ڕۆژانە
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەکات
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی کرێکارانی کرد ،جەختی لە گرنگی درێژەدان بە ڕێگای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی، ژینگەدۆست، ئازاد لەسەر بنەمای دادپەروەری ڕەگەزی، یەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتی کردەوە.
-

وۆرکشۆپی خولی پەروەردە لەسەر توندوتیژی دژی منداڵان و کاردانەوەکانی لە تونس بەڕیوەچوو
'پزیشکانی بێ سنوور' و 'یونیسێف' وۆرک شۆپێکی خولی پەروەردەیان ڕێکخست بۆ تیشک خستنەسەر ئەو توندوتیژیانەی کە منداڵان تووشی دەبن، کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی دەروونییان.
-

لەناو پەرەسەندنی تاوانەکان لە ناوچەکانی ساڵی ١٩٤٨، چالاکوانێک بە گولە کوژرا
سۆزان عەبدولقادر بیشارە، چالاکوان دوای ئەوەی لە شاری تیرە لە ناوچەی سێگۆشەی باشوور لە چوارچێوەی ناوچەکانی ساڵی ١٩٤٨ تەقەی لێکرا، کوژرا.
-

ژنانی سەبها ڕووبەڕووی بێکاری دەبنەوە
بەمەبەستی بەهێزکردنی ئابووری ژنان، بەرزکردنەوەی بەشداریکردنیان لەبازاڕی کاری ناوخۆیی و لەبەر ڕۆشنایی بەرزی ڕێژەی بێکاری خولێکی ڕاهێنان لەشاری سەبها بەڕێوەچوو.
-

لەسەر گۆرانی کوردیی تورکیا ٥ سیاسەتمەداری کوردی زیندانی کرد
لە دێرسیم تورکیا سزای ١٠ مانگ زیندانی بەسەر ٥ سیاسەتمەداری کورددا سەپاند، بەبیانووی ئەوەی، کە لە "ڕێپێوانی مەزنی ئازادیی" بەدەم گۆرانی کوردییەوە هەڵپەڕیوون.
-

پاشەکشەی پەروەردە لە ژێر بارگرانی توندوتیژی لە ئێران
توندوتیژی لە سیستمی پەروەردەی ئێراندا ڕەگ و ڕیشەی پێکهاتەیی هەیە و لە ژێر سایەی گوێڕایەڵی، ئایدۆلۆژیای حکومەتی و پشتگوێخستنی پەروەردەی مۆدێرن، بە شێوەی ڕەمزی، دەروونی و جەستەیی بەرهەم دەهێنرێتەوە.
-

"یەکڕیزیی کورد دەرئەنجامی ڕەنج و فیداکاریی ساڵانێکە"
ژنانی کورد لە کانتۆنی جزیرە، کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیان بەرز ڕاگرت و جەختیان لەوە کردەوە کە یەکڕیزیی دەرئەنجامی ساڵانێک ڕەنج و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوایە، ژن هەمیشە لە خەبات و بەرخۆدان بۆ یەکگرتوویی کورد بەشدار بووە.
-

تەژەئا: ژیانێکی ئازاد بە کارکردنی ژنان گونجاوە
هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، تەڤگەری ژنانی ئازاد'تەژەئا' بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە،دووپاتی کردەوە کە ژیانێکی ئازاد بە کارکردنی ژنان گونجاوە، تەنها لە ڕێگەی نزیکبوونەوەی ئازادییەوە بەرگری لە ناسنامە و کارکردنی ژنان دەکرێت.
-

له ماوەی کەمتر له مانگێکدا ٥ ژن له ئه فغانستان کوژراون
ئەفغانستان لەژێر دەسەڵاتی تاڵیبان، کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان بەشێوەیەکی بێ وێنە زیادیکردووە، لەم مانگەدا ٥ ژن کوژراون.
-

لە بەرامبەر زیادبوونی شەپۆلی لەسێدارەدانەکان زیندانی سنە دەچێنە پاڵ هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارە"
گیراوانی زیندانی سنە بەشدارییان لە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارە" کرد، مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند، بەمە ژمارەی زیندانەکانی بەشداربوو لەو هەڵمەتەدا گەیشتە ٤١ زیندان.
-

لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ پێشانگایەکی شێوەکاریی کرایەوە
لەلایەن پەیمانگای هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵەوە، پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ ١٢٠ خوێندکار کرایەوە، لەپێشانگاکەدا نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٢٢٠ تابلۆی خوێندکاران نمایشکرا.
-

هێرشەکانی ئیسرائیل تەواوی خێزانەکانی غەززە لەناو دەبەن
لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە شاهیدی بۆردومانی قورس، کوژران، برینداربوونی دەیان هاوڵاتی مەدەنی بووە. گەمارۆدانەکە بەردەوامە، برسێتی بڵاودەبێتەوە، هێزەکانی ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێ بەرگری پەرەپێدەدەن.
-

ئاماری قوربانیانی شوێنی کار ڕاگەیەندرا
کۆمیتەی ١ی ئایار، ئاماری قوربانییەکانی شوێنی کاری لە چوار مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە.
-

'ژن وتەبێژی ئاشتین لە هەموو قۆناغەکاندا'
ئۆزلەم ئاکارسو چەلیک، ڕۆژنامەنووس ئەندامی دەستپێشخەریی "پێویستم بە ئاشتییە بۆ ژنان" ئاماژەی بەوەدا کە ژنان هەمیشە لە ڕێگەی مەترسی و خەباتی هاوبەشی تەڤگەری ژنانی کورد و تەڤگەری ژنان لە ساڵانی ٩٠دەکانەوە وتەبێژی ئاشتی بوون.
-

لە ئەستەنبوڵ چەندین کەس دەستبەسەرکران
لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئەستەنبوڵ لە لایەن پۆلیسەوە بە توندترین شێوە چەندین کەس دەستبەسەرکران.
-

یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە واژۆ كرا
سەرۆك كۆمار عێراق یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی واژۆ كرد و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووشدا لە ڕۆژنامەی وەقایعی بە فەرمیی بڵاو بكرێتەوە.
-

پێلین زۆزان لە ئەنجامی هێرشێکدا گیانی لەدەستدا
پاژک گیان لەدەستدانی پەلین زۆزانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، شەهید پەلین هەمیشە ڕێکخستن و ڕەنجی لە کەسایەتی خۆیدا کردووە، بە کەسایەتییە بوێر، دڵخواز و بەهێزەکەی لە هەموو مەیدانێکدا ئەرکی شۆڕشگێڕانەی ئەنجامدا.
-

دۆلجە ماریا: پێکەوە دەتوانین ڕێگایەکی یەکگرتوو بونیاد بنێین
دۆلجە ماریا، ژنێکی ڕەسەنی کۆمەڵگەی ئەبیا یالا لە ئەمریکای لاتین، لە یەکەم سەردانیدا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، ژنان ڕێکخراوی تایبەت بە ژنانیان دامەزراندووە.
-

لە سودان ٣١ کەس کوژراون کە منداڵیشیان تێدایە
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە گەڕەکی سەلحە لە ئوم دورمان لە ڕۆژئاوای خەرتومی پایتەخت کۆمەڵکوژییەکی بەکۆمەڵیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا کە چەند منداڵێکیشیان تێدایە.
-

ژنانی نووسەری مەغریبی ڕێز لە وشەی ئازاد دەگرن
پێشانگای نێودەوڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوە و پەرتوک لە رەبات بە بەشداری کۆمەڵەی ژنانی نووسەری مەغریبی کۆتایی پێهات.