لەگەڵ کچەکەیدا شان بە شان بەشداری ڕێپێوانی "ڕێزگرتن لە ئیرادە"ن

سۆنگوڵ دەمیر، کە لەگەڵ کچە ١٢ ساڵانەکەی لە تەکیرداغەوە هاتبوو و بەشداری لە ڕێپێوانی "ڕێزگرتن لە ئیرادە"دا کرد کە لە وانەوە تا جولەمێرگ بەردەوام دەبێت، وتی: گەلی کورد خاوەنی ئیرادەی خۆی دەبێت، لێرەین بۆ پاراستنی ئەم ئیرادەیە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

وان- لە ڕێپێوانی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" هەزاران کەس لە هەموو گۆشەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە شاری وان کۆبوونەوە، ئەم ڕێپێوانە کە ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دوای ڕاگەیاندنی ئەو ڕێپێوانە لە شاری وان دەستی پێکرد، مەبەست لە ڕێپێوانەکە سەردانی ماڵ بە ماڵ و گەڕەک بە گەڕەک و گوند بە گوند و فراوانکردنی خەباتە لەگەڵ گەل، گەل لە ٣ی تەمووز لە شاری وان کۆبوونەوە و دوای بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکە بە دروشمی "قەیوم بڕوات" لەگەڵ گەل دەستیان بە ڕێپێوان کرد، ڕێپێوانەکە لە گورپینار بەردەوام بوو.

 

شاندەکە ڕۆژانە ٣٠ کیلۆمەتر بە پێ دەبڕن

 ڕێپێوانەکە کە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ دەخایەنێت تا جولەمێرگ، بەیانیان لە نێوان کاتژمێر ٠٨:٠٠-١٢:٠٠و پاشنیوەڕۆ لە نێوان کاتژمێر ١٦:٠٠-٢٠:٠٠ بەڕێوەدەچێت.، تیمەکە لە دەرەوەی پشووی نیوەڕۆ پشوو نادەن و ئامانجیان ئەوەیە ڕۆژانە ٣٠ کیلۆمەتر بە پێ بڕۆن، وێستگەی داهاتووی ئەو شاندەی کە ئێوارەی ڕۆژی یەکەم لە گورپینار ماونەتەوە ناحیەی باشکاڵە دەبێت، ژنان و گەنجانی ناو شاندەکە تەنانەت دوای چەند کاتژمێرێک بە پێ ڕۆیشتنیش سازشیان لەسەر حەماسەتیان نەکرد، شاندەکە کە لە سەدان کەس پێکهاتبوو بە دروشمی "قەیومی دز، لە کوردستان بڕۆ" هەمووان لە تەمەنی ٧ ساڵەوە تا ٧٠ ساڵ بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

 

لە ڕێپێوانەکەدا لەگەڵ کچەکەی شان بە شانی یەکتر جێگەی خۆی گرتووە

 یەکێک لەو کەسانە نوربانوری تەمەن ١٢ ساڵە کە لەگەڵ دایکیدا بەشداری ڕێپێوانەکەی کردووە، سۆنگوڵ دەمیر، دایکی نوربانور، کە لە تەکیرداغەوە چووەتە وان و بڕیاریداوە شانبەشانی دایکی بۆ جولەمێرگ بڕۆن، باسی لەوە کرد کە بە هەزاران کیلۆمەتر بۆ ئیرادەی گەلی کورد ڕێپێوان دەکەن، بەڵام ماندوو نین، وتیشی: ئەوەی هێزمان پێدەبەخشێت، باوەڕمانە بە خەبات.

 

سۆنگوڵ دەمیر ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای دانانی قەیوم کاردانەوەی خۆیان لە هەموو ناوچەیەک دەربڕی و بەبێ ئەوەی یەک خولەکیش بیربکەنەوە بەشداری ڕێپێوانەکەیان کردووەو زۆر بەپەرۆشە و وەک ژنێک ئەوەی لە توانایاندایە دەیکەن بۆ لادانی قەیوم .

 

"بۆ ئەوەی داگیرکەران بڕۆن  چووینە سەر ڕێگاکان"

لە لە درێژەی قسەکانیدا، سۆنگوڵ دەمیر وتی: ڕێپێوانەکەمان کە بە دروشم دەستمان پێکرد، بە دروشم بەردەوامە، چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، بەڵام هیچ کام لە ئێمە نیشانەی ماندوێتی نیشان نادات، کچەکەم بەڕاستی ویستویەتی لەگەڵم بێت. دەستی گرتم و هاتین، مۆڕاڵم پێدەبەخشێت، لێرەدا پێکەوە دەڕۆین و پێکەوە دروشم بەرز دەکەینەوە، ئەو قەیومانەی کە بۆ نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل و ژنانی کوردستان دانراون قبوڵێ ناکەین، بۆ لادانی ئەم داگیرکەرانە چووینە سەر ڕێگاکان.