تاژێ هێرشەکانی سەر دامودەزگاکانی ژنانی ئیدانە کرد
تاژێ ڕاگەیەندراوێکی دژ بە هێرش بۆ سەر دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان لە سلێمانی دەرکرد و ڕایگەیاند، ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەن.
شەنگال
ئاسایشی سلێمانی دوو ڕۆژ لەمەوبەر، هاوکات لەسەر ناوەندەکانی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان کە بەرنامە بۆ ژن تیڤی بەرهەم دەهێنێت، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕژاک"، ڕێکخراوی نوێگەر و ڕێکخراوی مەرزیە، بۆ پەرەپێدانی هونەری بەبێ مۆڵەتی فەرمی دادگاو زۆر داخست.
دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان ناڕەزایەتی زۆریان بەرامبەر ئەم هێرشە دەربڕی، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" لە بارەگای سەرەکی خۆی لە سنونێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئەم ڕاگەیاندنە بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی ژنان و بزووتنەوەی ژنان درا و لەلایەن شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی خوێندرایەوە.
"ڕێکخراوەکانی ژنان پارێزەری کۆمەڵگەن"
شەمێ ڕەمۆ ڕایگەیاند، هەمیشە لەپشت دەسەڵات و ڕاستی ژنانەوەیە و وتی: پشتیوانی لە کارە پیرۆزەکانی ئەو دامەزراوانە دەکەین کە دەبنە دەنگ و ڕەنگی ژنان، ئەو ڕێکخراوانەی کە دەسەڵات و ڕاستییەکانی ژنان بە جیهان دەناسێنن، ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕۆژنامەنووسن، دەسەڵاتداران لە دەنگ و ڕاستی ژن دەترسن و هەر بۆیە ئەم دامەزراوانە ئامانجی هێرشی داگیرکەرانن، دەسەڵات دەزانێت کە ڕێکخراوەکانی ژنان ڕاستی و دڕندەیی پیاوان بە کۆمەڵگە دەناسێنن و هەر بۆیەش بە ئامانجیان دەگرن، وەک ژنان و پێشەنگانی شەنگال پاڵپشتی هەموو دامەزراوە و ڕێکخراوێکی ژنان دەکەین، هەر جارێک دڕندەیی خۆیان زیاد دەکەن، بە پلەی یەکەم هێرش دەکەنە سەر ڕۆژنامەنووسان و دەیانکەنە ئامانج، ئێمە هێرشەکانیان ئیدانە دەکەین.
لە کۆتاییدا شەمێ ڕەمۆ سەرنجی بۆ یارییەکانی دوژمنان لە دژی پێکهاتەی کورد ڕاکێشا و وتی: بەداخەوە هەر جارێک دەڵێین کوردستان یەکگرتوو دەبێت، باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا هەموویان یەکدەگرن، دوژمن هێرش دەکات و فشار دەکارت، هەروەها دەڵێین ئەم هێرشانە ئیدانە دەکەین و هەرگیز قبوڵیان ناکەین.
"ڕاگەیاندنی ژنان دەنگی ڕاستییە"
هەروەها زۆزان سمۆ، ئەندامی دیپلۆماسی تاژێ، بۆ ئاژانسەکەمان سەبارەت بەو پرسە قسەی کرد و ڕایگەیاند، دەسەڵات لە هێزی ژنان دەترسێت، هەر بۆیەش دەیانکەنە ئامانج و وتی: ئێمە وەک بزووتنەوەی ژنانی ئێزدی هەڵوێستی خۆمان لە دژی هێرشەکان بۆ سەر ژنان دەردەبڕین، بۆ ئەوەی دەنگی ژنان نەبێت، راگەیاندن دەکەنە ئامانج، ئێمە قبوڵی ناکەین ستەم لە ژنان بکەین، کۆمەڵگەی ئێزدی ٧٣ فەرمانیان لەسەرکرا بەڵام لەبەر ئەوەی ڕۆژنامەنووس نەبووە، وێنەی فەرمانەکەیان نییە، بەڵام لە فەرمانی ٧٤دا لە سایەی ڕاگەیاندنەکەدا، جیهان هەموو دەنگەکانی ئێمەی بیست و ئازارەکانی ئێمەی بینی، هیوامان ئەوەیە کە ژنان ستەمیان لێ نەکرێت و هەموو ژنان لە دژی ستەمکاری بوەستنەوە.
"پێویستە ژنان تێکۆشان گەورە بکەن"
هەروەها کینێ خدر، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سەردەشتی شەنگال قسەی بۆ کردین و وتی: لە سلێمانی، ناوەندی ژنان، شوێنی ڕاگەیاندنی ژنان، شوێنی حەقیقەت بۆ ژنان و خەڵک، لەلایەن ئاسایشی سلێمانی داخران، ژن واقیعی کۆمەڵگەیە، داوای مافی خۆی دەکات، ژنان مافی خۆیانە داوای ماف و بوونی خۆیان بکەن، هەمیشە لە هەموو جیهاندا ژنان دەکرێنە ئامانج، ئەگەر ژن نەبێت ژیان بوونی نییە، داواکاری ئێمە ئەوەیە کە هەموو ژنەکان بوەستن و تێبکۆشن، داوای مافی خۆیان بکەن، هەرگیز کۆیلایەتی قبوڵ نەکەن. لەبەر ئەوەی ژنان ڕاستگۆن، فێڵباز و خیانەتکار نین؛ حکومەت لە ڕاستی و هێزیان دەترسێت و دەیانکاتە ئامانج.