ڕۆژانە
-

چالاکوانێکی تونسی: پشتیوانی لە خەباتی ژنانی کورد دەکەین
ڕاجا دوهمانی، برپرسی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس ڕایگەیاند، ئەوان بە تایبەتی پشتگیری لە ژنانی کورد دەکەن کە لە سووریا و عێراقدا خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن.
-

تەژەئا بە وشەی 'ئەمساڵ ساڵی ئازادی دەبێت' پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکات
تەژەئا بۆ پێشوازی لە ٨ی ئادار دەستیپێکرد و لە چوارچێوەی چالاکییەکان کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان لە گەڕەک و کارگەکاندا ئەنجام دەدرێت، ئۆزلەم باشاری، ئەندامی تەژەئا ساڵی ٢٠٢٥ی بە وشەی "ئەمساڵ ساڵی ئازادی دەبێت" هەڵسەنگاند.
-

فەرماندەی یەپەژە: ئێمە لە خەباتی خۆمان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بەردەوام دەبین
کوردستان دێرک، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەپەژە ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، منداڵان، کەسانی بەتەمەن، ژنان و گەنجان دەکەنە ئامانج و وتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە خەبات و بەرخۆدانمان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک.
-

نێرگس محەمەدی لەبارەی دۆخی ژنە زیندانییەکی سیاسیی هۆشداری دەدات
نێرگس محەمەدی ڕایگەیاند، فاتمە سپێهری بەهۆی دەربڕینی بیروبۆچوونەکانی لە زینداندایە و هیچ تاوانێکی نەکردووە، دەشڵێت، ئێران ڕەتیدەکاتەوەچارەسەری تەندروستی ئەو ژنە زیندانییە سیاسییە بكات.
-

زەهرا موسەوی لەلایەن پۆلیسی پاکستانەوە دەستگیرکرا
زەهرا موسەوی لە لایەن پۆلیسی پاکستانەوە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ کامپی پەنابەران بۆ گەڕانەوەی زۆرەملێ بۆ ئەفغانستان.
-

ئەنجومەنی ژنانی سووریا باسیان لە ڕۆڵی ژنان لە سووریای نوێ کرد
پانێڵی ئەنجومەنی ژنانی سووریا جەختی لە سەر پێویستیی نوێنەرایەتیکردنی ئیرادەی ژنان لە ئیدارەی نوێی سووریا کردەوە.
-

لە دەرا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە
لە ناوچەی دەرا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە و دیاری کرا کە ژن و منداڵی تێدایە، بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە ٥٠ تەرم لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا هەیە.
-

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دۆزرایەوە
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دۆزرایەوە کە هەمان شێوازی کۆڤید بەکاردەهێنێت بۆ چوونە ناو خانەکان، ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرە جیاکراوەتەوە.
-

لە دژی سزای لە سێدارەدان لە ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا
شەرمەزارکردنی سیاسەتی لە سێدارەدانی هاوڵاتیان و چالاكوانان لەلایەن دەوڵەتی ئێران و بە پێشنگایەتی کۆما و لە ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک ئەنجامردا.
-

"ژنان لە ئێران لە ڕێگەی پەیوەندی خوشکایەتییەوە دڵسۆزن بۆ ژنان لە تورکیا"
بوسە ئوچەر، ئەندامی پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە ڕایگەیاند کە بڕیاری لەسێدارەدان بەسەر ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی و ئەو فشارانەی ڕژێمی ئێران سەپاندوونی کاریگەری لەسەر ژنانی تورکیا هەیە و سەرنجی ڕاکێشا بۆ گرنگی بونیادنانی تۆڕێکی پشتیوانی لەگەڵ ژنانی ئێرانی.
-

ئایا کاتی ئەوە هاتووە سووریا ببێتە هێزێکی یەکگرتوو بۆ هەموو سووریاییەکان؟
سووریا ماڵی کۆمەڵێک نەتەوەی بەرفراوانە کە چەندین سەدە لەوێ ژیاون، وەک کورد، سریانی، ئاشووری، ئەرمەنی، چەرکەسی، دروز.
-

تاژێ هاشتاگی "یاسای لێبوردنی داعش ڕابگرن" دەستپێدەکات
بەمەبەستی ڕێگریکردن لە مەترسییەکانی ئەو یاسایانەی کە پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردوون و بۆ بونیادنانی هۆشیاری نێودەوڵەتی، تاژێ ئەمشەو هاشتاگێک بە تاگی 'یاسای لێبوردنی داعش ڕابگرن' دەستپێدەکات.
-

دەوڵەتی تورکیا کەرتی پەروەردە دەکاتە ئامانج: ٦ خوێندنگە وێران بوون
لە کانتۆنی فورات لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ٦ خوێندنگە وێران بوون و لە هێرشی جۆراوجۆردا ١٨ خوێندکار و مامۆستا گیانیان لەدەستدا. جگە لەوەش ١٥٠ خوێندنگە بەهۆی هێرشەکانەوە نەیانتوانی بەردەوام بن لە خوێندن.
-

لە کەڵەک ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
تەرمی ژنێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە کە گیان لەدەستدانەکەی گوماناوییەو پۆلیس دەڵێت: لەسەر پردەوە خۆی هەڵداوە.
-

یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان هەڕەشەكردن لە پەیامنێری نوژنها ئیدانە دەكات
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان هەڕەشەی سەر پەیامنێری نوژنها لە شاری حەڵەب ئیدانە دەكات و ڕایگەیاند، داوا دەکەن پەیمانە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و ئاسانکاری بۆ کارەکانیان جێبەجێ بكرێت.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بانگەوازی بۆ پەخشان و وریشە و شەریفە کرد
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە سزاکانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی ڕابگرن و هەنگاو بۆ ئازادکردنیان بگرنەبەر.
-

مەکەگە: ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێن بێدەنگ ناکرێن
سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان، مەکەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو سێ ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراوی کرد و ڕایگەیاند، ناتواندرێت ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێن بێدەنگ بکرێن.
-

داڵدەدانی پەنابەران، خوێندنگەی منداڵان
خوێندکاران لە چەند پۆلێکی خوێندنگەی شەهید ئاڤێستا درێژە بە خوێندن دەدەن، لە پۆلەکانی تری خوێندنگەدا کۆچبەرانی شەهبا بە ژیانی ڕۆژانەیاندا دەڕۆن، لە شوێنێکداخویندنگە هەم دەبێتە شوێنی خوێندن و هەم دەبێتە پەناگەیەک بۆ کۆچبەران.
-

هاندانی گروپە کۆنەپەرەستەکان دژی ژنان لە بۆنە کولتوورییەکان لە سەروبەندی نەورۆزدا
لەگەڵ نزیکبوونەوەی نەورۆز و گەشەسەندنی ڕێوڕەسمە کولتوورییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چڕبوونەوەی هێرشەکانی گرووپە کۆنەپەرستەکان دژی ئازادی جلوبەرگی ژنان کەشێکی نیگەرانکەر و دوو جەمسەری لە کۆمەڵگەدا دروستکردووە.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان لە غەززە بۆ ٤٨ هەزار و ٣١٩ كەس بەرز بووەوە
وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین ئاماری زیانبەرکەوتووانی بڵاو كردەوە، كە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٤٨ هەزار و ٣١٩ غەزە كوژراون و ١١١ هەزار و ٧٤٩ كەسیش برینداربوون.