ڕۆژانە
-

٥١مین ساڵیادی بۆردومانی هەڵەبجە بە چەكی ناپاڵم بەرز ڕاگیرا
ساڵەکانی ڕۆژ بۆ هەڵەبجەییەکان پڕن لە یادو بیرەوەری ناخۆش، پڕن لە کارەسات و مەینەتی و ماڵ وێرانی، ئەمڕۆش دیسان یادێکی تاڵی ئەو بیرەوەرییانەیە، کە بۆردمانکردنی ھەڵەبجەیە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعسەوە بە چەکی ناپاڵم.
-

لە کۆنفڕانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی بڕیاردرا شاندێکی هاوبەشی کوردیی دابمەزرێت
کۆنفڕانسی "یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان" کۆتایی هات و بڕیاردرا بە زووترین کات شاندێکی هاوبەشی کوردیی دابمەزرێت و لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکان دانووستان و دیالۆگ بکات.
-

کۆنفرانسی "یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان" بەردەوامە
کۆنفرانسی “یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان” بەردەوامە و لە میانیدا وتاری کەجەکە، پەدەکە و یەنەکە خوێندرایەوەو فۆزا یوسف لەسەر ناوی کەجەکە وتی: پیرۆزبایی و سڵاو لە گەلی ڕۆژئاوا و سەرجەم ڕێکخراوەکان دەکەین بۆ ئەو هەڵوێستە شەرەفمەندە.
-

کیلیا نەمور له مۆندیالی جمناستیکی هونەریدا دەدرەوشێتەوە و دەگاتە یاری کۆتایی
گۆڕەپانی نێودەوڵەتی جمناستیکی هونەری لە مۆندیالی قاهیرە پێشبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینیوە، کە تێیدا پاڵەوانی جەزائیری کیلیا نەمور لە پێشەوەی پاڵاوتنەکاندا دەرکەوت.
-

وتارەکانی کۆنفرانسی هەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوا: کۆبانێ و ئەم کۆنفرانسە کوردیان کردووە بەیەک
لە وتارەکانی کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردییدا ئاماژە بەوە کرا، ڕۆژئاوا لە بەرخۆدانی کۆبانێ و لەم کۆنفرانسەدا کوردی کردووە بە یەک، ئەم یەکێتییە مافەکانی گەلی کورد مسۆگەر دەکات.
-

لە نێوان هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان پاکستان بە زۆر، هەزاران پەنابەری ئەفغانی دیپۆرت دەکاتەوە
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە گەڕانەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی ئەفغانی بە تایبەتی ژنان لە پاکستانەوە، لە ماوەی مانگی نیساندا زیاتر لە ١٢٠ هەزار پەنابەری ئەفغانی لە پاکستان دیپۆرتکراون.
-

تەندروستی جیهانی: کوتان ژیانی ٦٠٪ی منداڵانی لە مردنی سورێژە رزگار کردووە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەفتەی هۆشیاری کوتاندا دەلێت: کوتان ژیانی ٦٠٪ی منداڵانی لە مردن رزگار کردووە.
-

خولێکی پەروەردە بۆ ژنان لە شاری حەسەکە دەستیپێکرد
ژنانی بەشداربووی خولی داخراو،کە لەلایەن لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستارلە پارێزگای حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکخراوە،ئاماژەیان بەوەدا کە خوێندنەوەی پەرتوک دەرگای زانیاری بەڕووی خەڵکدا دەکاتەوە."مرۆڤ لە ڕێگەی پەرتوکەوە دەتوانێت پەرە بە خۆی بدات".
-

کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد
بە بەشداریی ٤٠٠ ئەندام، لە باشوور، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.
-

دۆسیەی نارین گۆران دواخرا
دانیشتنی دادگاییکردنی ١٥ کەس کە بە تاوانی "یارمەتیدانی تاوانبارێک" لە دۆسیەی نارین گوراندا دادگاییکراون، بۆ ٢ی ئایار دواخرا.
-

دایکانی ئاشتی پشتگیریان لە چالاکیی 'دیواری ئاشتی' لە هاتای کرد
هولیا کاڤوک، ئەندامی ئەنجومەنی دەم پارتی ڕایگەیاند، دایکانی ئاشتیش بەشدارییان لە چالاکیی 'دیواری ئاشتی'دا کردووە کە بۆ پشتیوانیکردن لە کوژرانی ژنانی عەلەوی لە سووریا بەڕێوەچوو.
-

تەژەئا:سیاسەتە کۆنەپەرستەکان، ژنان دەکەنە پڕۆژەیەکی سیاسی گرنگ بۆ دەوڵەتە نەتەوەییەکان
بەیاننامەکەی تەڤگەری تیجیئەی قسەکانی حکومەتی ئاکەپەی بە ئامانجگرتنی جەستەی ژنان شەرمەزارکرد، وتی:"دەبێت سیاسەتەکانی لەدایکبوون لە کۆنترۆڵی دەوڵەت دووربخرێنەوە، لەسەر بنەمای زانیاری و ئەزموون و پێداویستییە بەکۆمەڵەکانی ژنان بنیات بنرێنەوە".
-

دوای دوو هەزار ساڵ... دابەشبوونی درەختی غەریب لە یەمەن
درەختی غەریب یەکێکە لە گەورەترین درەختە هەمیشەییەکان لە نیمچە دوورگەی عەرەبیدا. بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، دارە بەناوبانگەکەی یەمەن لەناکاو بۆ نیوە دابەش بوو.
-

کۆنفرانسی کوردانی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ بەڕێوە دەچێت
کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، سبەینێ لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژئاوا، باکوور، باشووری کوردستان و چەندین ناوچەی سووریا زیاتر لە ٤٠٠ کەس بەشداری کۆنفرانسەکە دەبن و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش چاودێری دەکەن.
-

ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا: ئێران بووەتە گەورەترین زیندانی بۆ ژنانی نووسەر لە جیهاندا
ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ساڵی ڕابردوودا ١٣ نووسەری ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیندانییکراون، بە هۆی زیادبوونی زیندانییکردنی ژنانی نووسەر، ئێران بووەتە گەورەترین زیندانی بۆ ژنانی نووسەر لە جیهاندا.
-

بیست و هەشتەمین کۆنفرانسی داڵدەدانی ژنان دەستیپێکرد
بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی ناوەندەکانی داڵدەدان و ڕاوێژکاری ژنانی مۆر چاتی لە شاری وان دەستیپێکرد.
-

لە ئێران ژنێکی چالاکوانی سیاسیی سزای زیندانییکردنی بەسەردا سەپێندرا
ژنێکی چالاکوانی سیاسیی بە ناوی گەلارە عەباسی تەمەن ٤٩ ساڵ، دانیشتووی تارانی پایتەختی ئێران لە لایەن لقی ٢٣ـی دادگای شۆڕشی تارانەوە سزای ٥١ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
-

لە یەریڤان یادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان کرایەوە
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەبۆنەی ١١٠ هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو، ڕێکخراوە کوردییەکان بە ئاڵا و تاجەگوڵینەی خۆیانەوە بەشداری مەراسیمەکە بوون.
-

پەیەدە لە تل تەمر خولی "شەهیدانی بەنداوی تشرین" دەکاتەوە
پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) خولێکی پەروەردەی لە تل تەمر کردەوە.
-

بۆ بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی شاندێکی دەم پارتی لە ڕۆژئاوایە
شاندێکی دەم پارتی و دەبەپە، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان.