بڕیاری ١٣٢٥ تاچەند خزمەت بە ژنان دەکات؟
بڕیاری ١٣٢٥ لە ڕۆژی ٣١ تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە ناوی "ژن، ئاشتی، ئاسایش" دەرکرا، پارێزەر دەریا فەتاح لە هەڵەبجە بۆ ئاژانسەکەمان باسی بڕیارەکەی کرد.

میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-بڕیاری ١٣٢٥ لە ڕۆژی ٣١ تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە ناوی "ژن، ئاشتی، ئاسایش" دەرکرا، کە یەکەم بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشە لەبارەی ژنان دەرکرابێت، ئەمەش پاش دەرکەوتنی کاریگەرییە نەرێنیەکانی جەنگەکان لەسەر دۆخی ژنان.
بڕیاری ١٣٢٥ پاش کۆنفڕانسی جیهانی تایبەت بە ژنان بوو، کە لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری پەکین ئەنجامدرا، تێیدا ژنانی زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەشداری ئەو کۆنفڕانسە بوون، لە هەرێمی کوردستانیش پەخشان زەنگەنە بەشداری ئەو کۆنفڕانسە بوو، کە تایبەت بوو بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی جەنگ لەسەر ژنان و بەربڵاوی توندوتیژییە سێکسیەکان بۆ سەر ژنان لەسەر ئاستی جیهان، بۆسنا و وڵاتانی ئەفریقا.
بۆ شیکردنەوەی بڕیارەکە دەریا فەتاح، پارێزەر قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: بڕیای ١٣٢٥ ئەنجومەنی ئاسایش لە سالی ٢٠٠٠ لە ئەنجامی کۆنفرانسێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارەکە دەرچوو سەبارەت بە پرسی ژنان کە ژنانیان بەستەوە بە ململانێ چەکداریەکان و پاراستنی ژنان لە هە ر بارودۆخێک کە ڕووبەری ژنن دەبیتەوە، لە سالی ١٩٩٥ کۆنفرانسی جیهانی ئەنجامدراو لەم کۆنفرانسەدا کۆمەلیک ژن بانگێشت کراو خۆشبەختانە لە هەریمی کوردستانیش پەخشان زەنگەنە بانگیشت کرابوو کە بەشدار بوو لەو کۆنفرانسە پرسی ژنان لە ململانی چەکداریەکان چی لی دێت و وە ئەو ژنانەی رووبەرووی توندو تیژی دەبنەوە تیبینیان کرد کەمافیان ناپارێزرێت، لەم کۆنفرانسەدا وتیان دەبیت مافی ژنان بپارێزرێت کە لەسەر بنەمای "ژن، ئاشتی، ئاسایش" بوو.
"شەڕەکانی داعش و شنگال ئەو ژنانەی لە شەڕەکان توندوتیژی بەرامبەر کراوە کاریان لەگەل بکرێت"
دەربارەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە نەتەوە یەکگرتووەکان پارێزەر دەریا فەتاح وتی: لێرەدا چوار بریاریان لە بەرژەوەندی ژنان دەرکرد، ئەویش ژنان لەململانی چەکداریەکان کاتی توندوتیژییەکان بەرامبەر دەکرێت دەبێت مافیان بپارێزرێت و هۆشیار بکرێنەوە لە بەدەستهێنانی مافەکانیان، بۆنموونە شەرەکانی داعش و شنگال ئەو ژنانەی لە شەرەکان توندوتیژی بەرامبەر کراوە کاریان لەگەل بکرێت تاوەکوو بتوانن دووبارە بێنەوە ناو کۆمەڵگە ئەم بریارە گرنگی زۆری هەیەو تابیەت بوو بەپرسی ژنان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستاشدا پرسی ژنان ڕۆڵیکی کارایان هەیە لەم کۆنفرانسانەدا بەتایبەت لە هەرێم کە بەشداری ژنانی هەرێم هەبوو، وایکرد لە شەری داعش و ئیزیدیەکانیش کۆمەلی ژنمان هەبی نەیانەتوانی تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببنەوە لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە بەهۆی ئەم بریارەوە توانیان پارێزگاریان لێ بکرێت.
چۆن بەهۆی بریاڕەکەوە ژنان دەپارێزرێن؟
پارێزەر دەریا فەتاح لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بریاری ١٣٢٥ بۆنمونە کاتێک ژنان لە شەری داعش گەڕانەوە کۆنفرانس ودانیشتنی دەروونیان بۆ دەکرا کە سودێکی زۆریان لی بینی و یاساکە یاسایەکی کارایەو بە پێی بارودۆخەکان یاساکە گۆڕانی تیادا دەکرێتەوە.