزیرەی سودان ٣٥٠ خێزان بە زۆرەملێ ئاوارەبوون
لە ویلایەتی جزیرە دوابەدوای پێکدادانەکانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ٣٥٠ خێزان لە گوندەکانی دەوروبەری جزیرە بە زۆرەملێ لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.
-

"پێویستە گەنجان پێشەنگی گۆڕانکاری بن"
ئەنجومەنی گەنجانی سووریای دیموکراتیک هەڵمەتێکی نوێی بۆ بەهێزکردنی گەنجان لە گۆڕەپانی سیاسیدا دەستپێکرد، سارا حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی گەنجان داوای بەشداری لە هەڵمەتەکەدا کرد و ڕایگەیاند، پێویستە گەنجان پێشەنگی گۆڕانکاری بن.
-

کۆنگرەی ستار: کات کاتی بە بێریتان بوونە
کۆنگرەی ستار گوڵناز کاراتاش "بێریتان"ی بەبیر هێنایەوە و داوای لە هەموو ژنان و بەتایبەت گەلی باشووری کوردستان کرد کە خەبات دژی خیانەت و ستەم بەرز بکەنەوە.
-

بە سەردانی ماڵان و شوێنە گشتییەکان گوندنشینان لە مەترسییەکانی مین ئاگادار دەکرێنەوە
دەزگای گشتی کاروباری مین بڵاوی کردەوە، لهرێگهى بڵاوكردنهوهى پێدانى ڕێنمایی گوندنشینانیان ئاگادار دەکرێنەوە له مهترسییهكانى مین.
-

داوای ئازادکردنی پەخشان عەزیزی و نێرگس محەمەدی دەکرێت
هاوپەیمانی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە نامەیەکدا سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر پەخشان عەزیزی و نێرگس محەمەدی ئیدانە دەکات و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێتاوانی تەواوی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو دەکات.
-

ژنانی ئێزدی: خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرز دەکەینەوە
ئەندامان و بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ ئەنجامی هەڵمەتی یەک ساڵەی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال'یان هەڵسەنگاند و ڕایانگەیاند، ساڵێک خەباتیان تێپەڕاندووەو بیری عەبدوڵا ئۆجالان دەهێنن بۆ ژیان.
-

نووسینگەی یاسایی سەدە: پێویستە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمرالی ڕابگیرێت
نووسینگەی یاسایی سەدە سەبارەت بە کۆبوونەوەی ٢٣ی تشرینی یەکەم، لە نێوان ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەکەی ڕایگەیاند، پێویستە پێشێلکاریی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمرالی ڕابگیرێت و دەرفەت بدرێت بە پارێزەران کۆببنەوە.
-

ڕاپۆرت: ٤٠٪ هەموو گیانلەدەستدان لە شەڕەکاندا ژنن
ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە، ڕێژەی کوژراوانی ژن لە شەڕە چەکدارییەکان لە ساڵی ٢٠٢٣ دوو هێندە زیاد دەکات، چونکە ژنان ٤٠٪ی کۆی گشتی کوژراوان لە شەڕەکاندا پێکدەهێنن.
-

ئەو کەسەی ئەڤینی کوشت لە شوێنی ڕووداوەکە دوورکەوتەوە
لە ئامەد عەبدوڵا شەیموسۆئۆغڵو، کە توندوتیژیی سیستماتیکی دژ بە ئەڤین دەمیرتاش بەکارهێنا و تەنانەت دوای جیابوونەوەش بەردەوام بوو لە هەڕەشەکردن، شایەتحاڵەکان ڕایانگەیاندووە، پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن درەنگ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژ دوورکەوتووەتەوە
-

ڕێبەری گەلی کورد: گۆشەگیری هێشتا بەردەوامە
ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، پەیامێکی بۆ گەل نارد و ڕایگەیاند، "ئەگەر هەلومەرج فەراهەم بێت، من دەتوانم ئەم شەڕ و توندوتیژییە بەرەو پڕۆسەیەکی سیاسی و یاسایی بگوازمەوە".
-

ژنانی گەنج بە دەف لێدان خەونەکانیان بەدیدەهێنن
ژنانی گەنج لە ناوەندی ئۆرکێسترا فێری دەف لێدان دەبن و خەونەکانیان بەدیدێنن، جیهان شانباز مامۆستای دەف و فیدان بیلال خوێندکارەکەی دەڵێن بە ژەنینی دەف هەوڵی پاراستنی هونەری کوردی دەدەن.
-

هێرشی قڕکردن؛ تورکیا بۆردوومانی چڕی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و لە سەرتاسەری هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامی هەیە و چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە، لە شەنگالیش ژنێک برینداربوو.
-

چاوپێکەوتن لەگەڵ تەلارسازەکەی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"، عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان لە ڕەحا دوای ٤٣ مانگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆبووەوە.
-

دەم پارتی: با دەستبەجێ بۆردوومانەکان کۆتایی بێت
دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی دەم پارتی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی خەڵکی مەدەنی پێشێلکردنی پێوەرەکانی یاسای نێودەوڵەتییە و داوای کرد، "بۆردوومانکردنی ناوچە مەدەنییەکانی ژیان پێویستە دەستبەجێ کۆتایی پێبێت".
-

تۆماری چاودێران پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی و پێشێلکارییەکانی خستەڕوو
هاوپەیمانی چاودێرانی بێ لایەن، کە پێکدێن لە ٦۹ ڕێکخراوی ناحکومی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، تۆماری چاودێران لەسەر کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی و پێشێلکاریی و کەم و کورتییەکانی رۆژی دەنگدانیان خستەڕوو.
-

هەڵمەتی ڤیدیۆیی بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی دەستی پێکرد
پلاتفۆرمی دیموکراتیکی فراملیتی ژنان بۆ پشتیوانی لە وریشە مورادی هەڵمەتێکی ڤیدیۆیی دەستپێکردووە و زۆرێک لە چالاکوانانی بوارە جیاوازەکانی جیهان پشتگیریان لەم هەڵمەتە کرد.
-

تورکیا، دۆسیەی سیاسەتمەدارەکان بۆ تەواوکردنی بەرگری دواخرا
دانیشتنی دۆسیەی ٣٨ کەس لە نێویاندا چیدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی دەبەپە، دواخرا بۆ تەواوکردنی بەرگریکردنیان.