لە مەڕاسیمێکدا تەرمی شەهید بێریتان ئامەد لە قەندیل بەخاک سپێردرا

لە مەڕاسیمێکی پڕ شکۆدا و بەئامادەبوونی ئازادیخوازانی باشووری کوردستان، تەرمی دوو تێکۆشەری ڕێگای ئازادیی، بێریتان ئامەد و چیا ڕزگار، لە مەزارگەی شەهیدانی محەمەد قەرەسونگول لە بناری قەندیل بە خاک سپێردران.

قەندیل

 

٣ی ئەیلوول، لە مەزارگەی شەهیدانی محەمەد قەرەسونگول لە بناری قەندیل، بە مەڕاسیمێکی شکۆدار تەرمی دوو تێکۆشەری ڕێگای ئازادیی، بێریتان ئامەد و چیا ڕزگار، کە بەهۆی نەخۆشییەوە شەهیدبوون دوای خوێندنەوەی ناسنامەیان بەوتنەوەی درووشمی “شەهید نامرن” بەخاک سپێردران.

 

لاڤان حەمەدئەمین، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل وتی: من وەکو هاوسەرۆکی بناری قەندیل و وەکو ژنێک بەپەرۆشم بۆ هەردوو هەڤاڵ و شەهیدمان، کە شەهید بێریتان ئامەد و چیا ڕزگارە، هەروەها هەموو شەهیدانی هەرچوار پارچەی کوردستان بە شەهیدانی خۆمانیان دەزانین، شەهیدیش لە لای ئێمە زۆر پیرۆزە و پلەیەکی بەرزی هەیە، بۆیە هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان ئەکەم.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەخێرهاتنی هەموو ئەو خەڵکە دەکەم کە ئەمڕۆ لەم ڕێوڕەسمە ئامادەبوون بۆهەردوو شەهیدانمان کە ئەمڕۆ بەخاک سپێردران لە بناری قەندیل، خۆشحاڵم بە بینینی هەموو ئەو خەڵکە لێرە.