ڕۆژانە
-

پارێزەر ئالا هایک : دەبێت لە سووریا ئایین لە سیاسەت جیا بکرێتەوە
پارێزەر ئالا هایک ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گۆڕانکاریانەی کە ئیدارەی کاتی چەتەکانی هەتەشە لە پەروەردەدا کردوویەتی، مەترسییەکی گەورە لەسەر داهاتووی نەوەیەک دروست دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە لەم قۆناغە گرینگەدا پێویستە بابەتی ئایینی لە پرسە سیاسییەکان جیابکرێتەوە
-

پەیامی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گەیەندرایە نێچیرڤان بارزانی
ئەمڕۆ لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەو پشتیوانی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتکرایەوە.
-

نەسلیهان شادال هاوسەرۆکی شارەوانی وان: قەیوم ناناسین
نەسلیهان شادال، هاوسەرۆکی شارەوانی وان، بە سەرنجدان بۆ ئەو پرۆسەیە نوێیەی کە لە یەکلاکردنەوەی پرسی کورددا پەرەی سەندووە، وتی: ئەو هەڵوێستە ئیدانە دەکەین کە ڕێگری لە ئاشتی دەکات و قەیوم هیچ شێوەیەک یاسایی نین و ئێمە دانیان پێدا نانێین.
-

گروپی داکۆکیکاری دارفور ئیدانەی پێشێلکاری دژی ژنان لە دارفور دەکات
لە نێو بێدەنگیی نێودەوڵەتیدا، گرووپی داکۆکیکاری دارفور ئیدانەی ئەو پێشێلکارییانەی کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دژی خەڵکی مەدەنی و بەتایبەت ژنان ئەنجامیان دا و داوای پاراستنیان کرد لەو توندوتیژی و پێشێلکاریانەی کە لەو وڵاتەدا بەدی دەکرێت.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا؛ گەشتێکی بەردەوام بەرەو پێشخستنی مافەکانی ژنان
لە هەوڵێکی بەردەوامدا بۆ باشترکردنی ڕاستی ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا درێژە بە گەشتەکەی دەدات لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە پرسەکانیان، و خو گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ڕاستی ژنان.
-

چالاکوانی ئاشتی: بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ بەهێزکردنی یەکسانی جێندەری لە کۆمەڵگەدا
مارینا حەمید، چالاکوانی ئاشتی ڕایگەیاند، پێویستە خەبات بەردەوام بێت بۆ گەیشتن بە یەکسانی جێندەری کۆمەڵایەتی و زیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە گرنگی ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان.
-

ئێشکگری چاودێری لە مەخموور لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگری لە کامپیمەخموور کە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ٥٧٨ەمین ڕۆژدا بەردەوامە و گروپی ١١٤ دەستبەکاربووە.
-

ئاماندا ئەنیسیمۆڤا یەکەم نازناوی خۆی لە دەوحە بەدەستهێنا
ئاماندا ئەنیسیمۆڤا دوای ئەوەی لە لاتڤی جیلینا ئۆستاپێنکۆی بردەوە، نازناوی دەوحە ١٠٠٠ی بەدەستهێنا.
-
"هزری عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە دیموکراسی و پێکەوە ژیانی جیاوازیەکانە"
هەرچەندە سیستمە سەرمایەداریەکان هەوڵیان دا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە ئامانجبگرن و لە جیهانی داببڕن؛ بەڵام بیرو فەلسەفەکەی لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بیرۆکە و شیکارییەکانی وەک چارەسەرێک بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان سەیر دەکرێن.
-

یەکەی دژە توندوتیژی دژی ژنان و منداڵانی سودان حاڵەتی نوێی توندوتیژی سێکسی تۆمار دەکات
بەڕێوەبەری یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان لە سودان ڕوونیکردەوە، ئەو حاڵەتانەی دەستدرێژی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراون لەو وڵاتەدا تەنها ٢٪ی ژمارە ڕاستەقینەکان پێکدەهێنن.
-

کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و مەسعود بارزانی کۆتایی هات
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە یەک کاتژمێر و ٤٥ خولەکی خایاندو هەردوولا بیروبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی و ئەو پرۆسەیەی لە تورکیا پێشدەکەوێت خستەڕوو.
-

ڕاپۆرت: گەورەترین و خراپترین قەیرانی ئاوارەبوون لە جیهاندا ئێستا لە سودان ڕوودەدات
لە ڕاپۆرتێکدا، نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە ماڵەکانیان لە ناوخۆی سودان بەجێهێشتووە بۆ ناوچە تاڕادەیەک ئارامەکان، لە ئەنجامی ئەو شەڕەی کە نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە، لە کۆی دانیشتووانی سویسرا زیاترە.
-

لە عێراق بە بەشداری ژنان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
لە هەریەك لە پارێزگاكانی بەغدا و بابل و بەسرە خۆپیشاندانی بەرفراوانی دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان و كرێكارانی پاككەرەوە ئەنجامدرا، هەروەها خۆپیشاندەران ڕێگاكانیان داخست و داوای دامەزراندنیان كرد.
-

لە غەززە قەیرانی ئاو سەری هەڵداوە
لە غەززە قەیرانی ئاو سەری هەڵداوە و ئەوەش بارگرانی بۆ ئەو كەسانە زیاتر دەكات، كە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی باكوور و باشووری شارەكە.
-

کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران: سێدارە ترسناک و قێزەونەکان ڕابگرن
کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، شەریفە محەمەدی و زیندانیانی سیاسیی دیکەی شەرمەزار کرد و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی هەموو سزاکانی لەسێدارەدانی بێ مەرجە.
-

٢٦٠ هەزار خوێندکار لە عێراق گەڕانەوە بۆ خوێندن
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن ٢٦٠ هەزار خوێندکاری دابڕاو گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن.
-

جەزائیرییەک پۆستی جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقای بەدەستهێنا
سەلما مەلیکە حەدادی، باڵیۆزی جەزائیر لە ئەدیس ئەبابا و نوێنەری هەمیشەیی لە یەکێتی ئەفریقا وەک جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقا دەستنیشانکرا.
-

"ژنان لە بەنداوی تشرین ئاڵای بەرخۆدان بەرز دەکەنەوە"
ڕۆژنامەنووسێکی بیانی کە لە شوێنی بەرخۆدانەکەوە بەدواداچوون بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکات، ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانێکی مێژوویی بە پیشنەگایەتی ژنان و شەڕڤانان دەنووسرێت و وتی: لێرەش ژنان ئاڵای بەرخۆدان هەڵدەکەن.
-

ئەڤین سوێد: پەیمانی کۆمەڵایەتی باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان
ئەڤین سوێد،هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، ئاماژەی بەوەدا کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە دەستووری نوێی سووریادا باشترین مۆدێلە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و داوای یەکگرتوویی کرد.
-

نامەی وریشە مورادی سەبارەت بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی
وریشە مورادی لە ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نامەیەکی نارد و وتی: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هێمای ژیان و ئازادییەکی نوێ.