سەروناز ئەحمەدی بە مەرج ئازاد کرا
سەروناز ئەحمەدی، لە زیندانی ئێڤین لەدوای یەک ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە مەرج ئازاد کرا.
سودابە بەلالی، دایکی سەروناز ئەحمەدی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەبارەی ئازاد کردنی سەروناز ئەحمەدی لە زیندانی ئێڤین پەیامێکی بڵاوکردەوەو وتی: ئەمڕۆ کچەکەم سەروناز ئەحمەدی زیندانیی سیاسیی لە زیندانی ئەوین لەدوای یەک ساڵ نیو زیندانی ئازاد کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەروناز ئەحمەدی لە ژێر فشاری چالاکواناندا بە مەرج ئازاد کردنەکەی پەسەند کراوە.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ سەروناز ئەحمەدی، وەرگێڕ، چالاکوانی مافەکانی منداڵان لەگەڵ هاوژینەکەی، لە کاتی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی" دەستگیر کرا، پێشتر دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت” و “کۆبوونەوە و پیلانگێڕیی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” سزای سێ ساڵ و٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاندبوو.
جێگای ئاماژەیە، سەروناز ئەحمەدی پێشتر لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر قاوشی ژنانی زیندانی ئێڤین تووشی دڵەڕاوکێ بووە و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.