ژنە شۆفێرانی پاسی خوێندنگەکانی ئەسفەهان لەبەردەم بینای پاریزگا کۆبوونەوە

کۆمەڵێک لە ژنە شۆفێرانی پاسی خوێندنگەکان لە شاری ئەسفەهان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی پارەی بیمە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بینای پارێزگای شارەکە ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

 ڕۆژی ٥ی ئادار، کۆمەڵێک ژنە شۆفێری پاسی خوێندنگەکان لە شاری ئەسفەهان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بینای پارێزگای شارەکە ئەنجامدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی پارەی بیمە و ئاسانکاری و موچە و یارمەتییەکان.

 

ئەم شۆفێرانە کە زۆرجار سەرۆکی خێزان و خانەنشینن وتیان: بەهۆی پشووەکانی ساڵەوە چوار مانگ بێکارن، داوای چارەسەرکردنی خێرای داواکارییەکانیان دەکەن.

 

ئەم ژنە ناڕازیانە بە هەڵگرتنی پلانکارت، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە موچەکانیان کە (٧ بۆ ١٠ ملیۆن تمەنە) و داوای زیادکردنی موچە و یارمەتییەکان و پارەی بیمەیان کرد.