ڕۆژانە
-

ئیسرائیل ٢٠١ کارمەندی تەندروستی لە لوبنان کوشتتووە
سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە داگیرکاری و پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە لوبنان. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، ٣٨ نەخۆشخانە لە هێرشەکانی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج و ٢٠١ کارمەندی چاودێری تەندروستی لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە.
-

پڕۆژەکانی سێرت بە تەواونەکراوی ماونەتەوە: قەیوم بۆ کرێ هاتووە نەک بۆ خزمەتگوزاری
لە شارەوانی سێرت کە قەیومی تێدا دامەزرا، زۆرێک لە کار و پڕۆژەکان بە تەواونەکراوی مانەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ڕایانگەیاند، ١٠ مانگ خزمەتی گەلیان کردووە، بەلام قەیوم بۆ خزمەتی گەل نەهاتووە، بۆ تاڵانی هاتووە.
-

لە سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە
شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە سیتییەکانی سلێمانی، تەرمی ژنێک دۆزرایەوەو پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.
-

کۆنگرە ستار: دەبێت بکوژانی ژنان ڕەوانەی دادگای نێودەوڵەتی بکرێن
کۆنگرە ستار ئیدانەی بکوژانی سکرتێری گشتیی حزبی سووریای داهاتوو و کوشتنی ژنانی لە عەفرین کرد و ڕایانگەیاند، ئیدارەیەک قبوڵ ناکەین بکوژانی ژنان و چەتەکان تێیدا بەشدار بن، دەبێت ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتی بکرێن.
-

“ئەم سەدەیە هی دەسەلاتداران نییە، بەڵکو هی ژنانی بەرخۆدێرە"
ڕیما مەحمود، وتەبێژی ماڵی ژنان ڕایگەیاند، ئەو گۆڕانکارییەی لە "یاسای باری کەسێتی" عێراقدا کراوە، کاریگەری لەسەر وڵاتانی عەرەبی دەبێت و وتی: ئەم سەدەیە هی ئەو حکومەتانە نابێت کە یاسای شەریعەت بەسەر ژناندا دەسەپێنن، هی ئەو ژنانە دەبێت کە بەرخۆدان دەکەن.
-

"بەنداوی تشرین هی ئێمەیە تا کۆتایی دەیپارێزین"
وەتها وانکێ خەڵکی شاری قامیشلۆ کە بۆ پاراستنی ئاو و خاک و وزەی خۆی ڕووی لە بەنداوی تشرین کردبوو، لە بەنداوی تشرین باسی بەرخۆدانی گەلی کرد و وتی: گەلی کورد بە هێرش ناتوانرێت تێکشکێنرێت.
-

بانگەوازێک لە ئیتالیا بۆ پەخشان عەزیزی
ئەنجومەنی هەرێمی لۆمباردی لە ئیتاڵیا نامەیەکی بۆ باڵیۆزی ئێران نووسی و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی بەسەر پەخشان عەزیزی و کۆتاییهێنان بەو سزا ناڕەوایەی کرد.
-

چالاکوانانی یەمەن داوای ئازادکردنی سەحەر خەولانی دەکەن
ژنە چالاکوانانی یەمەن سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس سەحەر خەولانی لەلایەن حوسییەکانەوە وتیان: ئێمە داوای ئازادکردنی سەحەر و بنەماڵەکەی لە زیندان دەکەین، پێویستە دەسەڵاتداران ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
-

چوار ڕۆژە مامۆستایان لە مانگرتندان
بۆ چوارەم ڕۆژە، دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە مانگرتنی خواردندان و ئەمڕۆ، مامۆستایانی ناڕازیی کۆیە پشتیوانی خۆیان دووپاتکردەوە و ڕایانگەیاند، سەردەمی دەوامکردنی بێ مووچە کۆتایی هات.
-

چالاکی لە سوەیدا: سەرۆکایەتی جۆلانی ڕەتدەکەینەوە
گەل لە شاری سوەیدا کۆبوونەوە و وتیان: سەرۆکایەتیی جۆلانی ڕەتدەکەینەوەو هیوامان دزراوە، ئەمە قبوڵ ناکەین.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: دۆسیەی هەڤرین خەڵەف دۆسیەی تاکەکەسی نییە بەڵکو دۆسیەی هەموو ژنێکی ئازادە
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا جەختی لەوە کردەوە کە دۆسیەی شەهید هەڤرین خەڵەف تەنیا کەیسێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو دۆسیەی هەموو ژنێکی ئازاد و هەموو مرۆڤێکە کە ئاواتەخوازی ئاشتییە.
-

"هیومان ڕایتس وۆچ تاوانەکانی جەنگی لە بەنداوی تشرین نەبینیووە"
پەرستار جیهان میلهیم، کە بە کەمترین سەرچاوە لە بەنداوی تشرین چارەسەری برینداران دەکات ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٠٠ برینداری مەدەنیان چارەسەر کردووە، دەوڵەتی تورکیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، ڕاگەیەندراوی هیومان ڕایتس وۆچ بەس نییە.
-

تاژێ بەشداری لە هاوپەیمانی ١٨٨دا دەکات
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە نامەیەکدا پشتیوانی و بەشداریی خۆی لە هاوپەیمانی ١٨٨ دەربڕی و ڕایگەیاند، هەرچی پێویست بێت بۆ بەدیهێنانی ئەم هاوپەیمانییە ئەنجامی دەدەن.
-

نێرگس محەمەدی: تێکۆشان لە دژی سزای لەسێدارەدان پرسێکی ڕەوشتییە
نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسی ڕایگەیاند، تێکۆشان لە دژی سزای لەسێدارەدان پرسێکی ڕەوشتی و سیاسی و مافی مرۆڤە.
-

ژنانی بەردەم شارەوانی سێرت: خاوەنداری لە ویستی خۆمان دەکەین
ژنانی بەردەم شارەوانی سێرت دژی دانانی قەیوم وتیان: کەسێک کە ئێمە هەڵمان نەبژاردووە با لەسەر ئەو کورسییە دانەنیشێت، خاوەنداری لە ویستی خۆمان دەکەین.
-

عەبیر عەساف: سووریا پێویستی بە کۆنگرەیەکی فراوانی نیشتمانی هەیە
عەبیر عەساف، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە سووریا پێویستی بە کۆنگرەی نیشتمانی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلان لە ڕێگەی یەکسانی نێوان ژن و پیاو، لە سووریای نوێدا، چارەسەرکردنی کێشەی ژنان شتێکی بنەڕەتییە.
-

کۆیە؛ پانێڵێكی تایبەت بە ڕەوشی پەروەردە و فێرکردن بەڕێوەچوو
لە پانێڵێکدا باس لە ڕەوشی پەروەردە و فێرکردن کرا و جوان بەهائەدین، لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بەوەدا، "توێژینەوەیەكم دەربارەی ئاستی هۆشیاری گەنجان كردووە، دەرەنجامەكانی جێگەی نیگەرانییە".
-

تەقتەق؛ ژنێک بە سووتان گیانی لەدەستدا
٢٠ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ژنێک بە سووتان گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش رەتی کردەوە کە ئەو ژنە خۆی سووتاندبێت.
-

"چادرەکانمان لانابەین تا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت"
ماوەی سێ ڕۆژە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سلێمانی لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان-یوئێن لە شاری سلێمانی چادریان هەڵداوە و مامۆستایەکیش دەڵێت: تاكو وەڵاممان نەدرێتەوە لێرە ناڕۆین.
-

ئەنجومەنی پاراستنی منداڵان: دەبێت دەوڵەتی تورکیا لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت
ئەنجومەنی پاراستنی منداڵان ئاماژەی بەوەدا، کە ماوەی زیاتر لە ٢ مانگە بەهۆی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانییەوە لە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا منداڵێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە و داوای کرد دەوڵەتی تورکیا ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە.