مانگی ڕابردوو سێ ژن کوژراون و پێنج ژنیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە
لە مانگی ئابی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان سێ ژن کوژراون و پێنج ژنی دیکەش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئاماری کۆکراوەی ئاژانسەکەمان کە مانگانە کوشتنی ژنان و گیان لەدەستدانی گوماناوی لە باسووری کوردستان تۆمار دەکات، لە مانگی ئابدا سێ ژن کوژراون و پێنج ژنی دیکەش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
لە ٢ی ئاب، لە گەڕەکی شێخانی سلێمانی ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە فیشەک لە لایەن براکەیەوە کوژرا و دواتر براکەی لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر کرا.
لە ٥ی ئاب، لە دەربەندی شارۆچکەی ڕانیەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی دەڤەری ڕاپەڕین، ژنێکی خەڵکی بەری مەرگە لە ناوچەی مەمەند ئاوای سەر بە شارۆچکەی دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەسێوەی گومانایی گیانی لەدەستدا.
لە ٧ ی ئاب، لە گەڕەكی ٩٩ـی زانكۆ لە شاری هەولێر تەرمی ژنە مامۆستایەکی خانەنشینی زانكۆ بە ناوی گزنگ كامیل مەجید لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٤ دۆزرایەوە.
٨ی ئاب، تەرمی ژنێكی گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵی دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
لە ١١ی ئاب، لە شارۆچکەی دوکان لە سنووری سلێمانی پیاوێک بە چەک هێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری و لە ئەنجامدا هاوژینەکەی کوشت و دواتر هەوڵی خۆکوژیدا.
١٨ی ئاب، لە زاخۆ تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٢ ساڵ دۆزرایەوە، کە بە شێوەی گوماناویی گیانی لەدەست دابوو، هەروەها لەهەمانڕۆژ تهرمی ژنێکی لهدایكبووی ساڵی ١٩٨٨، كه پیشهی فهرمانبهره، دوای نزیكهی ١٠ ڕۆژ له ونبوون و دیارنهمانی، لە ماڵێکدا لە گەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی دۆزرایهوه.
لە ٢٧ـی ئاب، لە گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، کە دانیشتووی شارۆچکەی ڕانییە بووە.