"پیس بوونی هەوای بەغدا ٦٠%ی بەهۆی دووکەڵی ئۆتۆمبێلەوەیە"

ناوەندێکی مافی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرای دەکات، پیس بوونی هەوای بەغدا، ٦٠%ی بەهۆی دووكەڵی ئۆتۆمبێلەوەیە.

ناوەندی هەواڵ


ناوەندی ستراتیجیی مافی مرۆڤ لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، عێراق لەسەر ئاستی جیهان ڕیزبەندی 55ی گرتووە لە ڕێژەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل، هەروەها لەسەر بنەمای ڕێژەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بۆ هەر هەزار كەسێك بەكار دەهێندرێن، لە ڕیزبەندی ٢٠مدایە لە كۆی ٦٣ وڵاتدا كە ساڵانە ڕێژەی گەشەكردنی ئۆتۆمبێل بە ڕێژەی 4% گەشە دەكات.


ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤ دا گەیشتووەتە ٨ ملیۆن ئۆتۆمبێل، پێشبینیش دەكرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لە عێراق بگاتە زیاتر لە ١٠ ملیۆن ئۆتۆمبێل .


ئەوەش ڕاگەیەندراوە، ڕێژەی زۆریی دووكەڵی ئۆتۆمبێل لە عێراق مەترسیدارتر دەبێت بۆ سەر تەندروستی گشتی بەهۆی دەردانی ئۆكسیدی كاربۆن و نایترۆجین و گۆگرد كە دەبنە هۆی نەخۆشی جۆراوجۆری كۆئەندامی هەناسەدان، جگە لە كاریگەریەكانی لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە.