ئارەزوو جەلیل زادە؛ مامۆستا لە شاری سەردەشت دەستگیرکرا
ئارەزوو جەلیل زادە، مامۆستای دانیشتووی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراو بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئارەزوو جەلیل زادە، مامۆستای دانیشتووی شاری سەردەشت و مامۆستا لە ئیدارەی پەروەردەی ئەو شارە، ڕۆژی ٤ی ئادار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەردەشتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ڕاگوێزرا.
بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە، ئارەزو جەلیل زادە تەمەن ٤٦ ساڵ، مامۆستای ئامادەیی شاری سەردەشت، بە کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژی دەستبەسەر کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە و شوێنی دەستبەسەرکردنی لەبەردەستدا نییە.