ئەنجومەنی عشتار له دژی سیاسه‌تی شه‌ڕ و قڕکردن داوای ژیانی یه‌کسان و ئازادی دەکات
به‌پێشه‌نگیی ئەنجومەنی عشتار له کامپی مەخموور به ڕێپێوانێکی مه‌شخه‌ڵیی پێشوازیی له ١ی ئه‌یلوول ڕۆژی جیهانیی ئاشتی کرا، له چاڵاکییه‌که‌دا هەڵمەتی نوێ به دروشمی ”کات کاتی عشتارە”ڕاگەیاندرا.
مەخموور
به بۆنه‌ی ١ی ئه‌یلوول ڕۆژی جیهانیی ئاشتی، له کامپی پەنابەرانی شه‌هید ڕۆستەم جودی "مەخموور" به پێشه‌نگیی ئەنجە.ەنی عشتار ڕێپێوانێکی مه‌شخه‌ڵی ڕێکخرا، له چالاکییه‌که‌دا پەیامی چارەسەریی دیموکراتیک درا و هەڵمەتی نوێ به دروشمی ”کات کاتی ئیشتاره” ڕاگەیاندرا.
به سه‌دان دانیشتووی کامپەکە، ئەندامان و به‌ڕێوبه‌رانی دەزگاکان به جووشێکی گه‌وره‌وه به‌شداریی ڕێپێوانی ١ی ئه‌یلوول بوون، ڕێپێوانەکە له به‌رده‌م ناوەندی دەزگای شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد و تاكو پارکی شه‌هید ئارین جودی به‌رده‌وام بوو.
پێش بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، بۆ یادکردنەوەی سەرجەم قوربانییانی ئازادیی کوردستان خولەکێک ڕێزگرتن ئەنجام درا، دوای ڕێزگرتنەکە، ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی عشتار له لایەن کاژین ئۆزەکەوە خوێنرایەوە.
ئەنجومەنی عشتار له ڕاگەیاندراوەکەیدا سەرنجی خستە سەر مێژووی ١ی ئه‌یلوول و وتی: ١ی ئه‌یلوول له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به وێرانکاریی شه‌ڕه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، به هێرشی ئەڵمانیا بۆ سەر پۆڵەندا له ١ی ئه‌یلوولی ١٩٣٩دا جه‌نگی جیهانیی دووەم دەستی پێ کرد و بووە هۆی مردنی ده‌یان ملیۆن کەس، به‌ڵام بۆ ئێمه، ئه‌م ڕۆژه ته‌نها یادکردنه‌وه نییە، بەڵکو ڕۆژێکه کە ئێمه جارێکی دیکه ده‌ڵێین کێشه‌کان به چه‌ک چارەسەر ناکرێن.
”ئاشتی بونیادنانی ژیانێکی پارێزراو، ئازاد و یەکسانە”
له درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا، گرنگی پرۆسەی ئاشتی خرایە ڕوو و ئه‌م پەیامانه دران: پرۆسه‌ی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک له تورکیا ده‌توانێت دەرگایه‌کی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە مێژووییەکان بکاته‌وه، ئه‌و کێشانه‌ی که به ساڵان به شه‌ڕ چارەسەر نه‌کراون، دەبێت به دیالۆگ و ڕێگا دیموکراتیکەکان چارەسەر بكرێن، ئاشتی ته‌نها ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ نییە، ئاشتی بونیادنانی ژیانێکی پارێزراو، ئازاد و یەکسانە، له ١ی ئه‌یلوولدا په‌یمان درا که تێکۆشان بۆ ئاشتی، ئازادیی ژنان و ژیانی دیموکراتیک به‌هێزتر بکرێت.
کات کاتی عشتارە
له کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەنجومەنی عشتار بانگه‌وازی بۆ گه‌وره‌کردنی تێکۆشان کرد و به ڕاگەیاندراوی هەڵمەتی نوێ به دروشمی ”له ڕووناکیی مانیدۆستۆدا ژن کۆمەڵگە و کۆمیناڵی دیموکراتیک بونیاد دەنێت”، به دەنگێکی به‌رز هاواری کرد، ”کات کاتی عشتاره!”.