ڕۆژانە
-

بەرپرسێکی ناتۆ: بەشداری نەکردنی ژنان لە دانوستانەکانی ئاشتی مەترسییە
ئیرێن فێلین، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ناتۆ بۆ ژنان و ئاشتی و ئاسایش ڕایگەیاند کە بەشداریکردنی سنوورداری ژنان لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بووەتە هۆی زیادبوونی مەترسی پشتگوێخستنی چەند پرسێک.
-

ڕۆژنامەنووسان سەمرا پەلەک و دیجلە باشتورک دەستبەسەر کران
ڕۆژنامەنووسان سەمرا پەلەک و دیجلە باشتورک لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیاندا لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەر کران.
-

فەرماندە باڵاکانی سەربازی و زانایانی ئەتۆمی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژران
ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی، زانایانی ئەتۆمی و کەسایەتییە سەرەکییەکانی ڕژێمی ئێران لە هێرشە ئاسمانییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر چەند شوێنێکی ئێران کوژران.
-

سەنتەری منداڵپارێزی کوردستان چەند چالاکییەکی ڕێکخست
ئەمڕۆ، لە بەشی کازیوەی سەنتەری منداڵپارێزی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ڕێگریکردن لە کارکردنی منداڵان چەند چالاکییەک بۆ منداڵان ڕێکخرا.
-

گەمارۆدان و تۆپبارانکردن لە فاشر گیان لەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە
بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر کامپی ئەبو شوک و بازاڕ، لە باکووری شاری فاشر لە پارێزگای دارفۆری باکوور، دەیان هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون.
-

لە تەعز ئاهەنگ بۆ ژنان و زیندووکردنەوەی فۆلکلۆر دەگێڕدرێت
دامەزراوەی "میون" بۆ فەرهەنگ و ڕاگەیاندن و "أرنيادا" بۆ گەشەپێدانی کولتووری، بە هاوبەشی لەگەڵ دەستپێشخەریی "عسجتي"، چالاکیی "جەژنمان تەعز" بە دروشمی "دروشم و چیرۆکەکانی داپیران" لە شاری تەعز لە باشووری ڕڕۆژئاوای یەمەن ڕێکخست.
-

بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد و مافی هیوا خرانە ڕۆژەڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
بزووتنەوەی دۆستایەتی نێوان گەلان لە دژی نەژادپەرستی بانگەوازیی ‘ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ـی خستە ڕۆژەڤی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و سەرنجی خستەسەر ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد لە پڕۆسەی چارەسەرییدا.
-

پۆلیسی عێراق دەستی بەسەر بینای شارەوانییەکی گەل لە شەنگال گرت
هێزەکانی پۆلیسی عێراق دەستیان بەسەر بینای شارەوانی گەلی کۆمەڵگەی گرزەرک لە شنگال گرت، وێڕای هەموو هەوڵەکان پۆلیس دەست لە بیناکە هەڵناگرێت و شارەوانییەکەش ناتوانێت خزمەتی بەو کەسانە بکات، کە بەمدواییانە گەڕاونەتەوە سنوورەکە.
-

هێزەکانی ئیسرائیل لە نزیک خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان ١٣ هاوڵاتی مەدەنییان کوشت
سەرچاوە پزیشکییەکان لە کەرتی غەززە ئاشکرایان کردووە کە بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل لە خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ڕەفەح یان ناوەڕاستی کەرتی غەززە زیاتر لە ١٣ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون.
-

"پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە لەسەر ئێمە"
عەلیا عوسمان, ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی جەختی لەوە کردەوە کە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر هەموو ژنان بەجێهێشتووە.
-

یەکەمین پێشانگای بووکەڵەی سنە نمایشی کولتوورە جیاوازەکانی کرد
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بووکە شووشە، پێشانگایەک لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو، لە پێشانگاکەدا بووکە شووشەی نەتەوە و وڵاتانی جۆراوجۆر نمایشکرا کە هەریەکەیان نوێنەرایەتی کولتوور و چیرۆکێکی جیاوازیان دەکرد.
-

تاژێ بۆ ١٩ ژنی ئێزدی نامەیەکی ئاڕاستەی دامودەزگا عێراقی و نێودەوڵەتییەکان کرد
کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ نامەیەکی ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ ڕوونکردنەوەی ناسنامەی ئەو ١٩ ژنە ئێزدییەی کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە موسڵ سوتێندران و ڕووداوەکە وەک جینۆسایدی ژنان بناسرێت.
-

دوو منداڵی کچ لە بەردەڕەش کوژران
شەوی رابردوو، دوو کچی خێزانێک لە کۆمەڵگەی بشیریانی سنووری بەردەڕەش کوژران.
-

دێرەزوور لە گۆڕاندایە... ژنان لە پەراوێزەوە بەرەو پێشەنگایەتی بەرز دەبنەوە
لە دێرەزوور ژنان چیتر لە ناو دیوارەکاندا قەتیس نین و گەنجان چیتر چاوەڕێی هەل ناکەن. لە دوکانێکی بچووکەوە کە لەلایەن ژنێک بەڕێوەدەبرێت تا دەستپێشخەرییەکی گەنجان کە هۆشیاری ناوخۆیی دەگۆڕێت، ڕاستییەکی نوێ خەریکە شێوە دەگرێت.
-

٦ ژنی بەهایی زیاتر لە ٣٨ ساڵ زیندانی دەکرێن
لقی دووی دادگای ئینقلابی ئێران سزای ٣٨ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی بەسەر ٦ ژنی بەهایی دانیشتووی شاری هەمەدان سەپاند.
-

لە یەمەن داوای ئازاد کردنی ڕۆژنامەنووسان دەکرێت
ناوەندی ڕۆژنامەنووسانی یەمەن داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکات کە لە زیندانەکانی حوسی و ئەنجومەنی راگوزەری ڕاگوباشوور ڕاگیراون، هەروەها کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرە پێشێلکارییەک لە دژی ڕۆژنامەنووسان کە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە بەردەوامە
-

پزیشکانی دەرچووی دانەمەزراو لە سلێمانی گردبوونەوە
لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی پزیشکانی دەرچووی دانەمەزراو گردبوونەوەو دەڵێن: حکومەت وەڵامی داواکارییەکانمان ناداتەوە.
-

لەگەڵ دەستنیشانکردنی کەیسە نوێیەکان کەیسەکانی کۆلێرا لە پارێزگاکانی سودان لە زیادبووندایە
وەزارەتی تەندروستی لە دارفۆری باشوور لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، کەیسی نوێی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکەدا تۆمارکراوە، لەنێویاندا چەندین کەیسی گیانلەدەستدان.
-

هۆشداری لە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی و داوای بەشداریکردنی ژنان لە پرۆسەی ئاشتی یەمەندا دەکرێت
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە ئەنجامی سەریەککەوتنی نێوان قەیرانی ناوخۆ و پەرەسەندنی ناوچەیی،ئەو ململانێیە چیتر تەنیا لە یەمەندا قەتیس نەماوە، بەڵکو بووەتە بەشێک لە گرژییەکی بەرفراوانتری ناوچەیی.
-

ئێران پرۆژە یاسای "پاراستنی ژنان لە توندوتیژی" لە پەرلەمان کشاندەوە
پرۆژە یاسای "پاراستنی ژنان لە توندوتیژی" لەسەر داوای حکومەت لە پەرلەمانی ئێران کشاوەتەوە، ئەمەش ڕەخنەی چالاکوانان و ژنان بە گشتی بەدوای خۆیدا هێناوە.