هالیدە تورکئۆغلو: کاتی ئەوەی بە فەلسەفەی ژن پەرە بە تێکۆشان بدرێت

هالیدە تورکئۆغلو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی دەڵێت: ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' مەیدانەکانی تێکۆشانمان زیاتر بە ڕێکخستن بکەین.

ناوەندی هەواڵ 

 

هالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان دەم پارتی لە پانێڵێکدا بە ناونیشانی "ژنان لە بونیادنانی کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیکدا بە یەکانگیرییەوە قسە دەکەن" قسەی کرد.

 

هالیدە تورئۆغلۆ لە قسەکانییدا ئاماژەی بە پێویستی ئاشتی و کۆمەلگەی دیموکراتیک کرد و هەروەها سەرنجی خستەسەر پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە ٢٧ی شوبات بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد و وتی: ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە گۆڕەپانەکانی تێکۆشانمان زیاتر بە ڕێکخستن بکەین و لەگەڵ تێکۆشانی شکۆمەندمان بۆ ئاشتی بە بەهێزترین شێوە یەکانگیری بکەین.

 

اماژەی بەوەشدا هەندێک ئایدۆلۆژییا پەرە بە زیهنییەتێکی نەژادپەرستی دەدات لە دژی کەسانی خاوەن پیداویستی تایبەت و بانگەوازی بۆ دژ وەستانەوەی ئەو زیهنییەتە کرد و و وتی: ئەوەی ئەم تێکۆشانە یەکدەخات فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' و یەکگرتنی ژنانە. کاتی ئەوەی پەرە بە ڕێکخستنی تێکۆشان بدرێت.