ڕۆژانە
-

ستراتیژ و ئامانجی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا – ٢
ڕوکسەن محەمەد، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان سەرنجی بۆ ڕۆڵ و ئەرکی یەپەژە لە چوارچێوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕاکێشا و ڕایگەیاند، یەپەژە سیستمی خۆپاراستنی هەیە و بەپێی بنەماکانی ئازادیی ژنان خۆی ڕێکدەخات.
-

گەلی وان بەرخۆدان دەکەن: ئێمە ئیرادەی خۆمان ڕادەست ناکەین
گەلی وان شەوەکەیان لەبەردەم شارەوانیدا بەسەر برد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو سزایەی کە بەسەر عەبدوڵا زێدان، هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی وان سەپێندراوە ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان بەرخۆدان دەکەن.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد داوای بە سزا گەیاندنی سووتێنەرانی تابلۆی گوڵستان و هێرۆ دەکەن
ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئازاد لە باشووری کوردستان کاردانەوەیان دژی سووتاندنی تابلۆی گوڵستان و هێرۆ نیشانداو لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن: پێویستە بە زووترین کات تێکدەرانی ئەو کردەوە فاشیستیە بە سزا بگەیەندرێن.
-

تەرمی دوو شەهیدی بۆردوومانەکەی ڕانیە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکران
بە بەشداریی بنەماڵە، هاوڕێ و بەشێک لە ئازادییخوان بە مەراسیمێکی شکۆمەندانە، تەرمی دوو لە شەهیدانی بۆردوومانەکەی ڕانیە لە شارۆچکەی ڕانیەوە بەرەو زێدی خۆیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکران.
-

لە ئەنبار گۆڕێكی بە كۆمەڵ هەڵدەدرێتەوە کە ڕووفاتی ژنیشی تێدایە
میدیاكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ بە بەشداریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای شەهیدان و تیمێكی دەزگاكە گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە شارەدێی سەقڵاوییەی سەر بە شارۆچكەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار هەڵدەدرێتەوە.
-

ژنان لە حەلەب هەست بە پارێزراوی ناکەن
دیارترین تایبەتمەندی ژیانی ژنان لە حەلەب، نەبوونی ئاسایشە، شەقامەکان بوونەتە مایەی ترس، ماڵەکان بوونەتە زیندانی زۆرەملێ، بەهۆی نیگەرانی ئەمنی و ترسی ڕفاندن، ژنان لە هەوڵی وەرگرتنەوەی ژیانی ئاسایی خۆیاندان.
-

تابلۆی گوڵستان تاراو هیرۆ بەهادین لە سەیدسادق سووتێندرا
لەلایەن دەستێکی ناحەزەوە تابلۆی گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین، شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد لە سەیدسادق سووتێندرا.
-

دەرکردنی زۆرەملێ و لەناوبردنی ژێرخانی کەناری ڕۆژئاوا... شێوازێکی نائارامکەری گۆشەگیری
پزیشکانی بێ سنوور دووپاتیکردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل نزیکەی ٣٨ هەزار هاوڵاتی مەدەنییان ناچارکردووە لە شارەکانی جەنین و تولکەرەم لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا هەڵبێن و داوایان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرا هێرشەکان ڕابگرن.
-

ژنانی ئەفغانستان: دەبێت تاڵیبان بدرێنە دادگا!
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بۆ یەکەمجار سزای بەسەر سەرکردەکانی تاڵیبان دەرکرد بە تاوانی دڕندەیی دژی ژنان لە زیندانەکاندا، ئایا ئەم بڕیارە دەتوانێت سەرەتایەک بێت بۆ لێپێچینەوە لە هەموو تاوانەکانی جەنگ؟.
-

ژنانی گەنجی کورد و ئەرمەنی بانگەواز بۆ خاوەنداریکردن لە دەستکەوتەکانی ژنان دەکەن
ژنانی گەنج جەختیان لەوە کردەوە کە سووریای نوێ پێویستی بە دەستورێکە کە لەلایەن ژنانەوە نووسرابێت و وتیان: ئێمە بازنەیەک لە دەوری سووریا پێکدەهێنین بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان.
-

"ئەگەر شتێکم بەسەردا هات بەڕێوەبەریی زیندان بەرپرسیارە"
سیدار ڤارلو، کە لە زیندانی ژنانی ئەرزنجان دەستبەسەرە ڕایگەیاند، توندوتیژی جەستەیی و زارەکی دەکرێت و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دایکی وتوویەتی: ئەگەر شتێکم بەسەردا هات، بەڕێوەبەریی زیندان بەرپرسیارە.
-

ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی بە پۆدکاستەکانی دەبێتە دەنگ بۆ ژنان
مەنار ئەلزوبەیدی، ڕۆژنامەنووسی عێراقی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئەلمەنار نیوز" و پۆدکاست "من ئازادم" پشتیوانی ژنان دەکات، مەنار دەڵێت: هەوڵدەدەم دەنگی ژنانی عێراق بم.
-

چالاکوانان و کەسوکاری زیندانیانی سیاسی لە بەردەم زیندانی ئێڤین خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا
چالاکوانان و کەسوکاری زیندانیانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، لەبەردەم زیندانی ئێڤین گردبوونەوە و داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانیان کرد.
-

۳۰ ڕێکخراوی ژنان بانگەواز بۆ پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی دەکەن
زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی ژنان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانیانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادییان کردو ڕایانگەیاند: تەنها لەسەر داوای ڕژێمی ئێران سزا دراون و پێویستە زووتر سزاکە هەڵبگیرێت نەک درەنگتر.
-

کەوسەر سەلام: ئێمە ڕەزامان قورسەو بەڵام دەزگای میتی تورکی ڕەزا قورس نین
مامۆستا کەوسەر وەڵامی پاریزگاری هەولێر دەداتەوە کەبۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی کاتێک دەچوونە هەولێر پێی وتن "میوانی ڕەزا قورسمان ناوێت" دەداتەوەو دەڵێت: ئێمە ڕەزامان قورسەو بەڵام دەزگای میتی تورکی ڕەزا قورس نین.
-

قەڵایەک لە ئیسپانیا دۆزرایەوە کە تەمەنی نزیکەی ٥ هەزار ساڵە
قەڵایەکی مێژوویی لە باشووری ڕۆژئاوای ئیسپانیا دۆزرایەوە کە تەمەنی نزیکەی ٥ هەزار ساڵ دەبێت، دەوترێت ئەم قەڵایە وەک گۆڕێک بۆ سەربازە ڕۆمانییەکان بەکارهاتووە.
-

ستراتیژ و ئامانجی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا - ١
بێریڤان یونس، وتەبێژی لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار ئاماژەی بەوەدا کە کۆنگرەی ستار بووەتە میراسێکی خەبات و بناغەی بونیادنانی شۆڕشی ژنان و دەیان ڕێکخراو و یەکێتی ژنان لەسەر ئەو میراسە بونیاد نراون.
-

ژنانی سووریا هەوڵ دەدەن ئامادەیی خۆیان لە سووریای نوێدا مسۆگەر بکەن
گروپێک لە ژنانی سووری لە شاری تەرتوسی سووریا باسیان لە دۆخی ژنان لەو وڵاتە کرد و بۆچوون و پێشنیارەکانیان خستەڕوو و پلانی کارکردنیان داڕشت کە پێویستی هەوڵدان بۆ ژنان لەخۆگرتبوو بۆ دڵنیابوون لە ئامادەبوونیان لە هەموو لایەنەکانی سووریای نوێدا.
-

نهێنیەک کە لە ژێر تابلۆیەکی پیکاسۆدا شاراوەتەوە
مێژوونووسانی هونەر بۆیان دەرکەوتووە کە وێنەیەکی شاراوەی ژنێک لە ژێر تابلۆیەکی پابلۆ پیکاسۆدا هەیە، کە لە ساڵی ١٩٠١ کێشراوە.
-

بۆ پشتیوانی لە مانگرتووان کاسبکارانی سلێمانی و هەڵەبجە دووکانەکانیان داخست
بە مەبەستی پشتیوانی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو و ناڕازی، کاسبکارانی سلێمانی و هەڵەبجە دووکانەکانیان داخست و بەشێک لە کاسبکاران ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.