ڕۆژانە
-

زەلکاوەکانی ئێران لە لێواری وێرانبووندان؛ زانیاری نهێنی
چالاکوانانی ژینگەپارێزی، بە ئاماژەدان بە دۆخی خراپی زەلکاوەکانن لە ئێران، جەختیان لە خراپ بەکارهێنانی بەشێک لە ڕێکخراوەکان کردەوە و ڕایانگەیاند کە زانیاریی پەیوەندیدار بە زەلکاوەکان بە چالاکوانانی ژینگەپارێزی نادەن.
-

دادگاییکردنی دەولەتی تورک لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە
دادگای گەلی ڕۆژئاوا کە بۆ دادگاییکردنی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد، لە دووەم ڕۆژدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەردەوامە.
-

لە سێدارەدانی ژنان لەلایەن ئێرانەوە لە سویسرا شەرمەزار کرا
لە بێرن بڕیاری لەسێدارەدانی هەردوو ژنە چالاکوانی کورد وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەلایەن ئێرانەوە، شەرمەزارکرا.
-

ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا بەبیرهێندرانەوە
لەو شارانەی کە بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ وێرانکارییەکی گەورەی لێکەوتەوە، یادی ئەو کەسانە کرایەوە کە گیانیان لەدەستداوە.
-

ژن نیوز: لە کانوونی دووەمدا ٣٢ ژن و ٥ منداڵ کوژراون
بەپێی ئامارەکانی چاودێری توندوتیژی ژن نیوز لە مانگی کانوونی دووەم لە باکووری کوردستان و تورکیا ٣٢ ژن و ٥ منداڵ کوژراون، هەروەها ٢٥ ژن و دوو منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

دوای بوومەلەرزەکە لە سەمسور چی ڕوودەدات؟
لە سەمسور کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانێکی زۆری پێگەیشت، هاوسەرگیریی منداڵان لە ماوەی دوو ساڵدا سێ هێندە زیادی کردووە لە شارێکدا کە تەنها یەک نەخۆشخانە کاردەکات، توندوتیژی دژی ژنان، نەخۆشییە درمیەکان، لەبارچوون و گیان لەدەستدانی گوماناوی لە زیادبووندایە.
-

خەتەنەکردنی مێینە زیانی جەستەیی و دەروونی بۆ زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن ژن و منداڵ لە جیهاندا دەگەیەنێت
بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان دا کە خەتەنەکردنی مێینە زیانی هەمیشەیی جەستەیی و دەروونی بە زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن کچ و منداڵی لە سەرانسەری جیهان گەیاندووە.
-

تاوانی خەتەنەکردنی مێینە: ئەشکەنجەدانی جەستەی بێتاوان
٦ی شوبات، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە، دەرفەتێکە بۆ بەئاگاهاتنەوەی کۆمەڵایەتی و پێداچوونەوەیە بە ڕێوڕەسم و داب و نەریتە کۆنەکان کە لە ئەنجامدا هەراسانکردن و زیانگەیاندنە بە ژنان.
-

تاڵیبان هەڵیکوتایە سەر ڕادیۆیەک و دەستی بەسەر کەلوپەلەکانی ڕۆژنامەنووسانی ژندا گرت
ڕادیۆی بیگۆمی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی هەواڵگری و کارمەندانی وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری کەلوپەلەکانی رۆژنامەنووسانی ژنانیان بردووە.
-

"پێویستە ڕۆڵی ژنان لە پۆستە بڕیاردەرەکاندا مسۆگەر بکرێت"
ئەو ژنانەی بەشدارییان لە کۆنگرەی ڕاوێژکاری کرد کە لە شاری حەلەب بەڕێوەچوو، ڕایانگەیاند، سووریا تابلۆیەکی مۆزایکی هەیە، بۆیە پێویستە ژنان لە بونیادنانی سووریای نوێدا بەشداربن و مافەکانیان دەستەبەر بکرێت.
-

ژنێک بوو بە قایمقامی قەرەداغ
شیرین مەحموود وەک قایمقامی شارۆچکەی قەرەداغ دەست بەکاربوو.
-

بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی پابەندبوونێکی سەرەکییە بۆ هەموو کۆمەڵگە
پەیوەندییەکانی ناو خێزان کە بە تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی دوای سەرهەڵدانی خاوەندارێتی تایبەت لە قاڵب دراون، هەوڵ دەدەن لەگەڵ پاشماوەی پەیوەندییەکانی کۆنترۆڵکردنی سیستەمی پیاوسالاریدا بەردەوام بن، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئەرکێکی گەورەیە بۆ هەموو کۆمەڵگا.
-

کۆنگرەی ستار لە لوبنان: تورکیە هەموو ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە داوای ئازادی و کەرامەت دەکەن
کۆنگرەی ستار لە لوبنان بە ئامانج گرتنی هێڤا عەرەبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار و دلاوەر عەرەبۆی ئەندامی پەیەدەی و شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە تەنها ئەڵقەیەکی نوێیە لە زنجیرەی پێشێلکاری و تاوانە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا.
-

"بەو میراسەی ساڵیحە ڤیان بەجێی هێشتووە ئازادی بەدەست دەهێنین"
کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات، هێڤا عەرەبۆ "ساڵیحە ڤیان" ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری بەبیر هێنایەوە، کە لە هێرشە ئاسمانی دەولەتی تورکدا کرایە ئامانج و وتی: بەو میراسەی ساڵیحە ڤیان بەجێی هێشتووە، ئازادی بەدەست دەهێنین.
-

سەندیکای پزیشکانی سودان: هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکان ڕابگرن
کۆمیتەی ڕێکخستنی سەندیکای پزیشکانی سودان ڕایگەیاند کە بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و دامەزراوەکانی چاودێری تەندروستی پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داوای کۆتایی هێنانی بە هێرشەکان کرد.
-

دەوڵەتی تورکیا لە دادگاییکردندایە: دادگای گەلی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد
دادگای گەلی ڕۆژئاوا، کە دەوڵەتی تورکیا بە تاوانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دادگایی دەکات، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەستیپێکرد.
-

لە ژنێکی ئەفغانییەوە بۆ ئێران: خۆت بۆ کەوتنێکی پڕ لە ئازار ئامادە بکە!
وەسیمە سوروشی ئەفغانی کاردانەوەی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدانی ئێران بۆ سەر ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی دەربڕی و وتی: مێژوو دەیسەلمێنێت هیچ دیکتاتۆریەتێک بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا نامێنێتەوە، تۆش خۆت ئامادە بکە بۆ کەوتنێکی پڕ لە ئازار.
-

هونەرمەند نەزیرە عەلی لە خیزانێکی هونەردۆست و نیشتیمانپەروەر بوو
هونەرمەند نەزیرە عەلی کە لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، لە خێزانێکی هونەردۆست و نیشتیمانپەروەر بوو.
-

دوای بوومەلەرزەکە ژنان هەژار و بێکار مانەوە!
ژنانی ئەلبیستان کە دوای بوومەلەرزەکە ڕووبەڕووی سەختی بوونەتەوە، ناتوانن دەستیان بە مافەکانیان بۆ تەندروستی و شوێنی مانەوە بگات، ئەو ژنانەی کە باس لەوە دەکەن کە بەهۆی هەژارییەوە ناتوانن بژێوی خێزانەکانیان بژین، نانی بەیانی ناخۆن و تەنها نانی نیوەڕۆ دەخۆن.
-

ژنانی کورد، عەرەب، سریانی، ئەرمەنی: کۆنگرەکەی شام نوێنەرایەتی ئێمە ناکات
ژنانی پێکهاته کورد. عەرەب، سریانی و ئەرمەنییەکانی شاری حەسەکە، جەختییان لەوە کردەوە کە ئەو کۆنگرەیەی بەناوی سەرکەوتن لە شام بەڕێوەچوو، کە بکوژانی هەڤرین خەلەف تێیدا ئامادەبوون، نوێنەرایەتی گەلی سووریا ناکات و ناڕەوایە.