زیندانیانی سیاسیی ژن لە زیندانی قەرچەک بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی سزا دران

ئاژانسی ئێران ئینتەرناشنال بڵاوی کردەوە، ماوەی دوو هەفتەیە زیندانیانیی سیاسیی ژن لە زیندانی قەرچەک سزا دراون، ئەو ژنانە ڕووبەڕووی نەبوونی مافە سەرەتاییەکانیان بوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی ئێران ئینتەرناشنال سەبارەت بە دۆخی زیندانیانیی سیاسیی ژن لە زیندانی قەرچەکی ئێران ڕایگەیاند، ماوەی دوو هەفتەیە زیندانیانیی سیاسیی ژن لە زیندانی قەرچەک لە بوونی کارەبا و بینینی خێزانەکانیان و پارێزەرەکانیان بێبەش بوون، چونکە بەهۆی بارودۆخی زیندانەکە ناڕەزایەتییان دەربڕیووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کاتەی زیندانیانیی سیاسیی ژن لە زیندانی ئەوینەوە بۆ زیندانی قەرچەک گواستراونەتەوە ڕووبەڕووی کەمی خزمەتگووزارییەکان بوونەتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا و لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەوین، ٧٠ زیندانیی سیاسیی ژن بۆ زیندانی قەرچەک گواسترانەوە، ڕووبەڕووی نەبوونی خزمەتگووزاری تەندرووستی، نەبوونی ئاوی تەندرووست، ژووری پێویست و هەوگورکێ بوونەتەوە، بەو هۆیەوە لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا ئەو ژنانە بە وتنەوەی درووشم دەستیان بە ناڕەزایەتی کرد.