بەهۆی گەمارۆی سوەیدا شەهیرە فەیاز تەرودی عەزام" ناسراو بە "ئوم مارسێل" گیانی لەدەستدا

لە ١٣ی تەمووزەوە شاری سوەیدای سووریا بە سەرۆکایەتی جیهادییەکانی هەتەشەگەمارۆیەکی ئابووری و مرۆیی گشتگیری بەسەردا سەپێندراوە، بەو هۆیەوە شەهیرە فەیاز تەرودی عەزام" ناسراو بە "ئوم مارسێل" گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو گەمارۆیەی کە بەسەر شاری سوەیدای سووریادا سەپێندراوە، کارەساتێکی مرۆیی بێدەنگی لێکەوتووەتەوە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە سەرانسەری هەموو لایەنەکانی ژیاندا خراپتر دەبێت، هەروەها بەهۆی پەککەوتنی نەخۆشخانەکان و کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی، ژمارەیەک نەخۆش گیانیان لەدەستداوە، یەکێک لەو نەخۆشانە شەهیرە عەزام کە لە پێشەنگی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی کەرەمەدا بوو کە لە سوەیدا دەستی پێکرد.

 

ئامانجی گەمارۆدانی شاری سوەیدای سووریا خنکاندنی شارەکەیە لەڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە بە ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی سووتەمەنی کە یارمەتی پەمپکردنی ئاو و خۆراک دەدات، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ فشارخستنە سەر دانیشتوان یان سزادانیان بەهۆی ڕەتکردنەوەی ملکەچبوونیان بۆ دەسەڵاتی ناوەندی، لەم گەمارۆیەدا، سوەیدا و گوندەکانی لە دژی تینوێتی و برسێتی و وێرانکاری خەبات دەکەن، لە کاتێکدا شوێنەواری کۆمەڵکوژی و ئاگرکەوتنەوە و کاولکاری موڵک و ماڵی وەک بەڵگەیەک بۆ قەبارەی ئەو تاوانانە دەمێنێتەوە کە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دەدرێن، لە نێوان بێدەنگییەکی گوماناوی نێودەوڵەتی و هاوبەشی ناوخۆیی بە ئەنقەست.

 

ئەم گەمارۆیە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەند نەخۆشێک لەوانە "شەهیرە فەیاز تەرودی عەزام" ناسراو بە "ئوم مارسێل" دانیشتووی شارۆچکەیەکی دامەزراو لە سوەیدا.

 

بەرەبەیانی ڕۆژی ١١ی ئاب، لە ئەنجامی دواکەوتنی وەرگرتنی دەرمانەکەی و نەتوانینی دەستەبەرکردنی ژەمێک بۆ چارەسەری شێرپەنجەکەی، بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی چاودێری تەندروستی بەهۆی نەتوانینی تووشبووانی شێرپەنجە بۆ گەیشتن بە دیمەشق یان وەرگرتنی چارەسەری گونجاو، کۆچی دوایی کرد.

 

گەشتێک پڕ لە بەرخۆدان و خەبات

شەهیرە فەیاز تەرودی عەزام، "ئوم مارسێل"، بەشداری خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی کەرەمەی کرد، هەندێکجار نەخشەی سووریا و دروشمەکانی تری ئازادی بەدەستەوە بوو، لە کاتێکدا دەنگی بە " "یەک، یەک، یەک، گەلی سووریا یەکن"" دەنگی دایەوە، لە بۆنەیەکدا بە ئاژانسەکەمانی وتووە، ئێمە بەشداری لە تەڤگەری ئاشتیخوازانەمان دەکەین دژی ئەو ڕژێمەی کە سوورییەکان و خەونەکانیان پێشێل کردووە و منداڵەکانیان کوشتووە و ئاوارەیان کردووە بۆ هەموو گۆشەکانی جیهان، بۆیە ئێمە لەم گۆڕەپانەداین بۆ وەرگرتنەوەی سووریایەکی ئازاد و گەلەکەی.

 

شەهیرە فەیاز تەرودی عەزام ، "ئوم مارسێل"، لەکاتی سەیرکردنی ئەو نەخشەیەی کە بەدەستی هێنابوو خوێن و ئازادی بەبێ باڵ، لە ساتێکی بێ هیوایدا کۆچی دوایی کرد کە هەرگیز چاوەڕێی نەدەکرد.