ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی تەقییەوەو دوو کەس بریندارن

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢ی تەمووز، ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی تەقیییەوەو بەپێی زانیارییەکان دوو کەس بریندارن.

ناوەندی هەواڵ

 

کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ ٢ی تەمووز، لە نزیک پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوەو لە سەرەتای ڕووداوەکە وترا بەهۆی سیستمی غازەوە بووە کە بۆ ئۆتۆمبێلەکە داندراوە.

 

دوای ڕووداوەکە دەزگای ئاسایشی هەرێم- سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوىکردەوە، كاتژمێر ١١:٣٠ خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سپۆرتاج ڕەنگی سپی تەقییەوە، کە لەئێستادا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوو کەس بەهۆى ڕووداوەکەوە برینداربوون،کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیە و ئەوەی دیکەش سەرنشین بووە.

 

باس لەوەشکراوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.