ڕۆژانە
-

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاهەنگی ١١ ساڵەی پێشەنگایەتی دەگێڕن
لە ١١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ژنانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا، پێشەنگ و ئەندامان بەڵێنیان نوێکردەوە بۆ درێژەدان بە خەبات و گەیشتن بەو ئامانجانەی کە شەهیدان لە پێناویدا خەباتیان کرد.
-

کۆنگرەی ستار لە لوبنان شەهید زیلانی بەبیرهێنایەوە
لە چالاکییەکەدا کە کۆنگرەی ستار لە لوبنان ڕێکیخست، تیشکی خستەسەر ژیانی شەهید زیلان، کە خواستی ژیانێکی ئازاد لە کوردستان لە دژی نادادپەروەری و گۆشەگیری و سڕینەوە و ئاسمیلەکردن بەرجەستە کرد.
-

شاندێک بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی ئیستەنبوڵ دەکات
شاندێکی ٣٩ کەسی لە ئەوروپاوە بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەشتیان کرد بۆ تورکیا.
-

"بە ڕۆحی زیلان، بە خواست و باوەڕە فیداکارییەکەی پێشوازی لەم قۆناغە دەکەین"
بۆ گەیشتن بە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەستبەجێ هەنگاونان بەرەو دانوستانی دیموکراتیک لەگەڵیدا وەک لایەنی پەیوەندیدار، ئێمە بە ڕۆحی زیلان، بە خواست و باوەڕی فیداکارییەوە پێشوازی لەم قۆناغە دەکەین.
-

هۆشداری لە کەمبوونەوەی هەوڵەکانی کوتانی منداڵان و خراپتربوونی بەدخۆراکی لە ئەفغانستان دەدرێت
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاند، ئەفغانستان لەنێو ئەو ٢٠ وڵاتەدایە کە زۆرترین ڕێژەی منداڵانیان لە کوتان بێبەشن، لە هەمانکاتدا ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی بەدخۆراکی بووەتەوە.
-

لە دێرسیمەوە بۆ بەلوچستان... کاتێک چیرۆکەکە دەبێتە ڕێگایەک بۆ ئازادی
زەینەب کناجی "زیلان" بە بەزاندنی سنوورە جوگرافی و دەروونییەکان، بوو بە خاکێکی بەپیت و بەواتا، پردێکی زیندوو کە ژنان لە دیمەنێکدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە بە پارامێتەرەکانی کات و شوێنەوە بەستراوەتەوە.
-

مردنی دەوڵەتێکی خۆ تێکدەر
ئایا سەرکوت و پڕوپاگەندە و دوورخستنەوەی ڕیفۆرمخوازان دەتوانێت پردێک لە بۆشایی قووڵی یاسادانان لە ئێرانی دوای جەنگدا دروست بکات؟ یان حکومەت لە هەموو کاتێک قووڵتر لە ناسەقامگیری پێکهاتەییدا چەسپاوە؟
-

یەکێتی ژنانی گەنج خولێکی پەروەردەی بۆ بەهێزکردنی ژنان دەستپێدەکات
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی ژنان و پەرەپێدانی تواناکانی کاری دەستی ژنانی گەنج، یەکێتی ژنانی گەنج لە شاری هەجین لە دێرەزوور خولێکی تایبەتمەندی پەروەردەی دورینیان دەستپێکرد.
-

مانیفێستۆی بەرخۆدانی ژن... لە نووسینی زەینەب کناجی "زیلان"
زەینەب کناجی "زیلان" کە خەباتەکەی ئیلهامبەخش بوو بۆ ژنان و ژنانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا، تەنانەت ٢٩ ساڵ دوای شەهید بوونی، وەک چرایەک دەمێنێتەوە کە ڕێنمایی ژنان لە خەباتی ئازادیدا دەکات.
-

هۆشداری لە دەرئەنجامە مرۆیی و ئاسایشییەکانی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی ئەفغانستان دەدرێت
کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان "UNHCR" زیادبوونی بەرچاوی گەڕانەوەی ئەفغانییەکان لە ئێرانەوە بۆ ئەفغانستان بە بارودۆخێکی زۆر خراپدا ڕاگەیاند و هۆشداریشی دا لە دەرئەنجامە مرۆیی و ئاسایشییەکانی ئەم پرۆسەیە.
-

٢٠ فەڵەستینی بە بۆردوومانی ئیسرائیل کوژران کە منداڵیان تێدایە
کەرتی غەززە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیران شایەتی پەرەسەندنی مەترسیداری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆخی مرۆیی بە توندی بەرەو خراپی دەڕوات.
-

پاژک: ڕاستی زیلان ناوەڕۆکی ژیانێکی نوێیە
پاژک جەختی لە گرنگی کۆکردنەوەی هەموو هێزەکانی ژنان بۆ ژیانێکی ئازاد کردەوە، لەسەر بنەمای ڕاستییەکەی زیلان: ژیانێکی ئازاد و پڕواتا کە لەسەر ئەم ڕێبازە بونیاد نراوە، ژیانێک دەبێت لەسەر بنەمای دادپەروەری و تێگەیشتنی ڕەوشتی و جوانکاری ژنانە.
-

چین: بێلایەنی چالاک یان دەستوەردانی بێدەنگ؟
ئایا هاتنە ناوەوەی ئەمریکا بۆ شەڕی ئێران و ئیسرائیل چین بەرەو قەیرانێک پاڵدەنێت کە نەک تەنها ئاسایشی وزەی وڵاتەکەی، بەڵکو مەترسی لەسەر ڕێگای ئاوریشم و ڕێکخستنی جیهانییەکەی دروست بکات؟
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی مافی ژنان لە ئەفغانستان توندترین قەیرانی جیهانە
ڕێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە نزیکەی ٨٠%ی ژنانی ئەفغانستان بە دەسەڵاتی تاڵیبان لە خوێندن، دامەزراندن، یان خولی پەروەردەی پیشەیی بێبەشن، ئەمەش وایکردووە ئەفغانستان ڕووبەڕووی یەکێک لە توندترین قەیرانەکانی جیهان ببێتەوە.
-

تەرمی سەباحەت ئاتابەی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەخاک سپێردرا
تەرمی سەباحەت ئاتابەی کە لە ناوچەی جەیهان کوژرا، لەلایەن ژنانەوە لە جزیرە بەخاک سپێردرا.
-

زیندانەکانی 'جۆری بیر' شوێنی ئەشکەنجەدانی نوێن
بە هەزاران زیندانی لە زیندانەکانی جۆری Y و S کە چالاکوانانی مافی مرۆڤ بە "جۆری بیر" پێناسەی دەکەن، لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراون. وەزارەتی داد زانیاری گشتی بڵاو ناکاتەوە.
-

لە شەنگال زەینەب کناجی بەبیرهێندرایەوە
لە ٣٠یەمین ساڵیادی شەهید کردنیدا، زەینەب کناجی "زیلان" لە شەنگال بەبیرهێندرایەوە.
-

بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین ٧١ کەس کوژراون
راگەیەندرا بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین ٧١ کەس کوژراون، ببینای زیندانەکەش زیانی بەرکەوتووەو داڕماوە.
-

پێکهاتەکان داوای ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
دانیشتوانی شاری حەسەکە بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە - کورد، عەرەب، ئەرمەنی و سریانی - ڕێپێوانێکی جەماوەرییان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد ڕێکخست.
-

١٢هەمین فێستیڤاڵی ساکینە جانسز دەستیپێکرد
لە شاری زیوریخی سویسرا، ١٢هەمین فیستیڤاڵی ساکینە جانسز دەستیپێکرد، لە فێستیڤاڵەکەدا کە زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراوی ژنان پێکەوە ئەنجامی دەدەن، پەیامی "بە فەلسەفەی 'ژن ژیان ئازادی' کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین" دەدرێت.