ئازادی دوای ١٣ ساڵ: زیندانییەکان کەرامەت و ئیرادەی خۆیان دەپارێزن

ژیان ئاتەش کە ٨ جار سزاکەی هەڵپەسێردرا و دوای ١٣ ساڵ ئازادکرا، ڕایگەیاند، سەرەڕای زیادبوونی سەرپێچی لە زیندانەکاندا، زیندانیان ئیرادە و کەرامەتی خۆیان دەپارێزن و دەبێت دەنگی زیاتر بدەین بە زیندانیان.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- ژیان ئاتەش، کە لە ساڵی ٢٠١٢ کاتێک خوێندکاری زانکۆی دیجلە بوو، دەستبەسەر و دەستگیرکرا، دوای ١٣ ساڵ لە ١٧ی کانوونی یەکەم لە زیندانی ژنانی سنجان ئازادکرا، ژیان ئاتەش کە بە تۆمەتی "ئەندامی ڕێکخراوەکە" سزای ١٢ ساڵ و ٩ مانگ بەسەردا سەپێندرا، لە ساڵی ٢٠٢١ ئازاد دەبوو، بەڵام لەلایەن دەزگای چاودێری کارگێڕی "İGK"ەوە ٨ جار ئازادکردنی دواخرا.

 

ژیان ئاتەش، کە ئازاد کرا، سەرەڕای فشارەکان، سەبارەت بە بەرخۆدان زیندانەکاندا بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی:سەرەڕای هەموو پێشێلکارییەکان، مۆڕاڵی زیندانییەکان زیاد بووەو زیندانی سنجان پێشەنگی هەموو نادادپەروەرییەکانە.

 

"نەگەیشتنە ئامانجەکەیان"

ژیان ئاتەش ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک IGK بڕیاری دژ بە ئازادکردنی زیندانییەکان دەدا، ئیرادە و کەرامەتی زیندانییەکان کرایە ئامانج، دەستەی کارگێڕی بە پرسیار و ڕێنمایی بێ بنەما ئەو کارانە ئەنجام دەدات، سیاسەتە جێبەجێکراوەکان ئامانجەکانیان بەدیناهێنن زیندانییەکان خاوەن ئیرادەن، وتی: ئەم سیاسەتە بەشێوەیەکی ستراتیژی جێبەجێ دەکرێت، ئەوان دەیانەوێت بە زۆری پەشیمانبوون ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدەن، لە زیندانەکاندا دەیانەوێت پەشیمانی بەسەر زیندانییەکاندا بسەپێنن، دەتوانم بڵێم سەرەڕای ئەو هەموو فشار و هەڕەشە، کەس پەشیمانی قبوڵ ناکات، هەوڵ دەدەن کەرامەت و ئیرادەی زیندانییەکان بشکێنن، بەڵام شکست دێنن، بەمواتایە ئێمە لە زیندانەکاندا نەک هەر بە ناوی خۆمانەوە، بەڵکو بە ناوی زیندانییەکانی دیکەشەوە بەرخۆدانمان کرد، پێویستە بزانن ئەو کەسانەی ١٠ بۆ ٣٠ ساڵە لە زینداندان، بۆ ساڵێک یان دوو ساڵ پەشیمانی قبوڵ ناکەن.

 

پێویستە یەکێتی ژوورە پزیشکییەکان پرۆسەی ڕەوانەکردن و پشکنین پەیڕەو بکەن

ژیان ئاتەش ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە دواخستن، هەم مافی تەندروستی و هەم مافی ژیان لە زیندانەکاندا بە توندی پێشێل دەکرێت.

 

جەختی لەسەر پراکتیزەکردنی گۆشەگیری کردەوە و وتی: هاوڕێمان هەبوو کە بارودۆخیان زۆر جددی بوو، هاوڕێیان پێیان وتین کە دەچینە نەخۆشخانە هێندەی تر ماندوو دەبین، کاتێک زیندانییەکان چوونە نەخۆشخانە، تووشی ئازار و ماندوێتی بوون، ئەو زیندانییەی وتبووی نابێت بگوازرێتەوە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەبێ پشکنین گەڕاوەتەوە، کاتێک ئەم دۆخە هاتە ئاراوە، زیندانییەکان وا نیشان دەدەن کە گواستراونەتەوە، یەکێتی ژوورە پزیشکییەکان پێویستە ئەم پرۆسەی ڕەوانەکردن و پشکنینە پەیڕەو بکەن.

 

"لێپرسینەوە لە باوەشپێداکردن دەکرا"

ژیان ئاتەش وتی: کاتێک هاوڕێکانمان لە ڕاڕەوەکاندا دەبینی و باوەشمان بەیەکدا دەکرد، پێیان وتین 'لە بەردەم کامێراکاندا باوەش بەیەکەدا مەکەن"، کاتێک ئێمە ئەم کارەمان قبوڵ نەکرد، بە بیانووی 'پێشێلکردنی یاساکان' ڕاپۆرتێکیان لە دژی ئێمە نووسی، ئێمە هەرگیز لەم سیاسەتانە ڕازی نەبووین، نزیکبوونەوەیان هەمیشە بەم شێوەیە بوو، بەڵام زیندانییەکان هەمیشە بەرخۆدانیان دەکرد.

 

"دەبێت دەنگی زیندانییەکان بین"

ژیان ئاتەش سەرنجی ڕاکێشا بۆ گرنگی پاڵپشتیکردنی زیندانەکان لە بەرامبەر پێشێلکاری و بێ یاسایی و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زیندانیان داوای پاڵپشتی دەرەکییان کرد لە بەرامبەر ئەو سیاسەت و مەرجە نامرۆڤانانەدا، کاتێک دەنگ دەبێت، ئەم سیاسەتانە هەنگاوێک دەچنە دواوە، دەستپێشخەرییەکی گەورەیان دا بە ئیدارەی زیندان، بەم واتایە پێویستە دەنگی زیاتر بە زیندانییەکان بدەین و یەکگرتوو بین.

 

"زۆر بیری سروشتم دەکرد'"

ژیان ئاتەش باسی لەوەشکرد کە لە زیندان بیری سروشتی کردووەو وتی: یەکەم شت کە دوای ئازادکردنی کردی ئەوەیە کە لەبری هەموو هاوڕێ زیندانیکراوەکانی سروشتی لەباوەش گرتووەو وتی: بینیم زۆر شت گۆڕاوە، لە زینداندا زۆرترین بیری سروشتم دەکرد، کاتێک ئازاد بووم لەبری هاوڕێکانم سروشتم لە باوەش گرت، کاتێک دەرچووم، بو قوڵی سەیرم کرد، هەستم چۆنە لەبری هاوڕێکانم ئەم کارە دەکەم.