ڕۆژانە
-

ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
شارەکانی کۆبانی وقامیشلۆ و حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شایەتی خۆپیشاندانی کۆمەڵایەتی بەرفراوان بوون، بە بەشداری هەزاران دانیشتووی پێکهاتە جیاجیاکان، ئەمە بەشێک بوولە کامپەینی جیهانی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
-

بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن لە قووڵبوونەوەی توندوتیژی تائیفی لە سووریا
لە نێوان ئەو گۆڕانکارییە ئاڵۆزە سیاسی و سەربازییانەی کە سووریا بەسەریدا دێت،وڵاتەکە شاهیدی چەندین ململانێ و دەستێوەردانی دەرەکی بووە کە دۆخەکەی زیاتر ئاڵۆزتر کردووە و ئایندەی ناڕوونی هێشتۆتەوە.
-

مەکەگە: ٣ی ئایار لە کوردستان و تورکیا ڕۆژی بەرخۆدانیە نەک تەنها ئاهەنگگێڕان
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە، کۆمەڵەی میزۆپۆتامیا داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراوی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە ٣ی ئایار لە کوردستان و تورکیا بۆتە ڕۆژی بەرخۆدان و ڕووبەڕووبوونەوە نەک تەنها ڕۆژی ئاهەنگگێڕان.
-

لە هەولێر ژنێك كوژرا
لە گەڕەكی تەیراوای پارێزگای هەولێر ژنێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە کوژرا، دواتر بکوژ لەلایەن پۆلیسی شارەكەوە دەستگیر كرا.
-

سەنتەری میترۆ: پێویستە زەمینەیەكی گونجاو بۆ كاری ڕۆژنامەوانی بڕەخسێندرێت
سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکی لە مافى ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم زەمینەیەكی گونجاو بۆ كاری ڕۆژنامەوانی بڕەخسێنێت، هەرێمی كوردستان لەهەموو كاتێك زیاتر پێویستی گفتوگۆی دیمووكراسییە بۆ دەربازبوون لە قەیرانە كەڵەكەبووەكانی.
-

مامۆستایانی ئێران لە شەقامەکانی ناڕەزایەتییەوە بۆ ژوورەکانی لێپرسینەوە
لە نێو ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران ڕوویانداوە، هێزە ئاسایشیەکانی ئێران بە دەیان مامۆستایان لە هەوڵێکدا بۆ سەرکوتکردن و تۆقاندنیان، ڕێگریکردن لە ڕوودانی ئەو کۆبوونەوەیانە، دەستگیر کردووە.
-

دەم پارتی لە پەیامێکدا ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری پیرۆز کرد
دەم پارتی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وەک دەم پارتی سڵاو لە هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکەین، کە لە بونیادانانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا بە شایستەییەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە.
-

ڕۆژنامەگەری لە ئێران: تێکۆشانێکی بەردەوام بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور، ئێران یەکێکە لە زیندانە گەورەکانی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان، ئەمساڵ لە کۆی ١٨٠ وڵات لە پلەی ١٧٦ دایە، بەمەش دەبێتە یەکێک لە خراپترین وڵاتەکان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری.
-

ژن هەموو تەرازوویەکی بیروبۆچوونی کۆنەپەرستی کلاسیکیان شکاندووە
ئەو ژنانەی کار دەکەن، بەشداری لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا دەکەن، بۆچوونێکیان هەیە و بۆ مافەکانیان تێکۆشان دەکەن، بڕوایان بە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و گەیشتن بە ئازادی هەیە.
-

جەژنی خاتوونە فەخرا بەرز ڕاگیرا
بە بەشداری هەزاران کەس، جەژنی خاتوونە فەخرا بەرز ڕاگیرا. ئەو ژنانەی ئامادەبوون لە ئاهەنگەکەدا بە بۆنەی جەژنی جماوە پیرۆزباییان لە هەموو ژنان کرد و ڕایانگەیاند کە قوبەی خاتوونە فەخرا قوبەی هەموو ژنانە.
-

کۆنگرەی ستار پەروەردەی تەندروستی پێشکەش دەکات
کۆنگرەی ستار خولێکی پەروەردەی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن پێداویستییە تەندروستییە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن. ئەو ژنانەی بەشدارییان لە کردووە ڕایانگەیاندووە، هۆشیاری لە بواری تەندروستی و پاراستنی زۆر گرنگە.
-

" ژنان لە لایەن خاوەنکارەکان توندوتیژی جەستەی و دەروونیان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت"
١ی کانوونی دووەم تا ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥، لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا ١٢ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، ڕێزان قادر، وتی: ژنان لە کاتی کارکردن پابەندی ڕێکاری خۆپارێزی دەبن بەراورد بە پیاوان.
-

لە ورمێ زیاتر لە ١٧ هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەشن
بەپێی داتاکانی دوو سیستمی ئاماری وەزارەتی پەروەردە، زیاتر لە ١٧ هەزار خوێندکار لە پارێزگای ورمێ نەیانتوانیوە درێژە بە خوێندنی ناوەندی بدەن.
-

غەززە لە ئاگری شەڕدا؛ ٥٠ هەزار کوژراو و ٦٦٠ هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەشکراون
دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە، بە دەیان کەس کوژران و برینداربوون، لەنێویاندا ژن و منداڵ. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی جینۆساید لەم ناوچەیەدا بێ وەڵام ماونەتەوە.
-

تورکیا لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی ساڵی ٢٠٢٥ بۆ پلەی ١٥٩ دادەبەزێت
لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی ڕێکخراوی RSF، تورکیە لە کۆی ١٨٠ وڵات بۆ پلەی ١٥٩ دابەزی. بەپێی ئامارەکانی RSF زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا لە یەک ڕۆژدا بێبەشن لە دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە باوەڕپێکراوەکان.
-

کریکارانی ژن مافی تایبەت بەخۆیان هەیەو دەبێت خاوەن کار مافەکانیان پێبدات
ڕۆژی جەژنی کرێکاران تایبەتە بەچینی کرێکار و ئیشکەران، ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک. لە نزیکەی٨٠ وڵاتی جیھانی پشووی فەرمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە بە ڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.
-

خوێندکارێکی یەمەنی بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا کە واقیعی نەخۆشخانەکانی یەمەن ئاشکرا دەکات، خوێندکارێک بە ناوی حەنادی ئەلجەهلانی بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا.
-

ڕەتکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی لە زیندانەکانی تورکیا جۆرێکە لە ئەشکەنجەدان
نورا چویرمن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD)، زیندانەکان بە شوێنێک وەسف دەکات کە "هیچ بوونەوەرێکی زیندوو ناتوانێت تێیدا بژی"، باس لە دۆخی نالەباری زیندانییە نەخۆشەکان دەکات.
-

پەروەردەی ژنان، بنەمای زانست و بەدەستهێنانی زانست لە کۆمەڵگەدا
ژنانی بەشدار لە خولی ڕاهێنانی "شەهیدانی ژنی بەنداوی تشرین"، کە لەلایەن لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار لە چیای قەزوان بەڕێوەچوو، جەختیان لەوە کردەوە: "پەروەردە هەوێنی زانست و بەدەستهێنانی زانستە، پێویستە هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە سوودی لێ وەربگرن".
-

بە دروشمی " نان،کار، ئازادی "، ١ی ئایار پیرۆزکرا
لە شاری سلێمانی، بەبۆنەی ١ی ئایار" جەژنی کرێکاران"، بە بەشداری چالاکوان و کرێکاران، بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی و خوێندنەوەی سرود بۆ پاراستنی کرێکاران، ڕێپێوان ئەنجامدرا.