ڕۆژانە
-

یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان هەڕەشەكردن لە پەیامنێری نوژنها ئیدانە دەكات
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان هەڕەشەی سەر پەیامنێری نوژنها لە شاری حەڵەب ئیدانە دەكات و ڕایگەیاند، داوا دەکەن پەیمانە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و ئاسانکاری بۆ کارەکانیان جێبەجێ بكرێت.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بانگەوازی بۆ پەخشان و وریشە و شەریفە کرد
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە سزاکانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی ڕابگرن و هەنگاو بۆ ئازادکردنیان بگرنەبەر.
-

مەکەگە: ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێن بێدەنگ ناکرێن
سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان، مەکەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو سێ ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراوی کرد و ڕایگەیاند، ناتواندرێت ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێن بێدەنگ بکرێن.
-

داڵدەدانی پەنابەران، خوێندنگەی منداڵان
خوێندکاران لە چەند پۆلێکی خوێندنگەی شەهید ئاڤێستا درێژە بە خوێندن دەدەن، لە پۆلەکانی تری خوێندنگەدا کۆچبەرانی شەهبا بە ژیانی ڕۆژانەیاندا دەڕۆن، لە شوێنێکداخویندنگە هەم دەبێتە شوێنی خوێندن و هەم دەبێتە پەناگەیەک بۆ کۆچبەران.
-

هاندانی گروپە کۆنەپەرەستەکان دژی ژنان لە بۆنە کولتوورییەکان لە سەروبەندی نەورۆزدا
لەگەڵ نزیکبوونەوەی نەورۆز و گەشەسەندنی ڕێوڕەسمە کولتوورییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چڕبوونەوەی هێرشەکانی گرووپە کۆنەپەرستەکان دژی ئازادی جلوبەرگی ژنان کەشێکی نیگەرانکەر و دوو جەمسەری لە کۆمەڵگەدا دروستکردووە.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان لە غەززە بۆ ٤٨ هەزار و ٣١٩ كەس بەرز بووەوە
وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین ئاماری زیانبەرکەوتووانی بڵاو كردەوە، كە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٤٨ هەزار و ٣١٩ غەزە كوژراون و ١١١ هەزار و ٧٤٩ كەسیش برینداربوون.
-

“ماڵ خوێندنگەیە بۆ زمانی دایک"
لە تورکیادا دیارترین دەرکەوتنی سیاسەتی بێدەنگی لە بواری زمانی دایکدایە، دیلان شەبەشئۆغڵو، بە وشەی "هەموو ماڵێک خوێندنگەی یەکەمی منداڵانە"، سەرنج بۆ گرنگی زمانی دایک ڕادەکێشێت و دەڵێت: زمان و ژیان دەبێت بە زمانی کوردی بێت.
-

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاری جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەرکرد
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق فەرمانی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ دادوەرانی سەرجەم پارێزگا و قەزاکانی عێراق دەرکرد.
-

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەبێت ئێران سزای لەسێدارەدان کۆتایی پێبهێنێت
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان لە ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لە هەر بارودۆخێکدا بێت دەستبەجێ کۆتایی بە سزای لە سێدارەدان بهینێت".
-

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان: دەبێت دیپۆرتکردنەوەی ژنانی ئەفغانستان ڕابگیرێت
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند، داوا لە وڵاتان دەکەین کۆتایی بە دیپۆرتکردنەوەی هاوڵاتییانی ئەفغانستان و بەتایبەتی ژنان بهێنن ، دەشڵێن: ژنان ڕووبەڕووی ئازاردانی جەستەیی و دەروونی و هەڕەشە دەبنەوە.
-

"بە خەبات و ئیرادەی گەل، پلانی داگیرکاری تێکدەشکێت"
جینان ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، سەبارەت بەو سەفەربەری گشتی لە ناوچەکەدا وتی: بە خەبات و ئیرادەی گەل، پلانەکانی لەشکرکێشی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێت.
-

نامەیەک لە تاژێوە: یاسا پەسەندکراوەکانی عێراق زەمینە بۆ زیندووبوونەوەی داعش خۆش دەکات
تاژێ سەبارەت بە یاسای باری کەسێتی و یاسای لێبوردنی گشتی، نامەیەکی ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری یونیسێف لە عێراق و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و ئەو وڵاتانە کرد.
-

"کاتی زۆر نەماوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ژنانی زیندانی سیاسی"
بەڕێوەبەری سەنتەری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی ڕایگەیاند، کاتی زۆر نەماوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان.
-

شەڕڤانانی یەپەژە: ئێمە هێزی خۆمان لە بەرخۆدان و خۆڕاگریی گەلەوە وەردەگرین
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ڕایانگەیاند کە ئەوان هێز و ئیرادەی خۆیان لە بەرخۆدانی گەل وەردەگرن و بە ڕۆحی ئەو بەرخۆدانەوە بەرگری لە خاکەکانیان دەکەن لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
-

قەیوم نووسراوی "ژن، ژیان، ئازادی"ی لابرد
ئەو قەیومەی کە دەوڵەتی تورک بەسەر شارەوانی سیرتدا سەپاندوویەتی، لە نیوەشەودا نووسراوی "ژن، ژیان، ازادی"، کە بە زمانی کوردی و تورکی و عەرەبی لەسەر دیوارەکانی پارکی کیزلار تەپێسی نووسرابوو و وێنەی ژینا ئەمینی و ژنانی دیکەی لابرد.
-

هونەرمەندی دەستبەسەرکراو پینار ئایدنلار دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
هونەرمەند پینار ئایدنلار، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی هەدەکە دەستبەسەر کرابوو، ڕاگەیەندرا کە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
-

لە بەردەڕەش منداڵانی خوار ١٨ ساڵ مارە دەبڕدرێن
لە بەردەڕەش منداڵانی خوار ١٨ ساڵ لەلایەن مامۆستایانی ئاینییەوە مارە دەبڕدرێن و داواکاری گشتی دهۆکیش ڕایدەگەیەنێت، "ئەم بابەتانە پەیوەستە بە مافى گشتى و هەر سەرپێچییەک رووبدات بەپێی یاسا رێکاری یاسایی دەگرینەبەر".
-

شەبنەم کۆڕور فینجانچی بێتاوان دەرچوو
شەبنەم کۆرور فینجانچی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی TTB کە بە تۆمەتی "بێڕێزیکردنی دەوڵەت و دامەزراوەکانی" دادگایی کرابوو، بێتاوان دەرچوو.
-

نێرگس محەمەدی: پەخشان و وریشە و شەریفە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە
نێرگس محەمەدی ڕایگەیاند، دەبێت ڕەگەزپەرستی و سزای لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ لە ئێران بە تاوان بناسرێت و ڕابگیرێت، پەخشان، وریشە و شەریفە مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
-

لە ئێران ۹۷٥ کەس لە سێدارە دراون: ژمارەی ڕاستەقینە زیاترە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٩٧٥ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون، هاوکات باس لەوە کراوە کە ژمارەی ڕاستەقینە لەم ژمارەیە زیاترە.